• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

ساڵرۆژیی زمانی دایک

Thursday, 22/02/2024, 22:32

146 بینراوە


لە پەراوێزیی ٢١ی فێوریەدا

ساڵرۆژیی زمانی دایک گشت ساڵێک لە رۆژی ٢١ی فێوریە کە دەکاتە ٢ی مانگی رەشەمە لە لایان سازمانی یونێسکۆ دەست نیشآن کراوە.ئەورۆژە بۆ رێزگرتنە لە زمانەکانی نەتەوەکەکانی سەر گۆی زەوی.هەر باڵندەیەک بە زمانی خۆی دەخوێنێ ودەنگی لێوەدێ.لەسەردەمی ئێستاشدانەتەوەی کورد لە هەرچوار بەشیی کوردستان لەو مژارە مەزنە بێ بەش کراوە.ئایا گوناح بار کێیە؟
سی ودووساڵ زیاترە باشووری کوردستان بە چەنگ ئەو دووبنەماڵەیە ئەنالێنێ.ئەو چەتانە بێجگە لە تاڵانکردنی سەرخان وژێرخانیی ئەو بەشە لە خاکی نیشتمان،زمان وئەدەب ورێنووسیشیان بەرەو وێرانی بردوە.مرۆڤ کاتێک سەیری مێدیاکانی سەر بەو دەسەڵاتە ئەکا،بۆی دەرئەکەوێ کە بۆ لە بار بردنی زمانی نەتەوەی کورد جۆن قۆڵیان هەڵمالیوە وفیتووی داگیرکەری کوردیان دەزار هاویشتووە وبە مەیلی ئەوان زمانی نەتەوەکەمانیان بەرەووێرانی بردووە.مێدیاکانی سەربەو دەسەڵاتە بە هاوردەکردنی وەرگێڕانەوەی بابەتەکان لەسەر مێدیاکان بە تورکی وفارسی وعەڕەبی،ماڵێکی وێرانیان بۆ سازکردوین کە بونیادنانەوەی رۆژگارێکی دوورودرێژی گەرەکە.لە باشووری کوردستان هەلێکی یەکجارگرینگ ومێژوویی بۆ کورد رەخسا تا بە دامەزراندنی دامودەزگایەکی بەرفراوانی نەتەوەیی وبە بەکارگرتنی کەسانی پسپۆڕ لە زمانە وانیدائەنستیتۆیەکی هاوچەرخ بونیاد بنێ وکارلە سەر بە ستاندارکردنی زمانی نەتەوەیە ٦٠ میلیونی بکرێ.بەڵام بەداخەوە سیستمی چەتەگەریی وراووڕووتی ئەو دوو بنەماڵەیە رێگای نەداوە ئەو ئەرکە گرینگە راپەڕێ.
گووتنی چەند ناودارێک لەسەر زمانی دایک:
یەک:کەسێک نەتوانێ بە زمانی دایکیی خۆی بنووسێ وبخوێنێتەوە بێ سەوادە.
دوو:هەرنەتەوەیەک کە زمانی دایکیی خۆی لە بیر بکا،وەک ئەو زیندانییە دەچێ کە کلیلی دەرگای زیندانیی ون کردبێ.
سێ:کەسێک کە زمان وئەدەبیاتی خۆی نەخوێندبێتەوە،مێژووی خۆی نازانێ هەروەها کەسێک کە مێژووی خۆی نەزانێ،داهاتووی خۆشی نازانێ.
چوار:زمانی من دونیای منە ودونیای منیش زمانی منە.
بە پێی گووتەی ئەو ناودارانە دەسەڵات لە باشووری کوردستان خەڵکی بەرەو بێسەوادی هانداوە ورێگای لە خوێندنەوەی ئەدەبیات ومێژووی کۆمەڵگا گرتووە.چاپکردنی چەند کتێبێک ورێگەدان بە نووسینی وتارلە لایان چەندنووسەرێک کە بەڕآشکاوی رەخنە کە ئاکارەکانی ئەو چەتانە ناگرن،بەواتای پاراستن وگەشەدارکردنی زمانی دایکیی کۆمەڵگا نییە لە باشوری کوردستان ولە بەشەکانی دیکەی وڵات.

دەریاسەرابی