دووفاقیەتى نێو رۆژنامەوانى و روژنامەنووسە بچوكەكانى حیزب

Tuesday, 13/10/2009, 12:00


ئەم وتارەم بۆ ئەو فەوزاییە نوسیەوە كەوا حیزب و دەسەلات ئەیانەوەى لە ریگاى سەندیكاى روژنامەنوسانەوە بیكەن دژى روژنامەنوسێكى بوێر و راستگۆ، گەر ئەمەمان قبوڵ بوو لە ئایندیكى نزیكدا بۆ ئیمەشى دەكەن، بۆیە دەبیت یەك دەنگبین دژى سەندیكا و حیزب و پیاوەى بچوك و ئەوانەى روژنامەنوسنین كارى روژنامەنوسیان داگیركردوە ناوەى خویان ناوە روژنامەنوس، یان دژەى ئەوانەى سوكایەتى بە روژنامەنوسى راستەقینە دەكەن، ئەو سەندیكایەى ئیستا ناوەى سەندیكاى روژنامەنوسانى كوردستانى لە خووناوە داكوكى لەپرسى روژنامەنوس دەكات ئەو روژنامەنوسانە ئەیبەن بەڕیوە كە هەلقوڵاوى نێو بێشكەى ولانكەى حیزبن، یان رونتر كورپەى حیزب بوون ئیستا گەورەبوون شوكر بوخوا كاریان بوو دەكەن، ئەو روژنامەنوسانە ئەیبەن بەڕیوە كەوا خاڵیبوونە لە كارى روژنامەوانى، ساڵانێكە نە دیمانەیەك نە ریپورتاژێكیان نەكردەوە هەوالێكیان بۆ رۆژنامەیەك ئامادە نەكردوە، كەچى پیشەى روژنامەنوسیان داگیركردوە، خۆیان كردوە بە سەروەرى رۆژنامەنووسان ئیدى ئیستا ئەوانە بەڕوژنامەنوس ناو ئەبرین، ئەوانە سەندیكا بەڕیوەدەبەن تا دوینى بەناوەى خوازراەوە شەرە جنویان دەكرد بۆ خویان نا بەڵكو بو حیزبەكەیان، یان حیزبە كوردیكان دیانكرد ئەوكات بۆ بێدنگ بوون، ئەى بۆ هەڵویستان وەرنەگەرت، خۆ هەرنا نەبەزگورانى روژنامەنوس داكوكى لە خۆیى دەكات گەر بێتو جنیوش بدات، چونكە پیاوەیكى بچوكى وەك جمال عبداللە هەموو ئەزانیین حكومەتى لەپشتەوییە كار بۆ سوكایتى كردنى ئیمەى روژنامەنوس دەكات، سەندیكا ئەوانەن تا دوینى شەڕ جنوەكانى دوو حیزبكەیان پى قبول بوو بیدەنگ بوون لە ئاستیدا، كەچى ئیستا سەرقاڵى دانانى بەرنامیەكى توكمەن بۆ سەركوتكردنى روژنامەنوسان، لەسەندیكادا ئەوانى تا دوێنێ بەشعربیت یان بەوتار یان بە ناوەى خوازیار وتاریان بۆ حیزب دەنوسى، دژى حیزبى بەرامبەر تاوەكو شەڕى ناوخویان گەرم دەكرد، ئیستا هەر ئەوانن لە سەندیكایەك دانشتون بەیان دەردەكەن دژى داكۆكى لە خۆكردن، بڕیاركان وادانراوە كە ئێمەى روژنامەنوس نەتوانین داكوكى لەخومان بكەین گەر هاتو حكومەت بەناوەى خوازراوە وە بەئارەزەى خوەى سوكایتى پیكردین، چونكە سەندیكا پیی قبوڵ دەبیت تۆش پێت قبوڵ بێت، سەندیكا پێقوڵە حكومەت لەڕێگاى جەمال ناویكەوە بێت سوكایتیت پێبكات، شەرعیت بەلاى جمال و حكومەتە، بەڵام قبوڵى نییە تۆ داكوكى لە خوت بكەى، چونكە نەبا حیزب دواتر لەسەندیكا زویربیت، ئەوانى ئێستا لەو سەندیكایەن زۆرێكیان ریخوشكەرى شەرى ناوخوبوون، چەندها پیشمەرگە لە سەنگەركاندا شەهید بوو لە گوێگرتن لە قسەى ئەم رۆژنامەنوسانە ئێستا كەوا یاسادانەرى سەندێكان، زور ئاساییە بەلامەوە لە ئایندەیەكى نزیكدا تادایەك بكەم لەسەر ئەندام و بەرپرسەكانى نێو سەندیكا چەندیان جنێوفرۆش وچەندیان قەلەمى حیزبن و چەندها نا روژنامەنوسى تیدایە لەهەموو لق و بارگاكانى سەندیكادا، ئیستا ئەوانن رێگا ئەگرن لە روژنامەنوسێك داكوكى لەخویى بكات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە