ئاسایشى پارتى 50 لاپەڕە ئیفادە لە تیرۆرست وەربگرێت جێگاى ئیعتبار نییە

Saturday, 19/09/2009, 12:00

2580 بینراوە


سەرحد قادر بەریوبەرى پۆلیسى قەزا و ناحیەكانى شارى كەركوك لە دیمانەیەكى تایبەتدا

كوسرت: ئێوە كەسێكى مەیدانین لە شەڕى دژى تیرۆرستاندا شەڕى ئێستاتان لەگەڵ بەعسیەكانە یان رێكخراوى قاعیدە؟
سەرحد قادر-: بەپێى ئەو زانیارییانەى هەیە ئێستان ئەو لایەنە یەكیان گرتووە، یەكگرتنەكەى كۆنە بەعسى و ئەندامانى قاعیدە لە عێراق بە گشتى و كەركوك بە تایبەتى بۆ ئەوەى ئەمن و ئاسایشى تێك بشێوێنن بەردەوام بن لەسەر كارى تیرۆرستى بە تایبەتى دواى ەوەى ئەو رێكەوتنە كە هەبوو لە بەینى عێراق و ئەمریكا بۆ چۆڵكردنى ئەمریكییەكان لە عێراق بەرەو هەڵبژاردنەكان ئەوانە هەمووى لەگەڵ گروپى نقشبەندییەكان جیشى راشیدین و ئەندامى ئیسلامى و شۆڕشى ئیسلامى و قاعیدە و كۆنە بەعسەكان ئەمالنە هەموویان پێكەوە بەرەیەكیان دروست كردووە پێكەوە دژى حكومەتى عێراقى فیدراڵە باشترین كاریان ئەوانە بووە تەقینەوەكانى بەغدا و حیللە و موسڵ و كەركوك كردیان بە پشبێنەیى ئێمە كارى خراپتر دەكەن گەر رێكبكەوێت بۆیان.

كوسرت: زۆرجار تیرۆرستەكان لە كاتى اعتراف كردن ئاماژە بەوە دەكەن دەستى سوریا لە پشتەوە بێت پێشتر عێراق ئەمەى ئاشكرا نەئەكرد ئێستا ئاشكراى دەكات مەبەست لەوە چیە؟
سەرحد قادر-: هەر دواى پرۆسە و دواى وەزع ئارام بووە ئەو چەند مانگە دروست بوونەوە تیرۆرستان لاى هەموو كەسێ ئاشكرایە ئەو گروپە تیرۆرستانە لە كوێن و كەچ وڵاتێك دێنلە كوێ خۆیان شاردۆتەوە كێ هاوكارییان دەكات و كێ معسكرى بۆ دروست كردوون و كێ دەوراتى بۆ كردونەتەوە لە كوێیوە دێنە ناو خاكى عێراق ئیدى بەڵگە و كارى فەرمى زۆر هەبووە بۆیە ئێستا حكومەتى عێراقى ئاشكراى دەكات ئیدى ئەو تەقینەوە گەورەیە كرا لەم دواییە لە بەغدا ئیدى لە تەحەمولى حكومەتى عێراقدا نەما بێدەنگ بوون ناكرێ چونكە بێدەنگ بوونایە شتى خراپترى روویدا ئیدى دواى ئەو هەموو ئەمن و ئاسایشە ئەوها رووبدات، ئەو بەربەستە كۆنكرێتەى بەینى وەزارەتەكان هەڵگیرا بە حیساب ئەمن و ئاسایش زۆر باشە كەچى تەقینەوە كرا ئەو زەنگى خراپ بوو هەركاتێ بیانەوێ تەقینەوە ئەنجام بدەن.

كوسرت:بەشێكى پۆلیسەكانى شەوانە خەریكى قوماركردنن لەم ئان و ساتەدا كەركوك قومارخانەیەكیش كراوەتەوە بە ناوى (نەسر سیاحى) هەڵوێستان چییە بۆ لێپێچینەوە نەكراوە؟
سەرحد قادر-: یەكەم جارە ئەمە ئەبیستم قومارخانە كراوەتەوەلە كەركوكدا وە پۆلیس بڕوات بۆ قومارخانە دیاردەیەكى خراپە، كارى پۆلیس نەهێشتنى قومارخانەیە نەك چوون بۆ قومارخانە و یاریكردنى قومار لە قومارخانەدا كارى من دەرەوەى شارى كەركوكە ناو شار كارى لیوا جەمال و عەمید خەتابە چونكە 3 فەوجى تەواو هەیە لەگەڵ پۆلیسدا كارى كۆمەڵێَ كەسى دیكەیە بۆ پاراستنى ئەمنیەتى كەركوك بەڵام جیاوازى نییە هەموومان دەبێت بەرپرسیارێتى كەركوك لە ئەستۆ بگرین، بەڵام زیاتر ئەبێت ئەو كارانە بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى بەلدە و پۆلیسى تەواوى چاودێرى ئەكەن، یەكەم جاریشە ئەوەم بیستووە هەر ئەمڕۆ بە نوسراو ئاگادارى قیادەى پۆلیس ئەكەم.
كوسرت: خەتەر ئەو جێگایە ئەوەیە چەندین كەس ژنى دۆڕاندوە چەندینى تر گورچیلەى لەسەر داناوە ئەڵێن گورچیلە بە نرخى گونجاو هەیە لەوەى بۆ فرۆشتن؟
سەرحدقادر-: دیاردەیەكى زۆر ترسناكە بە دڵنیاییەوە بە زووترین كات چارەسەرى بكەین بە دڵنیاییەوە بەڵێن دەدەم چارەسەرى دەكەین.

كوسرت: عمید خەتاب وتى هیچ لێدوانێك نادرێت كەس بۆى نییە لێدوان بدات بڕیارە راست و دروستە؟ گەر راست بێ تۆ بۆ لێدوان دەدەیت بۆ راگەیاند؟
سەرحد قادر-: ئێمە گەر ئاگادارییەك بێت بۆ هەموو لایەك دێت وەكو یەك لەوانەیە منیش هەندێ جار راگەیاندن پەیوەندییان پێوە كردبێتم ئەوكاتە سەرقاڵ بووبێتم وتومە بمبورە فەرمانكراوە لێدوان بۆ راگەیاندن نەدەین بەڵام لەلایەكى دیكەوە ئەوەش ئەوە ناگەینێ تۆ بێیتە لاى من باسى وەزعى ئەمنى بكەیت من هیچ لەو بارەیەوە نەڵێم، ناكرێ لێدوان بدرێت لەسەر كارە تێرۆرستییەكانە لەو كاتانەى ئەنجام ئەدرێت نابێت لێدوان بدرێت چونكە لێدوان زۆر دەدرێت هەموو شتێ هەڵیە لە رووى ژمارەى كوژراو هەیە زۆرى دەكات هەمیشە كەمى دەكات، ئەگینا لێدوان لە كاتى مداهەمات ئەوكاتەى چوونمان بۆ مداهەمات ئەبێت بەرپرسى یەكەم لێدوان بدات روونكردنەوەى هەبێت لەسەر دەرەنجامى مداهەمات تاوەكو لاى هەموو لایەك روون و ئاشكرا بێت خۆتان دەزانن هێزێك بچێتە شوێنێكەوە ئەو هێزە زۆرە خەڵكى پێیوایە میلیشیا و خەڵكى بە جۆرێ ئەبێت روونكردنەوە هەبێت لێدوان بدرێت، هەموو دەرچوونێكمان بەشى راگەیاندنمان هەیە لەگەڵمان دێن و لەم چەند رۆژەى پێشوودا لیوا جەمال و عمید خەتاب مداهەمەیان لە نێو شارى كەركوك ئەنجامدا 53 كەسییان گرتبو زیادەرۆییان كردووە لێدوانیان دابووە هەموو راگەیاندنەكان، نوسراو هاتووە بەس ناڵێت لێدوان نابێ بدرێت بەڵكو دەڵێت تەقینەوە لەكوێ بووە، با ئەو بنكەى پۆلیسە لێدوان بدات نەوەكو لە رەحیم ئاوا تەقینەوە نمونە مەركەزى عروبە لێدوان بدات ئەمە روونكردنەوە نەوەك لێدوان وتن قەدەفەكراوە.

كوسرت: دەرئەنجامى دەمانچەى كاتمەكە (بێدەگەكە) بە كوێ گەیشت؟
سەرحد قادر-: چەكە بێدەنگەكە دیارە هەندێ زانیارى باشمان دەست كەوت هەم لاى ئێمە وەكو پۆلیس هەم لاى هاوپەیمانانەوە زانیاریمان دەستكەوت توانرا دووڕیانێكى زۆرتر زیاتر بەناو شار بڵاوبكەینەوە لەناو شاردا دووڕییانى گەڕۆكمان دروست كردووە هەرچەند كاتژمێرێك لە گەڕەكێكدا دەسوڕێینەوە بۆیان هەیە لێپێچینەوە بكەن دواى ئەو حاڵەتە بووە ئێستا چەند رۆژێكە هیچ نەبووە هەندێ سەرەداومان كەوتە دەست چەند گومان لێكراوێكمان گرت كەسمان نەگرتووە بەرپرس بێت لەو كارە ئەنجامى دابێت بەس گومانلێكراومان گرتووە.

كوسرت: كێن ئەوانەى لە پشتى ئەو تیرۆرە بێەنگەوە كە ئەنجامى دەدات؟
ئایا كوردە یان عەرەبە یان توركمان یان دەوڵەتانى دراوسێ؟
سەرحد قادر-: نامەوێ ئێستا ئەوە بڵێم چونكە ئەوانیش دەستى خەڵكى دیكە لە پشتەوە هەبێت لە دەرەوەى عێراق هاتونەتە ناو كەركوك مەبەستییان شێواندنى ئەمن و ئاسایشە، كۆمەڵێ خەڵك لە پارێزگاكانى دیكە هاتنە ئێرە چەند كردەوەیەكى قێزەوەنییان كرد چەند ماڵێكى مەسیحى بوون ئامانجییان ئیدى ئەو تیرۆرستانە لە لایەن پۆلیسەوە گیران درانە دادگا بە ناسنامەى تەزویر ئیدى تا ئێستا ئیجرائات بەردەوامە نامانەوێ هیچ بَڵێین.

كوسرت: توركمان ئەڵێ كورد دەستى لە پشتى تیرۆرى بێدەنگەوە هەیە عەرەب هەمان بۆچوونى هەیە، هاوپەیمانان لەگەڵ كوردا ئەڵێن دەستى ئێرانە ئەمە چۆنە؟
سەرحد قادر-: بەداخەوە لە كەركوك بەردێك لە ئاسمانەوە بەربێتەوە ئەڵێن كوردە بەبێ هیچ زانیارییەك بڕیار دەدەن بڕیارى زۆر كوێرانە ئەوانى كوژران كوردیشییان تێدا بووە بەس توركمان نەبوو یان عەرەب چونكە كوردیشى تێدا بووە، لە تەقینەوەكانى پێشتریش واین وت ئەى تەقینەوەكانى شۆریجە و رەحیم ئاوا و سەرجسر خۆ ئەوانە كورد نەبووە ئەى ئەو هەموو شەهید و برینجارە كورد بووە داى، ناكرێ كوردیش بڵێت توركمان یان عەرەب ئەم لێدوانانە بە راستى لە خزمەتى كەس نییە خەڵكى بێ تاقەت بووە بەو لێدوانانە، خەڵكى بۆ خۆشەویستى عەتف ئەم تۆمەتانە باس دەكات بەراى ئێمە خۆشەویستى ئەوها نابێت چونكە نە توركمان نە عەرەب و نە كورد لە كاتى خۆیدا هەموو شتێ ئاشكرا دەبێت، خەڵكى توركمان بێتاقەت بووە ئەوەندە گوێ لە لێدوانى بۆگەن بووە دژى كورد.

كوسرت: بۆنى پاراستن و زانیارى لە نێو كەركوك دەست لە كاروبارى پۆلیس وەرنادات؟
سەرحد قادر-: ئەو دوو دەزگایە دوو دەزگاى كۆكردنەوەى هەواڵ و زانیارین لە سەرەتاى پرۆسەوە تا ئێستا بوونیان هەیە لەگەڵ هێزى هاوپەیمانان كاریان كردووە تا ئێستاش دوو كۆبوونەوە هەیە كۆبوونەوەى لێژنەى ئەمنى كە هەردووكى هێزى هاوپەیمان بەشدارى تێدا دەكات نوێنەرى پۆلیسى و ئەو دوو دەزگایە نوێنەرى جینایەت و پۆلیسى قەزا و نەحیەكان و فریاكەوتن و دژە تیرۆر و مخابەراتى عێراقى دادگاى عێراقى و ئەمنى وەتەنى هەتا پشكنین و ناوخۆ هەموو ئەم دەزگایانە بەشدارن كۆكردنەوەى زانیارین لەو دوو كۆبوونەوەى هەیە هەموو ئەو زانیارییانە ئاڵوگۆڕ دەكرێن هەموو دانیشین زانیارییەكان لەسەر كەسێكە چییە چى دەكات ئێستا كارەكان ئەوەى هەیە ئەدرێت بە پۆلیس پێشتر دەدرایە هێزى هاوپەیمانان ئێمە هاوڵاتییەك لەسەر شەقام بێت زانیاریمان بداتێ و دەزگایەكى ئەمنى زانیاریمان بداتێ پێداچونەوەى بۆ دەكەین، ئێستا وەكو جاران نییە چونكە لەگەڵ هێزى هاوپەیمانى دەكرا لیستێك ناو دەدرایە دەستمان هیچ زانیارى تێدا نەبوو تەنها ناو بووە دز و تیرۆرست و پیاوكوژ هەمووى تێكەڵاو بوو ئێستا كار لەسەر لیست و ناو ناكرێت لیستەكانمان ناردۆتەوە بۆ دەزگاكان پێیان وتراوە لێپێچینەوەى ورد بكات زانیارى تەواومان بداتێ، هەندێ جاریش دەزگاكان بۆ ئەوەى تۆمەتبارمان بكەن لێدوانى دەدا كەوا پۆلیسى قەزاو ناحییەكان لە خۆیەوە خەڵك دەگرێت ئەمە جۆرێكە لە خۆپاكردنەوە ئەو دەزگایانە ئەیانكرد جۆرێكیش خۆ خۆشەویست كردن بووە لاى خەڵكى كەچى ئەو خەڵكەى دەگیرا گومانمان لێ بووە لە لایەن ئێمەوە بە لیستى ئەوان بووە. بە ئاگاى لیوا جەمال لیستى ناوى تیرۆرستانمان كۆكردۆتەوە لە قەزا و ناحییەكان ناردوومانە بۆ دەزگا ئەمنییەكانى كەركوك سەر لە نوێ داواى زانیارى وردترمان كردووە داوامان كردووە تا چەند زانیارى و بەڵگە هەیە لەسەر ئەو ناوانەى كە لە لستى ناوى تیرۆرستاندا هاتووە بۆمانى بنێرن.
بەڵێنە لەگەڵ لیوا جەمال لێدوان بدەین بە دەزگاكانى راگەیاندن چونكە زۆرجار ئەو قسەیە كراوە چەند كەس لەسەر قایمەى چى و دەزگا كوێ گیراوە ئێمە تیرۆرستام گرتووە لەسەر داواى دەزگا ئەمنییەكانى كەركوك دادگا داواى دیكۆمێنت بەڵگە دەكات بۆ بەردەم دادگا ، چونكە هەركەسێ بگیرێت دەبێت بچێتە لێكۆلینەوەى جینایەت لێكۆلینەوە جینایەت داواى بەڵگە دەكات لە دەزگاكانى دەزگا هەیە 10جار نوسراومان بۆ ناردووە داواى بەڵگەى لێدەكەین یان شاهید بهێنن بۆ بەردەم دادگا نایەن ئامادە بن ئیدى ئێستا هەركەس دادگا شكى لێبێت دەبێت شاهید بێت نفوس و وەرەقەى بایعى و جنسیەى عێراقى لەگەڵ خۆیدا بهێنێ سوێند بە قورئان بخوات ئینجا شاهیدەكە دەدات بەسەرى یان تیرۆرستەكە بە بەڵگە و دیكۆمێنت دەگیرێ ئەو كاتە دادگا بڕیارى خۆى دەدات ئەوەش دەبێت ئەو مفرەزەى ئەو تیرۆرستە دەگیرێت دەبێت بچێتە بەردەم دادگا سوێند بخوات بە قورئان كە شاهیدى راستگۆیە ئینجا دادگا دادگایى دەكات.
ئەمە كارى دادگا كارە فەردییەكەیەتى ئەوە نەما هەر لایەنێك و دەزگایە لیستى ناو رێز بكات بڵێ تیرۆرسەت دواتر دەمان گرت هیچ بەڵگەى لەسەر نەبووە.

كوسرت: دژە تیرۆر و ئاسایشى پارتى و ئاسایشى یەكێتى دەزگا جێبەجێكارین ئەوان تا چەند دەست لە كارتان وەرئەدەن لە كەركوكدا؟
سەرحد قادر-:تەنها دەزگاى جێبەجێكار لە كەركوكدا ئێستا دەزگاى پۆلیسە بڕیاردەر پۆلیسە، بەڵام هەر جموجۆڵێكى ئەو دەزگایانە ئاگادارى پۆلیس دەكرێتەوە ئینجا ئەنجام دەدرێت ناتوانرێت هیچ شتێ بكەن تەنانەت هێزى جەیشى عێراقى لاى دادگاوە پێیوتراوە ناتوانێت بێ پۆلیس هیچ بكات هەردەزگایەك زیاتر لە 50 لاپەڕە ئیفادە لە تیرۆرست وەربگرێت لە دادگا كارى پێناكرێت نەهى جەیش نەهى دژە تیرۆر نە ئاسایش پارتى و یەكێتین هیچ دەزگایەك نابێ تەنها ئەبێ هىپۆلیس بێت لە رێگاى بنكەكانى پۆلیس وە بێت ئەوان هەر شتێكیان هەیە بیدەن بە پۆلیس، پۆلیس جێبەجێى دەكات.

كوسرت: بوونى 12 دەزگاى ئەمنى لە كەركوك ماناى ئەوەیە كەركوك ترسناكە؟
سەرحد قادر-: كەركوك تا ئێستا مادەى 140 جێبەجێ نەبووە نەگەڕاوەتەوە سەر حكومەتى هەرێمى كوردستان چونكە ئەو جێگایانە تا ئێستا كێشە و گرفتیان هەیە چەند رۆژێ بەر لە ئێستا عەرەبەكان سنوورى حەویجە جێگرى پارێزگا و قایمقام و جەیشى سەحوە و پۆلیس و خەڵكى عشایر و جەیشى عێراقى بەشداربوون دژى ئەو هێزى قەرارە تشكیل بكرێت واتا كەركوك تاوەكو ئێستا كێشە هەڵبژاردن و ململانێى هەیە، كاتێ هەڵبژاردنەكان دواخرا بە قەناعەتى ئێمە بەشێكى لەسەر كێشەى كەركوك، كەركوك ئەو دەزگایانەى ئێوە باسى لێوە دەكەن هەندێكیان سەر بە حكومەتى هەرێم و هەندێكى حكومەتى عێراقى ئەو دەزگایانە پێشتر مەجال هەبووە بۆ مداهەمە لەگەڵ هێزى هاوپەیمانى دەرچن ئێستا ئەوەینە تاكە هێز و لایەنە فەرمى و یاسابێت دەرچێت بۆ گشت كاروبارى پۆلیسە، نەك 12 دەزگاى ئەمنى هەبێت 12 دیكەش دابمەزرێت ئیعتبارى نییە لاى دادگا و گوێیان لێناگیرێت، دەبێت هەماهەنگى هەبێ لە نێوانمان و زانیارییەكانیان ورتر بێت بەراستى شتێكى زۆر باشە بۆ شارە و زۆربەى ئەوشتانەى كە كراوە لەلایەن هاوڵاتیانەوە بووە، هاوڵاتیان هاوكارییەكى باشییان كردووین هاوڵاتى هەیە لە دەزگایە ئەمنى زیاتر رۆڵى هەبووە بێ بەرامبەر یەك دینارى وەرنەگرتوە دواتر هیچ هاوكارییەكمان نییە بیاندەینێ، ئێستا هاوڵاتیانى شارى كەركوك دەبینى ئەو هێزى ماندووە دەردەچێت تیرۆرست دەگرێت پۆلیسە خەڵكى متمانەى هەیە پۆلیسى و مامەڵیەكى باش هەیە لە نێوان خەڵك و پۆلیس.

كوسرت: ناكۆكى تۆ لەگەڵ لقى3 و ئاسایشى پارتى هەیە خەڵكى هەستى پێكردووە 1000 دۆلارت لە مەسرور بارزانیەوە بۆ دەهات ئاسایش ناداتتێ ئێستا؟
سەرحد قادر-: لێرەدا من كارى یاسایى دەكەم خەریكى جێبەێكردى كارى یاسایم رێز و خۆشەویستیم بۆ برادەرانى لقى3 هەیە هیچ كێشەیەكم نییە لەگەڵ هیچ مرۆڤێك نییە، تەنها كارى من پۆلیسە و هیچیتر، وە بەڕێوەبەرى ئاسایشى پارتى بە هەمان شێوە هەماهەنگمان هەیە ئەو كوڕە شەهیدە منهیچ گرفتێكم نییە لە گەڵیدا دواتر مرۆڤ لە جێگایەك كارى كرد گیروگرفتى هەر دەبێت دواتر ئەو زۆر شت بە راست دەزانێ من بە راستى نازانم ئەوانى ئەو كردویەتى پێشم وتوون رووبەروو ئەوەش بە هەمان شێوە بەرامبەر من بە كورتى كارى ئەوان جیاوازە كارە منیش جیاوازە ئێمە لێرەى كارێكى دیكەمان لە ئەستۆیە ئەوانیش كارێكى دیكەیان لە ئەستۆیە تەمەنا دەكەین هەركەس لەبوارى خۆى سەركەوێت بە نیسبەت1000 دۆلار لە مەسروور بارزانییەوە هیچ كات هاوكارى نەكراوم دروست نییە، ئەگەر ئاسایشى شتى واى وتبێت دوورە لە راستى.

كوسرت: تۆ لە راگەیاندنى ى.ن.ك لە كەركوك پەڕاوێز خراوى كە گوایە هەواڵەكانت نادروست؟
سەرحد قادر-: من سەیرى هەواڵەكانى خۆم ناكەم دواى ئەوەى هەواڵى یان چالاكییە بكەم ئاگادارنیم من وەكو سەرحەد قادر پەراوێز خرابێتم لە راگەیاندنى ى.ن.ك لە كەركوكدا، ئێمە هەر جێگایەك بچین راگەیاندنمان لەگەڵدایە بۆ هەر جێگایەك بچین دواتر ئەو راگەیاندنە ئەگەرێتەوە جى سى سى لەوەیەوە دابەش دەبێت بەسەر هەموو كەناڵەكانى راگەیاندن، ئیتر ئێمە بەدواى ئەعلامەوە نین بەڵكو ئیعلام بەدواى ئێمەوەیە، كارەكانى ئێمە لە دەرەوەیە لە هەموو شتێ راگەیاندن رۆڵى خۆى بینیوە چى بەباشە یان خراپە من ئاگادارى ئەو باسەش نیم ئەگەر پەڕاوێز بكرێم ئەوە بەلامەوە گرنگ نییە ئەگەر پارتیش پەراوێز بخات چونكە ئیچمە كار بۆ راگەیاندن ناكەم من كار بۆ ئەمن و ئاسایشى دەكەم، بەدواى راگەیاندنەوە نیم راگەیاندن بەدواى من دەگەڕێ ئیتر كێ بڵاوى دەكاتەوە كێ بڵاوى ناكاتەوە بەهەر شێوەیەك ئەوە ئازادن.

كوسرت: لقى3 و حیزبە كوردییەكان لە ململانێى بچوكردنەوەى سەرحەد قادردان كە عبوە بۆخۆى دادەنێت هەواڵى دوورە لە راستیەوە؟
سەرحد قادر-: سوپاسى لقى3 دەكەم بۆ ئەو هەڵوێستەیان و قەناتم نییى وایان وتبێت ئەگەر وابێت من گەر بزانم بەرپرسى بنكەیەكم سەرپێچى دەكات ئەبێ جورئەتى ئەوەم تێدا بێت بانگى بكەم بڵێم بۆ وات كردووە، من قەناعەتم نییە وابێت ئەگەر وابێت ماڵیان ئاوابێت، پێشتر یەكێ لە دەزگا ئەمنییەكان خەڵكى كۆكردبۆوە وتبووى سەرحەد قادر سەر بە مالكییە كار بۆ كورد ناكات با ئێمە بڕواى پێنەكەین خەڵكە ئێتر هەر كەسێ بۆخى ئازادە عەقڵى خۆى تەسەوڕ دەكا بیكات، حەز دەكەم لەسەر واجب شتێكتان پێبڵێم من ئەچم بۆ واجب زۆر بێ منەت لە ئەكبەر واحید ئەچم بۆ واجب لە ماوەى 7 ساڵە بابێن یەك نقتە زعف لەمن بگرن زۆر سوپاسى دەكەم، من ئەچمە ئەچمە دەرەوە قوەتێك لەگەڵ خۆم دەبەم بڵێم كەس و كارمە یان لە یەك حیزب بێت هەرجارێ من چووم ئەو خەڵكە لەگەڵ مندا دێت عەرەب و توركمان و كورد هەموو پێكهاتەكانى نێو پۆلیسم لەگەڵدایەلە كاتێ مداهەمەكان خەڵكم لەگەڵدایە سننەیە خەڵكە شیعەیە خەڵكى بێلایەنە بە بەردەوان چوبێتم بۆ مەداهەمە 3 جیهەتى ئەمنیم لەگەڵدا بووە بە بەردەوام یان لێكۆلێنەوە تاوانەكان یان لێكۆلێنەوەى نیشتیمانى ئەمانەم لەگەڵدا بووە، جگە لەوەى 50 خەت و ختوت رەبتە بە وەزارەتە لەوانیش مۆبایل و چندین ئامێرى دیكە، قەناعەت بكەن لە بچوكترین كار هەبێ تا گەورەترین شت هەبێ بە 10 كەناڵ ئەگاتە وەزارەتى ناخۆ بۆ رۆژێ تا ئێستا لە وەزارەتە بڵێت شتێ هەیە بە راستى هەر كەسە بیروبۆچوون جیاوازى هەیە یەكێ دەڵێت دەرچوونى سەرحەد ئەبێتە شەڕى كوردو عەرەب یان یەكێكى دیكە دەڵێت عبوە بۆخۆى دادەنێت بەس نییە ناڵێن خۆیان خۆیان ناكوژن، من لێرەوە ئەچمە رەشاد یان حەویجە یان هەر ناوچەیەكى دیكە واجبى من هەمووى لە گوندى عەرەبەكان باشە ئەو خەڵكە چۆن رۆیشت عبوەى دانا چۆن هاتەوە ئەمە هەمووى قسەى بێ بنەما و بێ متمانەیە قسەى منداڵانەیە ئەو قسانە ئەو كەسانە دەیڵێن و دەیكەن.

كوسرت: چتودێرە سیاسییەكان پێیان وایە(ی.ن.ك) و(پ.د.ك) دەست لە كاروبارى پۆلیس لە كەركوكدا وەردەدەن ئێوە بۆچوونتان چۆنە؟
سەرحد قادر-: بە راستى پێتدەڵێم كێشەى من لەگەڵ دەزگاكان هەركەسێك ئەوەیە رێگا نادەم كەس دەست لە ئیش و كارمان وەربدات. زۆر سەیرە هەندێ جار وەزیر یان ئەندام پەرلەمان یان بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتییەك ئەڵێ ئەو كارەم پێناكرێت، كە نەتوانم داكۆكى لەپلەو پایەى خۆم لەو خەڵكەى لەگەڵمدایە بیكەم لە ئیش و كارەم یەك دەقە لێرە نابم كە بە زەعیفى خۆم نیشاندەم بەرامبەر هیچ كەسێ، كارەكانى خۆم بە باشى بەڕێوەنەبەم ئامادەنیم بیكەم، ئێستا لیوا جەمال بەڕێوەبەرى گشتییمە، پێشتر لیوا شێركۆ بووە پێشتر لیوا ئەنحمەد لە هەولێر 3 بەڕێوەبەرى گشتیم هەبووە بچمە ژوورەكەى لەبەرم هەڵنەستێ و نەقەم لەگەڵدا نەكات قەد ئامادەنیم بچمە ژوورەكەى حەزدەكەم پێتان بڵێم قەد نەخۆم بە زەعیف دەزانم نە قەبوڵمە كەسى شت بەسەرمدا فەرز بێت واجبى خۆم دەگرم. دواتر لە سەرۆكى كۆمارەوە تاكو بەرپرسى بنكەیەكى پۆلیس سیاسەت دانراوە حیزب دایناوە كەسەكان لەلایەن حیزبە دەست نیشان كراون بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەوە ناگەیەنێ من لێرە دانیشم نوسراو بكەم بیدەم بە یەكێكىتر بڵێم راى خۆتمان بدەیتێ لەسەر ئەم نوسراوە چۆن چۆنى بیكەم، من غەڵەتم كرد بۆى هەیە بڵێ كاكە ئەوە غەڵەتە كردووتە.

كوسرت: شەوانە تانكەرێكى زۆر نەوت و بەنزین دەچێتە دەرەوەى كەركوك كۆمەڵێ بەرپرس شەوى زیاتر لە چندەها دەفتر دۆلاریان هەیە؟ چۆن رێگرنین؟
سەرحد قادر-: پرسیارەكەت زۆر جوانە و راستە بەڵام ئەو نەوتە هى كێیەو كێ ئەیبات، بە نیسبەت بازگەكانى دەوروپشتى كەركوك لە دەستى پۆلیسى تەواریەوە نەك بە دەستى پۆلیسى لە رێگاى هەولێر كەركوك و سلێمانى كەركوك و كەركوك بەغد هەمووى بە دەستى پۆلیسى تەواریەوەیە نەوتەكانى كە دێت هەمووكۆمپانیایە ئەیهێنێ هەمووشى هى بەرپرسەكانە هیچ مرۆڤى ئاسایى نییە بەڵكوهەر هەموو بەناوى كۆمپانیاوە دەچێتە دەرەوەى كەركوك كەچى هى بەرپرسەكانە و بەرپرسى ئەمشارەیان لەپشتەوەیە.

كوسرت: تا ئێستا یەكێ لەو تانكەرە نەوت و بەنزینانەتان نەگرتوون لێپێچینەوە بكرێت؟
سەرحد قادر-: بە دەیان جار و سەدان جار بڕوا بكە تەنكەرە نەوت گیراوە خەڵكى وا تەلەفۆنى كردووە حەز ناكەم لە رۆژنامە بڵێم چونكە هەموو كسێك ئەیزانێ هى كێیە بۆ لە دەمى منەوە بێتە دەرەوە، بۆ كەم بەرپرس هەیە لەم كەركوكە ئێستا بەرپرسە و پاڵاوگەى نەوتیشى هەیە وە ئێوە خۆتان رۆژنامەن بڕۆن پرسیاركەن بزانن هى كێیە و كۆمەڵێك جێگاى كە هەیە بچن دیمانە لەگەڵ خەڵكا بكەن خەڵك راستییەكانتان پێئەڵێن بچن بزانن ئەو گەراجە گەورە گەورانە هى كێیە بچنە شارەوانى بڵێن ئەو گەراجە هى كێیە با ئەوان بڵێن ئەو گەراجانە هى كێن و زەوییەكەى هى كێیە و چ بەرپرسێك پارەكەى وەردەگرێ ئەمانە هەمووى روون و ئاشكرایە لاى خەڵكى كەركوك وە شاراوەش نییە.

كوسرت: تەجاوزێكى زۆر و گۆڕەپانێكى زۆر بۆ وەستانى ئۆتۆمبێل هەیە بەرپرسەكانى نێو كەركوكن یان دەستى ئەوانى لە پشتەوەیە بۆ؟
سەرحد قادر-: ئەوا ئەبێ ئەم پرسیارە لە بەڕێز جەنابى پارێزگارى كەركوك و بەرپرسى شارەوانى كەركوك بكەیت، كە ئێمەى پۆلیس كارى جێبەجێكردنمان هەیە، هەركاتێ نوسراوێكمان لەهەر لایەنێكەوە بۆ بێت جێبەجێى دەكەین، نموونە گەر هاتوو لە پارێزگاى كەركوكەوە یان لە بەڕێوەبەرایەتى شارەوانى كەركوكەوەنوسراوێكمان بۆ هات بچین رێگربین لەسەر ئەو گەراجە تجاوزانە كەوا هى بەرپرسەكانن، بڕوا بكە ئێمە جێبەجێى دەكەین، بەڵام بڵێم چى ئێستا هیچ نوسراوێكمان بۆ نەهاتووە وە چەندین جار جەنابى پارێزگارمان وتووە كارى پۆلیس ئەوە نییە بچێ خانوو بڕوخێنن.

كوسرت: چەندین بەڕێوەبەرى گشتى و بەڕێوەبەرى فەرمانگەمان هەیە لە كەركوك كەچى تا ئێستا كەسێك نەدراوەتە دادگا لەسەر دیاردەى گەندەڵى، ئەمە ماناى ئەوەیە بەرپرسەكانمان گەندەڵ كارى تیا نییە، یان چۆن؟
سەرحد قادر-: بەنیسبەت پۆلیسەوە قسە ئەكەم، حەقم بەسەر هیچ فەرمانگەیەكى ترەوە نیە ئێمەى پۆلیس یەك بنكەمان یان یەك بەرپرسمان نەسرییەمان نییە تا گەندەڵى رووبدات، بە نیسبەت وەرگرتنى مووچە هەر هەموومان لە بەڕێوەبەرایەتى ۆلیسى كەركوك موچەكە وەردەگرین كاتێ وەرگرتنى مووچەكەش دەبێ ئەو كەسە ئامادەبێ كە مووچەكەى وەردەگرێ ئەگینا مووچەكەى نادرێتێ كەسىتر، هەمووشى بە لێژنەیە وە لێژنەش ئەبێ یەكە یەكەى پۆلیسەكان ببینێ، بە نیسبەت فەرمانگەكانى دیكەوە خەڵكى زۆر گیراوە لەسەر گەندەڵى حەقە بچیت ئەو پرسیارە ئاراستەى ئەو فەرمانگانە بكەى كەوا گەندەڵى تیایە من تەنها لە جێگاى فەرمانگەكەى خۆم وەڵامتان دەدەمەوە حەقیشم لە هیچ فەرمانگەیەكى دیكەوە نییە، فەرمانگە هەیە200تا 300 ملیۆن نەسرییە لەبەردەستایە فەرمانگەكەى پڕە لە گەندەڵى بڕوام وایە هیچ شتێك شاراوە و مەحاڵ نییە تایبەت بەرامبەر راگەیاندن.

كوسرت: كەواتە ئاماژەت دا كە پۆلیس گەندەڵى تیا نییە؟
سەرحد قادر-: بەڵێ بە دڵنیاییەوە من لە جێگاى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى كەركوكەوە وەڵامتان دەدەمەوە بە هیچ شێوەیەك گەندەڵى لە نێو فەرمانگەكەمان دا نییە لە ماوەى چەند مانگێكدا من سێ بەڕێوەبەرى بنكەى پۆلیسم گۆڕیوە یەكێكیان خەڵكى لە پرسگەكەى زۆر چاوەڕێى ئەكرد بۆیە گۆڕیم، ئەویتریان چەند كاتژمێرێك لە بنكەكەى نەبوو یان یەكێكیان خەڵكى زیندانى كردووە بەبێ ئاگادارى دادگا خەڵكى زۆر هەوڵیان دا بیانگەڕێنمەوە بەڵام بێ سوود بوو نەیانمك گەڕاندەوە، چونكە خۆم گەیشتمە قەناعەت ئەم بەڕێزانە بۆ ئەم پۆستە ناشێن، بە دڵنییایەوە لێتانى ناشارینەوە لە پۆلیسدا خەڵكانێكى تیا هەیە بەرتیل خۆر بێت قومارچى بێت و قەحپەگێ بێت، ئیدى ئەوە ماوە بڵێم پۆلیس كێیە خەڵكانێكن وەكو من و تۆ و ئەویتر ، دەرئەنجام پێت ئەڵێم كە كەركوك یەكێكە لەو پارێزگایانەى كەوا بەرتیل تیا بە زەقى وەرئەگیرێت و ئەدرێت.

كوسرت: بۆچى بەڕێوەبەرایەتى واژوو لەسەر هیچ نوسراوێكى كڕین و فرۆشتن ناكات؟
سەرحدقادر-: من ئێستا ئەیبستم كەوا مەكتەبى سەرۆك و سەرۆكایەتى هەرێم مۆنیكا كڕیبێت بۆ كەركوك باوەڕناكەم و جێگاى باوەڕ پێكردن نین كەوا مەسعود بارزانى مۆنیكا كڕیبێت بۆ كەركوك ئەم شتانە دوورن لە راستیدا، بەڵام ئۆتۆمبێل كراوە لەلایەن حكومەتى بغداوە كەم و كوڕى هەبووە لێژنەش پێك هاتووە بۆ ئەم ئۆتۆمبێلانە بەڵام ئەگەر حكومەتى هەرێم ئۆتۆمبیلى دابین كردبێت و تائێستا كەس ئاگادار نەبووە حەقە لێژنە تەشكیل بكرێت هەر كەسى بێت دەبێت بدرێتە دادگا.

كوسرت: تا ئێستا تیرۆرست گیراوە دواتر ئازاد بووبێت؟
سەرحد قادر-: بەڵێ، ئێمە وەكو وتم ئەو خەڵكانەى كە ئەیگرین ناویان هەیە لە لیست لیستەكەچەند ناوى تیرۆرستێكى تیایە هەر ناوى تیرۆرستێك لەلایەن دەزگایەكى ئەمنەوە، كە ناردویانە و تویانە ئەمە تیرۆرستى خەتەرە، كاتێ گرتومانە تیرۆرستەكە ئەو دەزگایە ئامادە نەبووە زانیارییەكانى بنێرێت بۆمان تاوەكو دادگاى بكرێت بڵێت راستە ئەمە تیرۆرستە و ئەوە بەڵگەكانە ئیدى زانیارى نەبێ ئازاد دەكرێ.

كوسرت: لێژنەیەك هەیە بۆ كڕین و فرۆشتنى كەل و پەل لەنێو بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى كەركوك، زانیارى هەیە لێژنەكە گەندڵییان هەیە؟
سەرحد قادر-: بەراستى تێبینى هەیە لەسەر ئەو لێژنەیە كەوا زۆرجار دووبارە دانراوە لەلایەن ئەفسەرى بنكەكانەوە هەموو ئەفسەرەكانى ئامادەبوون بە لیوا جەمال یان وت ناكرێ ئەوەندە ئەو لێژنەیە دووبارە بكرێتەوە هەر ئەوان بۆیە 6 ساڵە ئەو لێژنەیە هەیە، بەڵام لەسەر كڕین و چۆنیەتى كڕینى كەل و پەلەكانى لیوا جەمال چاودێرییان دەكات بەڵام نازانم سعرى شتەكان فرق و جیاوازى هەیە ئەكرێ وردتر چاودێرى كارەكان بكرێت ئەمەوێ ئەوەش بڵێم نەخۆم نە هیچ ئەفسەرێكى قەزا و ناحیەكان بەشدارى هیچ لێژنەیەكمان نەكردووە.

كوسرت: سەرۆكى هەرێم بروسكەى پیرۆزبایى سەركەوتن ئاراستەى لێژنەى كڕین و فرۆشتنى پۆلیس كردووە؟
سەرحد قادر-: نەخێر، بروسكەى پیرۆزبایى نییە سەركەوتنى نییە لەكاردا بەڵكو ئەم لێژنەیە پیرۆزبایى بوونى بە سەرۆك مەسعود بارزانى پیرۆزباییەكى ئاراستەى سەرۆكى هەرێم كردووە، ئیدى ئەویش وەڵامى دانەتەوە سوپاسى كردوون، بەڵام زۆریش ئاگادارنیمدر.

كوسرت: 18 ئۆتۆمبێلى هەمەر دراوە بە عەمید خەتاب 3 ئۆتۆمبێلى وەنەوشە بە لیوا جەمال ئەى تۆ؟ ئەڵێن وەنەوشەیەك لە كەریم سنجارى وەرگرتووە؟
سەرحد قادر-: ئۆتۆمبێل پێویستە، 3 فەوجى فریاكەوتن هەیە بۆیە تاكو بەربڵاوبكەینەوە لە ناو شار بۆ ئەمنیەتى شار بەڵام نەخێر من هیچ ئۆتۆمبێلێكم زورنەگرتووە بە هیوام كرین سنجارى ئۆتۆمبێلێك بدا بە من.

كوسرت: بۆچى بەردەم هەر بارەگایەكى توركمان ئۆتۆمبێلێكى پۆلیس هەیە بۆ؟
سەرحد قادر-: پارساڵ حاڵەتى هێرش كردنە سەر بارەگاى توركمانى روویدا بۆ ئەوەى ئەو حاڵەتە روونەدات، ئیدى ئەوكات كۆمەڵێ پاسەوان دانرا بۆ هەندێ بارەگاى توركمانى بەڵام گەر ئێستا هەبێت پاسەوان و ئۆتۆمبێل لێبێت ئەوە ئاگادار ئەو كەسە نەگیراوە كە تەقەى كرد لە كوردەكانى لە پارساڵ بەردەم پارێزگا ئەوانەشى گیرابوون ئازادكران ز كارێكى سیاسى بووە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە