پاش (23) ساڵ لە ڕاپەڕین ،سەیدێادق هەرفەرامۆشكراوە!

Wednesday, 12/05/2010, 12:00

1062 بینراوە



بەر لە (23) ساڵ ولە ڕۆژى 13/5/1987 لە لوتكەى دەسەڵاتى حكومەتى ڕوخاوى بەعسدا جەماوەرى سەیدێاق دژى زوڵًم وزۆرى بەعس ڕاپەڕى، ڕۆڵەكانى ئەم شارە سنگى خۆیان نایە بەرگوللەى فاشیستەكان، چەخماخەى ڕاپەڕینیان بەسەر شارەزوور وهەڵەبجەدا پەخشكرد، لە ڕێگەى بڵندگۆى مزگەوتەكان وهاوارى خەڵكەوە پەیامى ڕاپەڕینیان بە دروشمى (نا بۆزوڵم وزۆرداریى وكاولكردنى شار) ڕاگەیاند،ڕژێم بە ئاگرو ئاسن وەڵامى جەماوەرى ڕاپەڕیوى دایەوە.
لە كاتێكدا هاوڵاتیانى ئەو شار یادى ئەو ڕاپەڕینە دەكەنەوە كە دەیان داواكارى خزمەتگوزارییان هەیە لە سەرجەم بوارەكانداو تائێستاش وەكو پێویست ئاوڕیان لێ نەدراوەتەوە،سەرەڕاى ئەوەش پەراوێز خراون، لە (بوجەى 2010ى حكومەتى هەرێم بۆشارێكى 80هەزار كەسى وەك سەیدێادق، تەنها دوو پرۆژەیان پێشنیاز كردووە كە ئەویش پرۆژەى ستراتیژیی نین بۆ شارەكە).
ئەوەى لاى خەڵكى ئەم شارە پرسیارە،ئەوەیە كەشتێك نیەلاى حكومەت ناوى قەرە بووڕاپەڕینى سەیدێادق وشارەزوور بێت.
ئێمە لە (دەستەى هەستانەوەى ڕۆژنامەنوسانى سەیدێادق) لەویادەدا داوا لە حكومەتى هەرێم ولایەنە پەیوەندى دارەكان دەكەین كە ئاوڕى جدى لەم شارە بدەنەوە وچیتر پەراوێزى نەخەن.
هەروەها داواش دەكەین ئەوبۆنەیە بكرێتە یادى خەڵكى ڕاپەڕیوى شارەكە،نەك یادێكى حیزبى وبۆمەرامى سیاسیى وتایبەت بەكارى بهێنرێت.
لەكۆتایدا لەیادى (23) ساڵەى ڕاپەڕینى جەماوەرى بەشەرەفى سەیددێادقدا،دروود دەنێرین بۆ گیانى شەهیدانى ئەو ڕاپەڕینە قارەمانەیەو سڵاو بۆخەڵكى ڕاپەڕییوى خۆڕاگرى شارەكەمان.


دەستەى هەستانەوەى ڕۆژنامەنووسانى سەیدێادق


07701916320
07701519670
[email protected]
13/5/2010


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە