نابم

Friday, 08/07/2011, 12:00

1411 بینراوە



نابم.نابم.نابم كۆیلەى زوڵم و زۆر نابم
كۆت و پێوەند دەپسێنم نابەزم تاكو مابم
وا وەرزى ترس بەسەر چوو سەردەمى ڕاپەڕینە
پڕ بە دەنگ هاوار ئەكەم دروشمم ئاگرینە
كوڕگەل هەستن درەنگە دەرفەتە دەى دەركەون
دوژمن بهێننە سەر چۆك بە هەورازا سەركەون
خاوەن هەڵوێست بن هەموو بۆ ژیانەوەى ژیان
بە پزیسكى هەستەوە ڕانەوەستن بێوچان
بەڕێكەن تارمایی و ژان لە ئامێز نێن سپێدان
ژیان پڕ گۆرانى كەن بژین بێ ناڵەو گریان


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە