نهێنى خراپى و قۆرخكارى بازاڕى قیر لە كوردستان ئاشكرا دەكات "ڕۆژنامەنووس جیهاد جلال "خەلاتى یەكەم بەدەست دەهێنێت

Wednesday, 10/08/2011, 12:00

879 بینراوە




لە ڕابۆرتیكى ئابوریدا ڕۆژنامەنووس جیهاد جەلال نهێنى خراپى و قۆرخكارى بازاڕى قیر لە كوردستان ئاشكرا دەكات كە كۆمپانیاكانى یەكیتى و پارتى دەستیان بەسەردا گرتووە و قۆرخیان كردووە هەر ئەمەش بووەتە هۆى ئەوەى كە جادەو ڕێگاو بانەكانى كوردستان پاش ماوەیەكى كەم هەڵدەوەشێتەوە و بەكەڵكى هاتووچۆ نامێنێت.
لە پیشبڕكێیەكدا كە لەلایەن یەكیتى پیاوانى خاوەنكارى عیراقییەوە سازكرابوو بۆ هەموو دەزكاكانى راكەیاندن و وەزمارەی زۆر لە ڕۆزنامەنووس لە جەندین كەنالی جیاوازەوە بە رادیۆو رۆزنامەو تەلەفزیۆن و ماَلبەرەكانەوە بەشدارییان تیداكردبوو هەروەها ماوەى بیشبركیكە یەك مانگ بوو كە تایبەت بوو بە رابۆرتى ئابوورى. مەرجەكانى رابۆرتەكە دەبوو ئابوورى بیت، بەهیز بیت، دەرخستنى گەندەڵییەك بیت
رابۆرتەكەى ڕۆژنامەنووس جیهاد جلال لەسەر هێنانى قیربوو لە كیلگەكانى خوارووى عێراقەوە بۆ كوردستان كە تیایدا باسى لەوە كردبوو كە یەكیتى و بارتى بازاڕیی (قیر)یان بۆ خۆیان قۆرخ دەكردووە لە ڕیكەى كۆمپانیاكانى خۆیانەوە دەیهینن و بە گران دەیفرۆشنەوە.

ڕۆژنامەنووس:جیهاد جلال
خەڵكى هەڵەبجەى شەهیدە
دەرجووى بەشی راكەیاندنە لە زانكۆی سلیمانى،،
5 ساڵە كارى رۆزنامەنوسی دەكات لە بوارى رادیۆو رۆزنامەدا
دوو سالە لە رۆزنامەى هاولاتى وەك بەیامنیر كاردەكات
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە