چەند دێڕێك بۆ مهاباد قەرەداغی قەڵەم لۆتی و ماستاو چی

Monday, 19/04/2010, 12:00

4269 بینراوە


مهاباد قەرەداغی بەرهەڵستکاری دوێنیی دەسەڵات و ماستاو چی ئەمڕۆی بنه‌ڵای بارزانی. چونکە لەتەڕی ئەخواو لە وشکی ئەنوێ پێیوایە خەڵکی کوردستان یان تاکی کورد بەتایبەتی کەسو کاری ئەنفالەکان ئێستاش وەك ساڵانی هەشتاکان بیر ئەکاتەوەو هەروەك ئەو ساڵانەی خەباتی شاخ لەبەرپرسان ئەڕوانێ و بە نمایش و بە شانۆگەری و درۆو دەلەسەکانیان تەفرە ئەخوات و بە فرمێسکە تیمساحیەکانی سەرانی بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی فریو ئەخوات. بۆیە لە وتارێکی قێزەونی ماستاوچیانەیدا لە سایتی سڤیل دا بە نێچیر بارزانی هەڵدەڵێ و ئەڵێ .(لە ڕۆژی سێشەممە، ڕێكەوتی 13-4-2010، ئێسكوپڕوسكی دەستەیەكی تر لە ژن و منداڵی ئەنفالكراوی كورد، هێنرانەوە کوردستان و دەشڵێ سەركردەكان لە وتەكانیاندا زۆرجار گوتوویانە "سەری ڕێز دادەنوێنم بۆ شەهیدانی كوردستان" بەڵام لە مەراسیمی هێنانەوەی سیمبولەكانی ناسنامەی كورد، كە سێشەممە بەڕێوەچوو، نێچیرڤان بارزانی بە نوێنەرایەتی سەرۆكی كوردستان بەشداری كرد و بە كردەوەش سەری ڕێزی بۆ ئەوان دانەواند و تاجەگوڵینەكەی دانا، دوای ئەوەش جارێكی تر بە تەواوی دانەوییەوە و ماچی تابووتە بە ئاڵای كوردستانەوە پێچراوەكەی منداڵێكی ئەنفالكراوی كرد، كە هەڵوێست و نومایشێكی هێندە چڕی سیمبولییە كە جێگەی بایەخ و لێكدانەوە بێت، بە تایبەت بۆ گەرمیان.) مهابادی ماستاوچی بنەماڵەی بارزانی بە خۆیو قەڵەمه‌ فرۆشراوەکەیەوە لەم نوسینەی دەیەوێت بە تیرێك نەك دو چۆلەکە بەڵکو سێ چۆلەکە بکوژێت یەکەم مەبەستی ئەوەیە بە خەڵکی کوردستان بە گشتی و گەرمیانیەکان و کەسوکاری ئەنفالکراوەکان بڵێت ئەوە هەر بنەماڵەی بارزانی یە دڵسۆزی ئێوەیەو خەمخۆرتانە نەك بنەماڵەی جەلال و جەلالیەکان . لەو نوسینەیدا ناڕاستەوخۆ هێرشێکی کردۆتە سەر بەرهەم ساڵح کە بە حساب سەرۆکی حوکمەتە . ئەگەرچی من داکۆکی لە بەرهەم ناکەم چونکە چۆن وەك گەورە دزێك لە سەرانی بنەماڵەی بارزانی ئەڕوانم بە هەمان شێوەش لە بەرهەمی بێبەرهەم ئەڕوانم. مەبەستی دوهەمیشی ئەوەیە دەیەوێت لە ڕێگەی ئەم نوسینەوە وەلائی گەرمیانیەکان بگێڕێتەوە بەلای بنەماڵەی چەتەو مافیای بارزانیدا چونکە لەهەڵبژاردنی ڕابوردودا گەرمیانیەکان دەنگیان بە پارتی نەدابو تڕۆیان کردوبون. مەبەستێکی تری مهابادی خۆفرۆش ئەوەیە کە چاك شارەزای بنەماڵەی بارزانی بوە دەزانێ ئەگەر ماستاوی خەستیان بۆ بکەی ئیتر بە ئارەزوی خۆت دۆلارت بەسەردا ئەبارێنن بەتایبەت سەرە زلەکانیان. مهاباد با باش بزانێت ئەوەی ئەمڕۆ بوه‌تە سەرمایەو داهاتو سەرانی زلی بارزانی و جەلالیەکان ئەیکەن بە باڵەخانەو ڤێلاو مەلهاو میوانخانەو سۆپەر مارکێت و ئاخر مۆدێلی مۆنیکاو پرادۆو شەوانی سوری پێ ئەڕازێننەوەو هەندێکیشی وەك شاباش بەسەر ئێوەی جاشقەڵەم و قەڵەم لۆتی و ماستاو چیدا ئەبەشنەوەو باقیەکەی تریشی لە بانکەکانی ئەوروپادا کەڵەکە ئەکەن هەموی خوێنی ئەو شەهیدو ئەنفالکراوانەیە بۆیە ڕەسپە لەسەریان نەك جەنازەی مناڵێکی ئەنفالکراو ماچ بکەن یان سەری ڕێزو نەوازشیان بۆ دانەوێنن بەڵکو دەبێت ئێسکو پروسکەکانیشیان بلێسنەوە. ئەگەرچی کەسوکاری ئەنفالکراوان بەدەمی پیسی سەرانی دزو مافیا ماچکردنی جەنازەی مناڵ و کەسوکارە ئەنفالکراوانیان ناوێت هەروەها دانەواندنی سەری بۆگەنی سەرانی دەسەڵاتیان ناوێت چونکە ئەوان واتە سەرانی دەسەڵات لە ئاست میللەت سەریان شۆڕو نەویە. بۆیە پێویست ناکات لەوە زیاتر سەریان نەوی کەن بەڵکو خه‌ڵکی سته‌م دیده‌ی گه‌رمیان دەیانەوێت مافیان بدرێتەوە قەرەبویان بکرێتەوەو چیتر درۆیان لەگەڵ نەکرێت. چیتر سەرانی مافیای جەلال و مەسعود بازرگانی بە ئێسکو پروسکی ئەنفال و قوربانیانی ئەم گەلە ستەم دیدەوە نەکەن چیتر بەشە بودجەی خەڵکی کوردستان نەدزن. چیتریش کەسانی هاوشێوەی تۆ، مهابادی قەڵەم لۆتی و ماستاو چی لەسەر ئێسکو پروسکی ئەنفالکراوان شاباش وەر نەگرێت چونکە ئەم نوسینەی تۆ تەنها بازرگانیەو هیچیتر..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە