وه‌ڵامێکی ئه‌ده‌بانه بۆ سوهراب شەكیبا منیش ده‌ڵێم دزینی نوسین بێحورمه‌تیه
Thursday, 24/12/2009, 12:00
1367 بینراوە
گرفتی تاکی کورد له‌وه‌دایه له ئاو ده‌داو قولی هه‌ڵناکات ، کاک سوهراب یان به‌هه‌ر ناوێکی تر ئه‌ویش به‌یه‌کێک له‌و که‌سانه ده‌زانم ، چونکه گه‌ر ئه‌م نوسه‌ره به‌رێزه مه‌به‌ستی بوایه به ئیمێڵێک ئاگاداری ئه‌و دزینه‌ی ده‌کردم و
پاش وه‌ڵامی من له‌وه ئازاد بو هه‌رچی بنوسیبایه ، ئێستاش نه چوه بچێت من راستی ئه‌و بابه‌ته‌ی لێره‌دا بۆ ئاشکرا ده‌که‌م ، به‌رێز کاک سوهراب من نه ئه‌و بابه‌ته‌م له رۆژنامه‌و گۆڤار‌و په‌رتوک وماڵپه‌رو هه‌ر شوێنێک که جه‌نابت ده‌یزانی و مه‌به‌سته به‌ر چاووم نه‌که‌وتوه ، خۆشحالیشم لێره‌دا به
روسوری وه‌ڵامی به‌رێزتان ده‌ده‌مه‌وه که ئه‌مه‌ی خواره‌وه راستی ئه‌و تۆمه‌ته نابه‌جێیه که بۆ منت هه‌ڵبه‌ستوه ، هه‌روه ها تکاشم ئه‌وه‌یه له (کوردستان پۆست) تۆمه‌ته‌که‌ی به‌رێزتانی له کوێ داناوه وه‌ڵامه‌که‌ی منیش له هه‌مان
شوێن دابنێن بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر تۆمه‌ته‌که‌ی به‌رێزتان و وه‌ڵامه‌که‌ی منیش چاو لێبکه‌ن تا هیچ لایه‌کمان به‌سه‌ر هه‌ڵه‌دا نه‌رۆین. که ئه‌مه‌ی خواره‌وه راستیه‌که‌یه‌تی .
له‌م رۆژانه‌ی رابوردو له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌یه‌کی حیزبی دێمو‌کراتی کوردستانی ئێران به‌ناوی (شۆرش من به‌ری) که له دایک بوی گونده وێران و خاوه‌ن قوربانیه بێ وێنه‌که‌ی (نیێر) ه کورته‌یه‌ک له‌م باسه‌ی بۆ کردم که سه‌ره‌تا باسی وته و بۆ چونه پر تام و چێژه‌کانی (د . قاسملۆ) ی بۆ ده‌گێرامه‌وه و
منیش زۆر تامه‌زرۆی قسه‌کانی بوم ، به‌هه‌ر حاڵ من سودم له قسه‌کانی ئه‌و وه‌رگرت و ئه‌و باسه‌م لێ به‌رهه‌م هێنا ، جگه له‌وه‌ش ئیزن‌م له ناو براویش وه‌رگرت که من که‌ڵکم له باسه‌کانی تۆ وه‌ر گرتوه به‌نیازیشم شتێک له رۆشنایی قسه‌کانی تۆدا بنوسم و ناو براویش نکولی نه‌بو ، بۆ ئه‌وه‌ش که
زیاتر کاک سوهراب هه‌ڵنه‌چێت و به‌دزینی نوسین ناومان نه‌زرێنێ و بیه‌وێ من بۆئه‌م راستیه ژماره ته‌له‌فونی ناو براوو سێ که‌سی دیکه ی بۆ ره‌وانه‌ده‌که‌م که خه‌ڵکی هه‌مان گوندن و شاهیدی ئه‌و راستیه‌ن، به‌مه‌رجێک
من ئه‌و ژماره ته‌له‌فونانه‌ی پێ ده‌ده‌م که کاک سوهراب که‌سێکی شۆرشگێر بێت و له ریزی یه‌کێک له پارته شۆرشگێره‌کانی رۆژهه‌ڵات بێ ، به
پێچه‌وانه‌وه نه‌ک ببێته هۆی پارویه‌کی چه‌ور بۆی. ئه‌و نوسینه‌ی که سوهراب پێی وایه من دزیوم له‌هیچ شوێنێک به‌ر چاوم نه‌که‌وتوه و به‌بینینی ئه‌م وه‌ڵامه‌ش بۆت رون ده‌بێته‌وه که‌من ئابرو به‌رم یان جه‌نابت .
[email protected].
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست