به‌ناو سەرکردەکانی کورد لە بەر ڕۆشنایی هەندێک گوتەی ئۆسکار وایڵددا

Monday, 07/03/2011, 12:00

2326 بینراوە


رۆژانە ٦
ئۆسکار وایڵدی نوسەری گەورەی ئیرلەندی کە لە ١٦ ئۆکتۆبەری ساڵی ١٨٥٤ لە دەبلن لە دایک بوەو لە ٣٠ نۆڤامبەری ساڵی ١٩٠٠ کۆچی دویی کردوە بە قسە نەستەق و گاڵتەئامێز و وردبینانەکانی بە ناوبانگە، سەرباری وێژەکەی. هەندێک گوتەی هەن لە سەر سیاسەتمەدار و دنیای سیاسەت و مرۆڤ و بابەتی تر کە تا ئەمرۆش کاریگەریی خۆیان هەیە.

با هەندێک لە گوتەکانی بخەمە بەرچاوی ئێوەو سەیرێکی سیاسەتمەداران و دنیای خۆشمان بکەین.

"لە ئەمەریکا سەرۆک حوکم دەکات بەڵام دەسەڵات بەدەست رۆژنامەنوسانەوەیە." ئەمرۆ لە کوردستان سەرۆک هەیە و شەقامیش، پرسیارەکە ئەوەیە کامیان بڕیاردەدەن؟
"پادشا باشەکان تاقە مەترسیدارترین دوژمنی دیموکراتین." سەرۆکی ئێمەش دەیەوێت پادشایەکی زۆر باش بێت.
"کاتێک گوڵەباخێکی سور دەیەوێت سور بێت خۆسەپێن نیە، بەڵام هەرکاتێک داوای کرد کە دەبێت هەمو گوڵەکانی تری ناو باخچەکە سوربن و گوڵەباخ بن ئەوە خۆی سەپاندوە." پێشرەوی کورد پارتیە، سەرۆکمان بارزانیە.
"لە هەر شوێنێک مرۆڤێک هەبێت دەسەڵات پەیڕەوکات، مرۆڤێکیش هەیە بەرەنگاری بێتەوە." لە کوردستان شەقام لە بەرەنگاربونەوەدایە.
"هەمو کەسێک دەتوانێت مێژوو دروست بکات، بەڵام تەنیا پیاوی گەورە مێژوو دەنوسێتەوە." ماندێلا مێژویەکی بۆ خۆی نوسی یەوە.
"ئینگلیزەکان و ئەمەریکیەکان دوو خەڵکی جیاوازن هەمان زمانیان هەیە." سەرکردەکان و ئێمە هەمان خەڵکین کەچی دوو زمانی جیامان هەیە.
"گروپێکی کۆمەڵگە هەیە زۆرتر لە دەوڵەمەندەکان بیر لە پارە دەکەنەوە، ئەویش هەژارەکانن." گەر بەو پێوەرەبێت ئەوە لای ئێمە مەسولەکان لە هەموکەس هەژارترن، سەرۆکیش لەوان هەژارتر.
"دەمامکێک لە ڕوخسارێک زیاتر دەدوێت." ئەوانەی خۆمان دەیان ڕوخساریان هەیە بەڵام تەنیا یەک دەمامک، ئەویش دیموکراتییە.
................

بە پێی خەباتی ئەمڕۆ و چاوگێرە سیاسیەکانی، گۆڕان خێمەکانی سوتاندوەو ئەوەش ڕاپەڕیوە ڕاستەقینەکانی توڕە کردوەو چونەتەوە ماڵەوە. واتە ئەوانەی ماونەتەوە ڕاپەریوی ڕاستەقینە نین.

کۆمێنت:

ئەو دەسەڵاتەی نەتوانێت پارێزگاری لە ماڵ و ژیانی خەڵک بکات شەرعیەتی نامێنێت. ئێوە لە کوێ بون کە خێمەکان لە بەردەرکی سەرای ئازادی سوتێنران؟
ئێمە وتمان مەسعود و جەلالیش بە ترسەوە لە سەران، بەڵام نەمانزانی ترسەکەیان هێند گەورەیە خێمەسوتێنەکانی خۆیان لێ دەبێت بە گۆڕان. حاکم قایەریان لێ دەبێت بە بورهان ڕەشید.

قوڕقوشمیان بەسەرا بتوێنیتەوە دەبێت بە مۆم.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە