بەرهەم ساڵح بەرتیل دەدات بەپێنج رۆژنامەنووسی كەركوك و چەمچەماڵ.

Friday, 11/06/2010, 12:00

886 بینراوە


بەختیار هەرتى رۆژنامەنووسە بەرتیل وەرگرەكان كێن ؟. چۆن ویژدانیان قبوڵ دەكات پارەى ئەم مبلەتە رەش و روتە وەربگرن .بەرهەم ساڵح دەیەوەێت چی بكات ؟ بۆچی پارەى میلەت تەخشان و پەخشان ئەكات ؟.
لەسەرەتاى ساڵی 2010 دا كاتێك بەرهەم ساڵح لەگەڵ وەفدی رۆشنبیرانى كەركوكدا كۆبۆیەوە بەسیفەتى سەرۆكى حكومەتى هەرێمى كوردستان كە لەنزیكەوە دیالۆك لەگەڵ خەڵكانى نوخبەو خاوەن فیكرو رۆشنبیردا بكات تائێرە كەس لاری نییە هەموان لەگەڵًیداین و پیشمان خۆشە , بەڵام ئەوەى جیگەى سەر سوڕمانە ئەوەیە لەو كۆبونەوەیەدا بەرهەم ساڵح پێنج كەس كە وەك رۆژنامەنووس كار دەكەن جیا دەكاتەوەو لەسەر داواى عارف قوربانى هەریەكەو 2500 دۆلاریان پێ دەدات ئەوانیش بێ باكانە وەرگرتنى قبوڵ دەكەن و هەموو بنەماو ئیتیك و مۆراڵی رۆژنامەگەرى دەخەنە ژێر پێیان .
پرسیارەكە لێرەدایە ئاخر رۆژنامەنووس كە بانەگەشەى یەكسانى و نەمانى گەندەڵی و بەهەدرەنەدانى ماڵی گشتى دەكات چۆن دەبێت بەرتیلێكى لەو شێوەیە قبوڵ بكات كە موڵكى سەدان هەزار منداڵی رەش و روت و بێدایك و باوكى ئەم گەلە نەگبەتیە ؟
یان سەرۆكى حكومەت چۆن رێگە بەخۆى دەدات پارەى خەڵك بدات بە كەسانێك كە خۆیان خاوەنى موچەن و هەموویان گوزرەنیان باشەو هیچ بەهانەیەك نییە بۆ پێدانى ئەو پارەیە ؟
رۆژنامەنووسەكان كەبریتین لە ئارام جەمال پەیامنیری دەزگاكانى كۆمپانیاى ووشە لەشارى كەركوك هاشم جەمیل بێژەر لەكەركوك tv -ئاكۆمحەمەد شوانى پەیامنیری رادوێی نەوا دلێر بەرپرسی راگەیاندنى دیوانى پارێزگاى كەركوك- لەگەڵ كەسێكى تردا كەناوى نازانم بەڵام بەمنزیكانە ناوى ئەویشتان بۆ ئاشكرا دەكەم .
وەرگرتنى ئەو پارەیە گەورەترین تاوانە كە بەداخەوە قەڵەم بەدەستانى ئێمە قبوڵی دەكەن و ئەنجامى ئەدەن و وەك و بەرزەكى بانانیش بۆی دەردەچن .
دەبوایە ئەو رۆژنامەنووسانە هەرگیز ویژدانیان قبوڵی نەكردایە ئەو پارەیە وەربگرن چونكە باش دەزانن كە ئەوە خوێنى میلەتە ئەوە پارەى سەدان هەزار منداڵ و پیرو پەككەوتەیە كە تاهەنوكە لەناحیەكانى شۆڕش و سمود و قوشتپەو شوێنەكانى تر هیچ ئلمێرێكى فێنك كەروەیان نییەو لەبەر گەرماو لەناو تەپ و تۆزدا سەردەنێنەوە .
خواردنى ئەو پارەیە هیچی كەمتر نییە لەكۆشتى سەگ هیچی كەمتر نییە لەخواردنى گۆشتى براكەت بەمردووی وەك لەقورئاندا ئاماژەى پێكراوە .
هیچیشی كەمترنییە لەو حەفتا زینایەی كە لەگەڵً دایكى خۆتدا بیكەى وەك ئەوەى كە لەقورئاندا باسی كراوەو لەسەر كەسێك حسابە ریبا بخوات .
ئەوەى زۆر جێگاى سەرسوڕمانە
ئەوەى زۆر جێگەى سەر سوڕمانە ئەوەیە كەسانێك لەنێو ئەو پێنج كەسەدا هەن وەك موعارەزە كار دەكەن و سەر بەدەزگا كانى ئۆپزسوێنن
1- ئارام جەمال كە پەیامنێری تەواوى دەزگاكانى كۆمپانیای وشەیە لەشارى كەركوك لەنێو ئەو پێنج كەسەیەدا لێرەدا كۆمپانیای وشە دەكەیبَتە ژێر پرسیارێكى مەزنەوە ئلیل ئێوە چۆن قبوڵ دەكەن پەیامنێرێكى هەموو دەزگا راگەیاندنەكانتان لەشارێكى گرنگ و حەساسی وەك كەركوك بەرتیل لەحكومەت وەربگرێ لەكاتێكدا ئێوە خۆتان بەلاینیبَكى تەواو ئۆپزشوێن دەزانن و تەنانەت پەرلەمانتارەكانتان ئامادە نەبوون پارەى كڕێنى ئۆتۆمبێلیش وەربگرن ؟
ئاخر چۆن دەبێت كەسێكى وەك ئارام جەمال بەشەوو رۆژ قسە بە حكومەت بڵێت و رەخنەى لێبگرێت بەزمانى لیستى گوڕان قسە بكات لەلایەكى تریشەوە بەرتیلی لێوەربگرێت ؟
ئەمە مناى چییە ؟
2- ئاكۆمحەمەدج شوانى " ئەم بەڕێزە وەك پەیامنێر بۆ رادوێی نەوا لەسنورى چەمچەماڵ كار دەكات و 2500 دۆلارى لە بەرهەم ساڵح وەرگرتووە . رادوێی نەوا تا هەنوكە لەرێزی رادوێ یەكەمەكانى كوردستان دایەو لەریكلامى خۆیدا كە لەرادوێكەوە بۆخۆى دەیكات دەڵێت:مەرجە سەرەكییەكانى راگەیاندى نێو دەوڵەتى لەبنەماى كارەكانى نەوایە . من لەبەڕێوبەرو دەستەى سەرپەرشتیارى ئەو رادوێ بەڕێزە دەپرسم لەهیچ پێوەرێكى نێو دەوڵەتیدا هەبووە رۆژنامەنوسێك كە لەدەزگایەكى سەربەخۆى وەك نەوا ئیش بكات و پارە بەبێ بەرامبەر لەسەرۆك وەزیران وەربگرێت؟ تكایە خۆتان وەڵام بدەنەوە .
ئپَمخۆشە هەرلێرەدا شتێك بەعارف قوربانى بڵێم دیارە من باوەڕم بەتەشهیر نییە و تەشهیریشی پێناكەم تەنیا ئەوەندەى پێ دەڵێم . كاك عارف گیان وابزانم جەنابتان خاوەنى زیاتر لە 30 كتێبن لەسە ر ئەنفال لەهەمووكەس باشتر حاڵ و گوزەرانى كەسوكارى ئەنفالەكالن دەزانن كە تائێستاش سوكایەتیان پێدەكرێ و بۆ پارچە زەوییەك دروستكردنى كەلاوەیەك چەندین سالچ بەچاوەرَوانییەوە دەیان تلێننەوە " توخوا چۆن زەمیرت قبوڵی كرد كار ئاسانى بكەیت بۆئەو بەرتیل وەرگرتنە .
من لەسەر بەرهەم ساڵح هیچ ناڵێم كە ماڵی ئەم میلەتە بەهەدەر ئەدات تەنیا چاوەڕیی هەڵوێستى خەڵك دەكەم

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە