یەكێتى و سەركردەكانى دوایى 25 ى 7 سەلماندیان چۆن حزبێكن .

Sunday, 21/02/2010, 12:00

1104 بینراوە



دوایى ئەوەى یەكێتى لەهەڵبژاردنەكانى 25 / 7 تووشى دۆڕانێكى سەخت هات لەجیاتى هەموو بەخۆداچوونەوە و داواى لێ بوردنێك سەركردەكانى هێندەى تر ڕووى قێزەون و ناشیرینى خۆیان دەرخست و هەر زوو كەوتنە هەڕەشە و لێدان و كوشتن و ڕفاندنى خەڵك و نان بڕین و .... هتد . دەریان خست و سەلماندیان هیچ جیاوازیەكیان نیە لەگەڵ حزبێكى تۆتالیتارى دواكەوتووى چەقوو وەشێن و پڕلەمافیا ، چونكە حزب دەستى خستۆتە ناوگشت بوارەكانەوە گشت دەسەڵاتەكانیشى لەدەست پیرێكى خەڵەفاوى ئاخیر شەڕ بەناوى تاڵەبانى كۆبونەتەوە بۆیە ئێستا یەكێتى وەك حزبێكى خاوەن سیستەمى مافیا ڕەفتار دەكا و بەئاشكراش دەبینین چۆن بەرژەوەندى حزبیان خستۆتە سەرووى بەرژەوەندى میللەتەوە ، لەهەمووشى كارەسات تر ئەوەیە كەدروشمە شۆڕشگێڕیەكان دەخەنە خزمەت پەردەپۆشكردنى كارە دزێوەكانى حزبەوە و لەجیاتى ڕۆڵى چاودێر ڕۆڵى مافیا دەبینن بۆ سەر كوتكردنى خەڵكى تێكۆشەر ، سەیرە جەلال تاڵەبانى چۆن بەسووكى سەیرى بەرپرسانى خوار خۆى ئەكات ئەوانیش ئاوا بەسووكى سەیرى میللەت ئەكەن ئەوەتا لەبرى ئەوەى لەدواى 25ى 7 خەڵكى دڵسۆز و خاوەن ئەزموون و شایستە بێنە پێشەوە ، بەپێچەوانەوە ئەوانەى لەبەرچاوى میللەت ناشیرین و قێزەون بوون زیاتر گەورەیان كردن و هێنایانە پێشەوە و هێندەى تر دەزگا و ئۆڕگانەكانى حزبیان ئیفلیج كرد و بەوەشەوە نەوەستان هاتن ئەنجومەنێكى كارتۆنى بێ دەسەڵاتیان دروستكرد و سامان و داهاتى میللەتیان زیاتر تەرخان كرد بۆ ئەم جۆرە دەزگایە بێ بەرهەمە بێ ناوەڕۆكانە و بۆ دەزگاى سیخوڕى و ئەمنى بۆ تۆقاندنى خەڵك و سەرنگوم كردنیان و پەنابردن بۆ ڕاگەیاندنى چەواشە و كڕینى قەڵەمى دەستەمۆ و بەكرێ گیراو .
حزبى تۆتالیتار جیابوونەوە لەحزب پەسند ناكاو دێ تۆمەتى پلانگێڕى و كودەتا دەخاتە پاڵ كادیر و ئەندامانى جیابووە بۆ زاڵبوونیش بەسەر تەواوى چین و توێژەكان هەڵدەستێ بەدروستكردنى دەیان ڕێكخراوى وەهمى هیچ لەباردانەبووى بەناو مەدەنى ، سەرئەنجام هەڵبژاردن دێتە پێش حزب لەوێشدا پەنادەباتە بەر فرت و فێڵ و چاوسووركردنەوەى حزبى و ناشخوازێ یاسا لەووڵاتدا سەروەر بێ ، چونكە ئەگەر یاسا سەروەر بێ حزب ناتوانێ خۆى بسەپێنێ بەسەر گشت كایەكانى كۆمەڵگادا بۆیە ناخوازێ دادگاكانیش سەربەخۆبن و ... .. هتد.
ئێستا ئێوە بڕیار بدەن دوایى ئەو شكستە گەورەیەیى لەهەڵبژاردنى 25 / 7 تووشى هات ، یەكێتى چ هەنگاوێكى ناوە بۆ ئەوەى لەقاڵبى حزبى تۆتالیتار بێتە دەرەوە ؟ بەپێچەوانەوە دەبینین لەجیاتى هەموو بەخۆداچوونەوەیەك زیاتر هەنگاوى ناوە تاتەواو تەواو لەحزبێكى مافیاى شەق وەشێن بچێت .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە