دیموکراسی و ئازادی

Saturday, 29/01/2011, 12:00

1654 بینراوە




ئازادی
کاتێك مرۆڤ ئازاد ده‌بێت خۆی ده‌گه‌ێنێته‌ ژوور ئه‌و هه‌ستکردنه‌وه‌ که‌ به‌سه‌ریدا زاڵ ده‌بێت وه‌ ئازادیش مافی هه‌موومانه

سنوور دارکردنی ئازادیش کووشتنی حه‌قیقه‌تی ئازادیه‌.گه‌ر ئازادی کوژرا ئه‌وا مرۆڤیش له‌گه‌ڵیدا ده‌کووژرێت ئازادیخوازان ده‌زانن هه‌زاران مینی ژه‌نگاوی هزره‌ کۆنه‌کان ده‌سه‌ڵاته‌ تاك ڕه‌وه‌کان ڕێ له‌ ئازادی ده‌گرێت .کاتێك ژیانی ئازادیش ده‌ست پێده‌کات ئه‌وکات ته‌عبیر له‌ چه‌مکی ئازدی ده‌کات له‌ جیهانێکی کراوه‌دا که‌ هه‌موو جیهان به‌ مڵکی خۆت ده‌زانی که‌ ته‌عبیر له‌سرووشت و هۆشیاری خوودیش ده‌کات که‌ مرۆڤه‌کان پێی ده‌گه‌ن ئازادی ته‌واو واته‌ گه‌ڕانێکی هه‌میشه‌ی بێسنوور له‌ جیهاندا واتا ئازادی هێڵی سوور و سنووری نیه‌


سەرۆک مه‌به‌ستیه‌تی لەڕێگای سەرکوت کردن و بێدەنگ کردنی ڕۆژنامە و نوسەرە ئازادەکانەوە، حەقیقەت داگیر بکەن و حەقیقەتی نا حەقیقی خۆیان بە نا حەقی بە سەر خەڵکی بێ ماف و خاوەن حەقی کوردوستاندا تەحقیق بکه‌ن له‌م ته‌حقیکردنه‌شدا ڕۆژنامه‌کانیش تاوه‌نبار بکات که‌ سه‌رۆك پێمان ده‌ڵێت ئازادی خراپ به‌کار ده‌هێنرێت له‌کاتێکدا ئازادیش کاری تیۆری و نوسین و ئاخاڤتن نی یه‌ به‌ ته‌نها به‌ڵکو فه‌زای دروست کردنی کات و شوێنی گونجاوه‌ یان که‌ژو هه‌وای ته‌ندروسته‌ بۆ ئاده‌میزاد له‌ڕووی عه‌قڵ و سایکۆلۆژیه‌تی بیرکردنه‌وه‌ی خۆی و ژیان به‌گشتی . ئازادیش له‌ڕه‌فتارو مافدا ته‌نها ده‌بینرێت و له‌ئه‌رکدا جێبه‌جێده‌کرێت و سیستمێکی ده‌سه‌ڵاتیی دیموکراسی پارێزگاری لێده‌کات و په‌ره‌ی پێده‌دات ئه‌ویش له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی مرۆڤه‌کان و مانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوونی ژیانیانه‌ . هه‌رکاتێک مرۆڤ هه‌ستی به‌ئازاری خه‌ڵک و به‌تایبه‌ت نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی کردو له‌پێناویدا هه‌وڵی به‌رخۆدان و تیماری برینی بنده‌ستی و زووڵم و سته‌می کرد ئه‌وکاته‌ ئه‌و مرۆڤه‌ ئازاده‌و ده‌توانێت ئازادیش ببه‌خشێت.


دیموکراسی ‌‌‌
. دیموکراسی خاوه‌نی چه‌مکێکی به‌رفه‌ره‌وانه‌ و له‌ هه‌مان کاتدا خاوه‌نی مێژوویه‌کی دورو درێژیشه‌ مێژووی دیموکراسی زۆر جار له‌ پراکتیزه‌ کردنیدا ده‌سته‌وه‌سانه‌ له‌و ووڵاتانه‌ی که‌ به‌ناوی دیموکراسی خۆیان تیا باده‌ده‌ن . نموونه‌ی سه‌رۆکی سه‌پێنراوی هه‌رێمی کوردستان که‌ لۆژیکی سیاسی وای کردوه‌ ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ وا بڕه‌خسێت و که‌ مسعود له‌ دایك بێت ‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ به‌سه‌رۆکی له‌ دایك بووه‌ هه‌ر وه‌کوو له‌ کۆنگره‌ی 13 پارتی ده‌ست نیشانی کوری کوره‌که‌ی کرد بۆ سه‌رۆکایه‌تی کوردستان که‌ ئه‌و که‌رکوك و کوردستان ڕزگار بکات به‌ڵام ئه‌سته‌مه‌ ئه‌م خه‌ونه‌ی سه‌رۆك بێته‌ دی .له‌ ئێستاشدا کوردستان چ پێوویستی به‌ سیسته‌می دیموکراسیه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی سه‌رۆکێك که‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ سه‌رۆك بێت و ده‌ست نێشانی کوری کوری بکات که‌ ئامانجی سه‌رۆکی پێ ببه‌خشێت له‌کاتێکدا جیهان به‌م ڕیتمه‌ خێرایه‌ له‌ گه‌شه‌ی کردنی فکریدا ده‌سه‌ته‌وه‌ستان نه‌وه‌ستاوه‌ تازه‌ سه‌رۆك ده‌ستنیشانی قه‌زه‌مێکی تر ده‌کات بۆ وه‌رگرتنی حوکمێکی نا مه حکووم که‌ ناتوانێت یه‌ك زائید یه‌ك کۆبکاته‌وه‌ لێمان ده‌که‌ن به‌ گیڤارا بۆ داهاتوو .هه‌ر لێره‌شه‌وه‌ سه‌رۆك مه‌به‌ستیه‌تی له‌ ڕێگه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یه‌وه‌ سنوور بۆ ئازادی و دیموکراسی دابنێت دانانی سنوور بۆ ئازادی بته‌وکردنی کورسی سه‌رۆکه‌ . زۆر پێویسته‌ سه‌ره‌تا سنوور بۆ مسعود بارزانی دابنرێت که‌ سنوور بۆ ئازادی دانه‌نێت سنوور نه‌به‌زنێت. له‌کاتێکدا سه‌رۆك ده‌ڵێت له‌ کوردستان ئازادی خراپ به‌کار ده‌هێنرێت هێچ کاتێك ئازادی سنووری خراپی نیه‌ مرۆڤ خۆی ئازاده‌ که‌ بیه‌وێت ئازادی هه‌ڵبژێرێت کاتێك مرۆڤ ‌ ئازاد ده‌بێت ده‌گات به‌ حه‌قیقه‌‌ته‌کان .پێویسته‌ هه‌ندێك سنووری ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك دیاری بکرێت بۆ به‌هێزه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی که‌ داوای مافی پتر له‌وانی تر نه‌که‌ن که‌ لاوازن که‌ ده‌نگی زۆرینه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان به‌کاریان بێنوو بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی که‌مینه‌کان . ده‌کرێت بڵێن هێشتا مسعوود بارزانی له‌ دیموکراسی ته‌واو تێنه‌گه‌یشتبێت‌ که‌ زۆرینه‌ی کردۆته‌ چه‌کێك بۆ کووشتنی ده‌نگی ئازاد له‌ گۆڕه‌پانی ئه‌مڕۆی کوردستان .سه‌رۆك پێمان ده‌ڵێت من چۆن بیرده‌که‌موه‌ ده‌بێت ئێوه‌ش وا بیر بکه‌نه‌وه‌ واته‌ سه‌رۆك له‌ بری هه‌موومان بیر ده‌کاته‌وه‌ .واتا‌ مسعوود بارزانی دیموکراسی له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌کاری ده‌هێننێت نه‌ك له‌ پێناوو هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان.له‌ کاتێکدا دیموکراسی ته‌نها له‌ مرۆڤێك پێك نایه‌ت که‌ ئه‌وه‌ی خۆی بیه‌وێت فه‌رزی بکات به‌سه‌ر ئه‌وی تر به‌ڵکوو دیموکراسی هه‌موو ڕه‌نگه‌کانی له‌ خۆگرتووه‌ بێ ئه‌م ڕه‌نگانه‌ش دیموکراسی به‌رهه‌می نابێت .
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە