نامه‌یه‌ک له هاوار بانیخێڵانی بۆ به‌رێز کمالی جه‌مال موختار، له‌سه‌ر ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌سه‌ر مڵک‌و ماڵی ئه‌نور حاجی عوسمان نوسرا�
Monday, 16/11/2009, 12:00
1429 بینراوە
سڵاو.
سه‌ره‌تا داوا له کاک که‌مال ده‌که‌م ئه‌م نامه‌یه‌م دابگرێت ، چونکه به‌رده‌وام ئێوه داوای یه‌کریزی ده‌که‌ن و زۆر جاریش نوسه‌رێک توشی هه‌ر لێ پرسینه‌وه‌یه‌ک بوبێ خۆتان به داکۆکی کاری زانیوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێ ده‌زانرێ که‌سانێک جگه له کۆمه‌ڵێک هه‌واڵ و زانیاری دور له راستیتان بۆ ده‌نێرن له ره‌شایشه‌وه ده‌بنه مایه‌ی سه‌ر ئێشه‌و گرفت بۆ که‌سانی دیکه ، بۆیه به‌پێویستم زانی به‌ر چاوتان له هه‌ندێ دیارده رونبکه‌مه‌وه گه‌ر به‌راستی لێم وه‌ر بگرن ، ئه‌ویش چه‌ند جارێک هه‌واڵ و وتار له رابوردودا له ماڵپه‌ره‌که‌تانه‌وه دابه‌زی بو له‌سه‌ر ناو براو ، من ناچمه ناوه‌رۆکی راستی و ناراستیان چونکه ئه‌وه ته‌نها ویژدانی نوسه‌ره‌که‌یه‌تی ، به‌لام ئه‌وه‌نده‌ی هه‌یه ئه‌و نوسینانه‌ی رابوردو بۆمنێکی بێ که‌س و بێ ده‌ست بونه سه‌ر ئێشه‌و کێشه‌یه‌کی قوڵی بۆ من لێکه‌وته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ده‌مه‌وێ به راشکاوانه‌و بێ هیچ ته‌نازولێک وه‌ک ئه‌خلاقیکی ئینسانی ئه‌و هه‌مو مه‌شروع و سامانانه ی که به خاڵ نوسراوه جگه له دو تاقم خان‌و ی دۆلاراواو هه‌ولێری نوێ له‌گه‌ڵ مه‌عملی رۆنی که‌سنه‌زان که‌ئه‌ویش بۆ خۆی له دیمانه‌یه‌کی بۆ کوردستان راپۆرت له‌گه‌ڵ چه‌ند شه‌ریکێکدا دانی پێدا ناوه ، له‌وه‌زیاتر کۆی ئه‌وانی دیکه هه‌مو هه‌ڵبه‌ستراوه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌نده پێی وایه نوسه‌ری ئه‌و راپۆرته هه‌واڵه له ناردنیدا ناچێته خانه‌ی دڵسۆزی به‌ڵکو ته‌نها مه‌به‌ستی گێره شێوێنیه چونکه له‌وه دڵنیام ، مه‌به‌ستیش له نوسینی ئه‌م نامه‌یه پۆزش نیه بۆ هیچ که‌سێک ته‌نها راستیه‌که، وه بۆ ئه‌م راستیه‌ش هه‌مو لایه‌ک ده‌زانێ که له‌ساڵی رابوردو له سه‌ر چی له ریزه‌کانی پارتی ده‌رکرام ، له‌گه‌ڵ رێزم..
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست