حكومەتى خەڵك،یان حكومەتى بەرێوەبەرو بەرپرسان؟!

Wednesday, 20/10/2010, 12:00

1549 بینراوە




لەدونیادا ئەوەى بایەخى پێدەدرێت و سیستەمى ژیانى خەڵكانى ووڵاتان دادەرێژێت و لە رێگەى دەنگى خەڵكەوە پێك دەهێندرێت بۆئەوەى كار ئاسانى ژیانێكى بێ كێشەو گرفت بۆ هاووڵاتیانى مۆسگەربكات دامەزراندن و دروست بونى حكومەتە ،ئەو دامەزراوەیە خۆى دەبینێتەوە لەچەندین خەسڵەت كە بۆ هەریەك لە تاكەكانى كۆمەڵگە گرنگى و تایبەت مەندى خۆى هەیە ،ئەوەى لە هەمووشى گرنگتر بەر لەوەى ئەوانەى حكومەت پێك دەهێنن لە نێو ژیانى سیاسى خۆیاندا كارى حزبى دەكەن كە لە دەوریاندا هەزاران هەوادارى جۆراوجۆر كۆبونەتەوە ،زۆرجار ئەو حزبانە دەگەن بە دەستەڵات و بردنەوەى هەڵبژاردنەكان كەزۆرترین مافەكانى مرۆڤ پێشێل دەكەن و بە گەیشتنیان بۆ دەستەڵایش هەژارى و بێكارى و زۆردارى زیاتر دەبێت بەتایبەت لە ووڵاتانى جیهانى سێ یەم ، بەڵام لە سیستەمى دیموكراسى پێچەوانە دەبێتەوە بە بردنەوەى ئەو حزبانەى كە بروایان بە چاكسازى و گۆرینى ژیانى هاوڵاتیانى ووڵاتەكەیان هەیە جوانترین بەرنامەیان هەیە كار لەسەر چەسپاندنى نیوەى بەرنامەكەیان دەكەن ئەوانە بەختى بردنەوەو پێكهێنانى حكومەتیان هەیە،لەكاتى پێكهێنانشیدا هەوڵ دەدەن كە كەسانێك بهێنە نێو بازنەى حكومەتەكەیان كە خەڵكانى تەكنۆكرات و خۆشەویست بن لە نێوكۆمەڵ شارەزایى و دەست پاكى و لێهاتویان تا بكرێ شیاو بن ، لەو كاتانەدا هەم خەڵك ولەلایەكى تریشەوە حكومەت ئاسودە دەبن ،چونكە هیچ كامێكیان وانازانێت كە توشى پێشێل كردنى مافەكەى بووە ،بەڵام پرسیارى گرنگ ئەوەیە ئایا حكومەت هى هەموو تاكێكى كۆمەڵگەیە یان بەپێچەوانەوە ؟ ئەگەر لە وەڵامى جەوهەرى پرسیارەكە بروانین هیچ گومانێك نى یە كە حكومەت هى هەموو تاكێكە ئەوتاكانەش ئەركى چاودێرى كردن و پاراستنى بەرژەوەندیە گشتیەكانى حكومەتیان لە ئەستۆیە، بەتایبەت پاراستنى ئەمنیەت و ژینگەو بەفیرۆنەدانى سامانى دەوڵەت ،ئەم خەسڵەتانە لەهەر كاتێكدا بونى نامێنێ ئەگەر حكومەت ببێتە دیوەخانى ئاغا و دەوڵەمەندو سەرمایەدارەكان و دەرگاكانى داخستبێت بەسەر چینى هەژارو كرێچى وئەوانەى رۆژێك ژیانى خۆیان كردۆتە قوربانى بۆ پێك هێنانى ئەم حكومەتە وا هەست بكات تەنیا خەڵكى باڵادەستن كە دەتوانن حكومەت خزمەت بكەن ، ئەگەر چاوێك بە مێژوى حكومەتەكانى دونیادا بخشێنین وسەرنجى ئەو حكومەتانە بدەین كە لە نێوان هاووڵاتیانى خۆیدا هیچ جیاوازیەك ناكات ئەوا هاووڵاتیانى ئەوووڵاتانە كەمتر بایەخ بە سیاسەت دەدەن زیاتر بەدواى ژیانى رۆژانەى خۆیاندا وێڵن،چونكە هەست دەكەن لە سەرووى خۆیاندا كەسانێك هەن بەدواى خۆیان و پاشەرۆژیاندا دەگەڕێن ،یاساكانى ئەو ووڵاتانە لەبەرژەوەندى ئەو خەڵكانە بێ جیاوازى كاریان پێدەكرێت هیچ یاسایەك نابینیت كە لە دواى پەسند كردنى لەلایەن پەرلەمانەوە كە نوێنەرایەتى زۆرینەى گەل دەكات بخرێتە سەر رەفەى داگاكان و كارى پێ نەكرێت بەڵكو یاساكان گەرم وگورى خۆیان هەیە ،چونكە خەڵك لەو ووڵاتە دیموكراسى خوازانە وا هەست دەكات كاروبارەكانى ووڵات لە چوار چێوەى یاساوە دەرۆن بەرێوە نەك بە عەقڵى تەنیا كەسێك ؟ئەگەر بێینە سەر باسى حكومەتى هەرێمى كوردستان لە راستیدا بچینە نێو ناخى زۆرێك لە خەڵك و بپرسین ئایا ئەم حكومەتە هى هەموو هاووڵاتیانى ئەم هەرێمەیە ؟ گومان نابینم كە هێشتا زۆربەمان لەو بروایەداین كە بەرلەهەموو شتێك ئەو وەڵامە وەردەگرین كە حكومەت هى یەكێتى و پارتى یە بە شەراكەت دابەشى پۆستەكانیان كردوە كە لە درەئەنجامى هەڵبژاردن پێكیان هێناوە ،بەڵام ئەى ئەوانەى كە لەدەروەى یەكێتى پارتین وەك ئەو ئەندام و لایەنگرانەى ئەوان حكومەت بەهى خۆیان دەزانن ،لەبنەرەتدا حكومەتەكە هى هەمووانە بەڵام ماف و ئیمتیازى ئەوانەى كە لەدەروەى بازنەى یەكێتى وپارتین لە زۆر مافەكانیان بێ بەش دەبن ،یان لە راپەراندنى كاروبارى رۆژانەیان هەست بە مەغدورى خۆیان دەكەن ئەگەر سەرنجیش بدەین لەهەودرانى ئۆپۆزیسۆن زۆر بەجوانى دەرك بەم بابەتە دەكەین ،لەلایەكى ترەوە ئەى جیاوازى بەرپرس و هاووڵاتى ئاسایى وەك یەكە ! یان جیاوزیان ئاسمان رێسمانە ؟! دەكرێ بپرسین چ بەرێوەبەرێكى پلە بەرز و بەرپرسێكى دوو حزبە گەورەكە لەوهەموو بەخششانەى كە حكومەت بۆى واڵا كردونە بێ بەش بوبن لە وەرگرتنى زەوى دوبارەو تا سێ بارە ، هەر لە پاسەوانەكانیان تا دۆست و ماڵە خەزورانیان ،هەر لە پیاسە كردنى شوێنە گەشتیارەكان بە ئۆتۆمبێلى تابلۆ شین ،هەر لە چونە ژورەوە لە هەر فەرمانگەیەك بەبێ وەستان ،ئەمانە دەبنە جیاوازى زۆرى نێوان هاووڵاتیان هەست كردن بە نەرەخساندنى ماف بۆ هەموولایەك لە دەرفەتى كارەوە بگرە تا پاك كردنەوەى گەرەكان لەلایەن فەرمانگەكانى حكومەت ،ئەمەش وا دەكات كەلێنى گەورە لە نێوان چینى بەرپرس و میللەت دروست بكات ،كەخەڵك وا بزانێت كە حكومەت تەنیا بۆ ئەوان دروست كراوە بە ئارەزوى ئەوان نەوت براوت و بەئارەزووى ئەوان هەر شتێكیان لەبەرژەوەندى خۆیان بێت لە ئازادى و یاساكانى پەرلەمان ئەنجامى بدەن ئەوادەبێت بیریش لەوەبكەنەوە كە خەڵكێك هەیە تەواو هەست دەكات حكومەتەكە تەنیا بۆ بەرێوەبەر بەرزو بەرپرسە حزبیەكانە .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە