مەلا پڵنگ خەریکە هەڵمەت دەبات

Saturday, 19/04/2014, 12:00

2480 بینراوە


نەک تۆ بەڵکو مەسعود بارزانیش ناتوانێت ببێت بە پڵنگ و باوکیشی نابێتە شێر، لێ دەتوانن لەگەڵ وێنەیەکی پڵنگدا وێنە بگرن.
پەندێکی کۆری هەیە دەڵێت: "ڕوباری قوڵ بەبێ دەنگی دەڕوات" بەڵام گەر ڕووبارەکە قوڵ نەبوو ئیتر هاش و هوش دروست دەکات و لەناکاوێکدا بەپلەیەکی گەرما لەبەر چاوان وون دەبێت . هەموو کەسێک باسی پڵنگی بکردایە نەدەبوو مەلا بەختیار بیکردایە، چونکە مەلا بەدرێژایی ژیانی سیاسی ڕۆڵی چەقەڵێکیشی نەبینیوە، نەک پڵنگێکی ناو فلیمی کارتۆنیش . دەڵێن ئەوەی زۆری ووت زۆر ناژی : دەکرێ مەلا بەختیار جارێک بەئازایەتییەوە لەخۆی بڕوانیایە ئەوسا باسی پڵنگی بکردایە لە کاتێکدا پڵنگ سمبوڵی ئازایەتیی و نەترسییە، مەلا بەختیار کەسێکە، وەک کاک ڕزگار ساڵح بۆی گێڕاینەوە لە ڕووبەڕوو بوونەوەدا لەگەڵ دوپشکێکدا هاوار ی کردووە.
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=d5adf6f3
هەر کاک ڕزگار نا، کە باسی پاڵەوانێتی مەلای پڵنگمان بۆ دەگێڕێتەوە، بەڵکو کێ هەیە بیرەوەری ژیانی شاخی باس کربێت و باسی ترسنۆکی مەلا بەختیاری بەگوێدا نەدابین! هەر لە برایم جەلالەوە تا دەگاتە سەید کاکە و نەوشیروان مستەفا و ئاوات قارەمانی و .... هتد.
خۆ بەراورد کردن بەپڵنگ، ئەو پەڕی داماوی مەلا بەختیارە، ئەرێ لە دنیادا پڵنگێکتان دیوە، ئەو شوێنەی بە موڵکی خۆی دەزانێت، هێشتبێتی گیاندارێکی تر بێتە ناو ناوچەکەیەوە و بەرگری نەکردبێت تا مردن؟! ترسنۆکی مەلا بەختیار لە ئەڵمانیا ئەوەشی سەلماند، تورکێک نەخشەی کوردستانی دڕاند و ئەم لە ترساندا هەڵدەلەرزیی و بە زمانی شکاوەوە داوای وەرگێڕی دەکرد، ئەوە پڵنگەکەی یەکێتیە خۆی واپیشان دەدات.
ئەو سوکایەتییەی تاڵەبانی لە یاخسەمەر بە مەلا بەختیاری کرد لە ڕێگەی "وەستا عەبدول"ەوە هەر کەسێکی تر بوایە ئەگەر پێستی تیمساحیشی ببەستایە نەدەبوەوە بە یەکێتی و کاری لەو حیزبەدا نەدەکرد، بەڵام دیارە مەلابەختیار لە ڕێگەیەکی ترەوە دەیەوێت بەدامێنی ئەو سوکایەتییەی هەڵی گرتووە بیسڕێتەوە، چونکە ئەمە جاری یەکەمینی نییە، کە مەلا بەختیار مایکرۆفۆنی دەدەنێ کۆمەڵێک قسەی سەیر دەکات، دوایش دەقەومێ یەکەمین کەسە کە تێدەتەقێنێ.
هەموو ناوێک ڕەنگدانەوەی کەسەکەیە، جا ئاژەڵ بێت یان مرۆڤ، وەک چۆن هەموو کاڵایەک خاوەنی خۆی هەیە . کە باس لە پڵنگ دەکەین ڕاستەوخۆ گیاندارێکی یاخی، نەترس، جوان جەوامێر مان دێتە پێش چاوانمان و هەموومان خوازیارین گیانی پڵنگێک لە ناوماندا بێت و وەک پڵنگ ئازا و خێرا و بەهەڵمەت بین، بەڵام پڵنگ هەرگیز نایەت ژنی هاوڕیەکی خۆی داگیر بکات . پڵنگ نایەت دوو ئاسک بەیەکەوە ڕاوبکات و دانەیەکی بخوات و ئەوی تر بەبۆگەنی جێ بهێڵێت، پڵنگ لەبەر پێستە نایاب و گرانەکەی لەبەر مرۆڤە شەڕانگێزەکانی کە بێبەزییانە ڕاویان دەکەن خەریکە ئاسەواریان لەسەر گۆی زەوی نامێنێت . کەچی پڵنگە کارتۆنییەکەی لە چەشنی مەلابەختیار خەریکە ژمارەیان هێندە زۆر دەبێت، لە تاو زۆری ئەو پڵنگە ترسنۆکانە ژیان خەریکە لە بێمانایدا یەقدەکاتەوە . کاتێک گوێم لە قسە سوکەکانی ئەم بەناو پڵنگە دەبێت هەناسە سارد دەبم و دەڵێم چ بێمانایەکە مرۆڤە تڕۆ و ترسنۆکەکان خۆیان بەپڵنگ بەراورد دەکەن ؟
ئەو ڕابردوەی مەلا بەختیار لەدەستی چووە، مانای وایە ئەو داهاتووەیە، قەت پێی ناگات ئەویش سکرتێری حیزبە، کە هەر چيندێک خۆی بکاتە پڵنگ و یان بە پڵنگ خۆی بچوێنێت ناتوانێت، مەلا بەختیار پرسیارێکمان لێدەکات سەبارەت بەدڵی خۆی کە حەز دەکات لەقەرەباڵغیدا بەپڵنگ خۆی بشوبهێنێت، بەڵام بە داخەوە تۆ پڵنگ نیت، کاتێکیش باسی ڕابردووی پڵنگی خۆت دەکەیت ئێمە لێمان نەدیوی و لێشمان نەبیستوویت تۆ هیچ هەڵمەتێکی پڵنگیت لەژیانتا نەنواندووە. بەوە نییە لەسەر گۆڕی نەجمەدین بیوکی دەگری یان بۆ یادی شەهید ئارام فرمێسک دەڕێژی، چونکە پڵنگ ناگری بەڵکو گیانی بەرگری و ئازایەتی پیشانی نێچیرەکەی دەدات، ئەرێ کەستان دیوتانە پڵنگێک بگری یان ترسنۆک بێت ؟
پاشان نیشانەی پاڵەوانی ڕاستەقینە یاخی بوونە، بەڵام تۆ هێندە لوت بەرزی نازانم بە چ شەرمەزارییەکەوە خۆت لێبۆتە پڵنگ، دەتوانم بڵێم تۆ پشیلەیەکی تۆقیویت و هاکا بیستمان سەنگەرت گواستەوە و یەکێتیت جێهێشت و دەچیتە ناو پارتییەوە و لە دەلاقەیەکی ترەوە خۆت نمایش دەکەیت.
لام وایە دنیا بێ تۆ شوێنێکی باشتر دەبێت بۆ ژیان .



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە