26هەمین ساڵیادی قەڵەمبازی 15ی ئاب پیرۆزبێت .

Sunday, 15/08/2010, 12:00

1567 بینراوە


جەژنی 15ی ئاب یەكەمین هەنگاوی ئاوابوونی هێزی بەرگری ڕەوای كوردان لە هەموو شەڕڤانان و ئازادیخوازی جیهان و گەلی كورد و ژنان بەتایبەتی پیرۆزبێت.
بەرگریكردن مافێكی پیرۆزو ڕەوای هەموو هەبوون و زیندەوەرێكە لە سروشتدا ،هەموونەتەوەو ئاین وئاینزاكان وكەلتورو فەرهەنگە بەنرخەكانی كۆمەڵگا لەڕێگەی بەرخودانی وبەرگریكردنی ڕەواوە توانیویانە بەزیندوی بمێننەوە .گەلی كوردیش وەك گەلێكی خاوەن شارستانی مێژوویەكی درێژە ڕوبەڕو هێرش و پەلاماری دڕندانەی دەوڵەتانی سەردەست بۆتەوەو بەردەوام هەوڵدراوەبۆ نەهێشتنی و سڕینەوەی ناسنامەی نەتەوەی توانەوەی كەلتورو شارستانیەكەی .بەڵام هەمیشە لەبەرخودانیدابووە توانیویەتی خۆی لەسەرپێ ڕاگرێت بەدرێژای مێژووی تێكۆشانی هیچ كاتێك بەداخوازی خۆی چەكی هەڵنەگرتووەو شەڕی نەكردۆتەهەڵبژاردەی خۆی بۆ بەردەوامی ژیانی .
لەسەرەتای ساڵانی هەشتاكاندا لەبەرامبەربزوتنەوەی ئازادیخوازانەی گەلی كورد لە هەرچواربەشی كوردستان لەدەرئەنجامی سیاسەتێكی هاوبەشانەی دەوڵەتانی سەردەست لەكوردستاندا و بەهاوكاری دەوڵەتانی زلهێزی جیهانی سیاسەتی سەركوتكردن بەڕێوە دەچوو لە زۆرلایەنەوە گەل ڕوبەروی شكەست دەبووە لە 15ی ئابی 1984دا پارتی كرێكارانی كوردستان بەسەرۆكایەتی فەرمانداری مەزن مەعسوم قورقوماز وبەڕێبەرایەتی ڕێبەری گەلی كورد بەڕێز(عەبدوڵا ئۆجەلان).ڕوبەڕوی سیاسەتی نكۆڵی كردن ولەناوبردنی كوردان بووەو ، یەكەمین قەڵەمبازی چەكداری دەستی پێكرد. ئەم هەنگاوە باشترین وەڵام بوو لەدژی سیاسەتی داگیركاری و بێ ئیرادەكردن و و بێ ناسنامەی وتوانەوەی كوردان .جارێكی تر كەلتوری بەرخودانی پاراستنی هەبوونی زیندووكردەوە .قۆناخ بەقۆناخ توانی ئیرادەیەكی نەتەوەی دروست بكات.لەئەنجامدا هێزێكی بەرگری رەوای نەتەوەی ئافراند بە پێشەنگایەتی لاوان و ژنان لەدژی هەمووسەردەست وزهنیەتی پارچەگەری و نۆكەرایەتی و سیستەمی دەسەڵاتدارێتی سەركوردان و عەقڵیەتی پیاوسالاری .لەسایەیدا گەلێك نرخی مرۆڤایەتی و نەتەوەی و دیموكراتی بەدەست كەوت بۆ هەرچواربەشی كوردستان لەكەسایەتی دەوڵەتی توركیادا گەورەترین پەیامی دایە هەموو دەوڵەتانی دیكتاتۆرو سەردەست لەكوردستان وهەمووجیهان
.یەكێك لەودەسكەوتانەش لەڕۆژی ئەمرۆدا دامەزراندنی كۆنگرەی چڤاكی دیموكراتیە و راگەیاندنی بیناسازی وئامادەكاری بوو بۆ (خۆبەرێوەبردنی دیموكراتی) لەباكوری كوردستاندا .كەشێوازێكی چارەسەری دیموكراتیانەی نۆژەنە لەگەڵ ئەوەی ئیرادەی نەتەوەی بەهێزدەكات وگەل دەتوانێت بێتە خاوەن ناسنامەو زمان و كەلتورو فەرهەنگی خۆی شێوازێكی نوێی بەیەكەوە ژیانكردنی گەلانە .هەربۆیە ئێمە ئەم دەسكەوتەوەك دەسكەوتێكی گرنگی گەلی كورد دەنرخێنین و بەوبۆنەیەوە پیرۆزبای لە تەواوی گەلی كورد دەكەین بەتایبەتی گەلەكەمان لە باكوری كوردستان ،وەداواكارین لەهەمووكەسێكی دیموكراتخواز پشگیری ئەم هەنگاوەگرنگە بكات .
جەماوەری نیشتیمانپەروەرو دیموكراتخواز:

گەلی كورد لەماوەی تەمەنی تێكۆشانیدا بەردەوام هەوڵی ئاشتیخوازانەی لەپێش بووەو چەندین جار ئاگربەستی تاك لایەنی ڕاگەیاندووە دوێنێش بەهەمان شێوە وبەتایبەتی بەهۆكاری پیرۆزی مانگی رەمەزان و لەسەر داخوازی ڕێكخراو كەسایەتی مەدەنی لەلایەن(كۆنگرەی گەل و كۆماچڤاكی كوردستانە)وە قۆناخی بێ چالاكی ڕاگەیەندرا .ئێمە وەك پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان پشگیری ئەم هەنگاوەدەكەین دوالە هەمووهێزی دیموكراتخوازونەتەوەی دەكەین كە كاربكەن بۆئەوەی حوكمەتی توركیا ئاگربەستی دوولایەنە پەسەندبكات و كۆتای بەشەربهێنرێت و دۆزی ڕەوای گەلەكەمان بەشێوەیەكی سیاسی ودیموكراتیانە چارەسەربكرێ. ئاشكرایە لەگەڵ هەموو هەوڵەئاشتییخوازەكانی گەلی كورد بەردەوام دەوڵەتانی سەردەست بە شەڕوەڵامی داوەتەوە .وەك دەبینین دەوڵەتی توركیا ڕۆژبەڕۆژ گوربەئۆپەراسیۆن و هێرشە سەربازیەكانی لەچوارچێوەی سیاسەتی نكۆڵیكردن ولەناوبردندا لەڕێگەی كاری دیبلۆماسی و سیاسی و ڕاگەیاندنیەوەخۆی بۆشەڕێكی خوێناوی ئامادەەكات ئێمە پێمان وایە ئەم هێرشانە هەمەلایەنەن و بەیەك پارچەی كوردستانەوەسنوردارنامێنێ بەڵكوو هەمووكورد لەخۆ دەگرێت. ئەوەتا لەئێراقدا دروست نەكردنی حوكمەت و قوڵكردنەوەی ناكۆكیەكان بۆتە هۆكانی نائارامی و زیادبوونی توندوتیژی ئەمە لەكاتێكدایە كە هەمووئامادەكاریەكان لەپێناوی ئەوەدایە كەكوردلەسیستەمی نوێ ی ئێراقدا زیاتر پەراوێزوسنورداربكەن .لەبەرامبەر ئەم رەوشانە ئێمەواچاوەڕوان دەكەین كەڕوداوەكانی داهاتوولەدژی بەرژەوەندیەكانی كورد دەبێت هەربۆیە گرنگ دەبینین كە گەل بەهەموو چین وتوێژەكانی جەماوەرەوە كاربكەین بۆسازدانی كۆنفرانسی نەتەوەی لەپێناوی چارەسەركردنی كێشەكانمان و بەرەنگاربونەوەیەكی یەكگرتوانەدا .دیسان لە م ڕۆژەدا لە 26هەمین ساڵیادی قەڵەمبازی چەكداریدا بانگەوازی لە هەمووهێزولایەنی كوردی دەكەین لە هەرچواربەشی كوردستان ولەچوارچێوەی پاراستنی ڕەوادا بۆبەرەنگاربوونەوەی هەمووهێرشی و خەتەریەك لەسەر گەلەكەمان(هێزێكی بەرگری نەتەوەی یەكگرتوو) ئاوابكەن لە پێناوی بەرقەراركردنی ئاشتی ودیموكراتی وبەدەستهێنانی مافی نەتەوەی دیموكراتیمان بەم شێوەیە دەتوانین ئاراستەی ڕوداوەكان بگۆرین و مێژویەكی باش تۆماربكەین .

دەستەی كارگێری پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان
14-8-2010

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە