هەوڵی هێجەمەنیای Hegemony بارزانی

Wednesday, 18/07/2012, 12:00

973 بینراوە


عەلی دانا

ئەوەی لەم دواییانە بڕوانێتە دۆخی سیاسی باشووری کوردستان درک دەکات ئەوەی دەگوزەرێت تەنها هێزێکە هەوڵی سەپاندنی خۆی و مانەوەی دەدا.
هەروەک هەوڵە ‌هێجەمەنیەکانیHegemony' ولاتانی خۆرائاوا بە ڕێبەرایەتی نەتەوەیەکگرتوەکانی ئەمریکاو ولاتانی کۆمیونست بە ڕێبەرایەتی ڕووسیا، کەهەریەکەیان بەجۆرێک ئامانجیان بوو هەیمەنەو زاڵێتی خۆیان بسەپینێنن بەسەر هێزی دی، کە هەریەکەیان هەوڵیان دەدا تاکە ‌‌هێزی زاڵ و کاریگەر بن لە جیهان.
کوردستان بەدەر نیە لەو گەمە سیاسیە هەڵەیەی کە زۆرێک لە ولاتانی زڵهێز کردوویانە، لە کۆنترٶلکردنی ولاتێک لەلایەن ولاتێکی ترەوە، یان هەرێمێک، حزبێک لەلایەن حزبێکی ترەوە، تەنانەت هێنانە بوونی چیاوازی چیناتی و دابەش کردنی کۆمەڵگاو کوشتنی تواناو ئایدیای تاکەکان.
ئەو کۆمەڵگایەی ئێمە، کە ئیستا بارزانی هەوڵی سەپاندنی ‌دەسەلاتی خۆی خێزانەکەی دەدا، تەنها بریتیە لە یاریکردن بە ئاگر و لە هەموو ئەگەرەکان کوردستانی باشوور لە ڕووبەڕوبوونەوەی هەرئەگەرێک، یان هەوڵی سەپاندنی هەر هێزێکی دی لەدەرەوەی هەرێم زۆر ئاسانە، چونکی تاکەکانی نیو کۆمەڵگا ئامادەنین بەرگری بکەن لە هێزێک تەنها کاربکات بۆ خێزانکەی و هەموو جونگەکانی حکومەت و فەرمانگە گشتیەکان و مومتەلەکاتەکان خۆیان خاوەنی بن.هێزێک بەس کاربکات بۆ بەهێزکردنی بیروباوەڕی خێزانکەی، گەرەکیانە لە باسی ئابووری و ئاینی و ڕامیاری هەموو هەر ئەوان بن.
ئەوەی مانەوە دەدات بەو هێزە ' ‌ هێجەمەنیا'یە پارتی و بارزانی بریتیە لە یەکیتی نیشتمانی و هێزەکانی ئۆزیسیۆن. چونکە یەکێتی بەرامبەر پارت تەواو دەسەوسان وەستاوە، تەنها بۆ مانەوەی و بەشداریەکی شەرمنانەیان لە دەسەلات و لە دزینی سامانی وڵات ئامادەن ببن بە هێزێکی زەلیل بەرامبەر بە بارزانی.
وە ئۆپزسیۆنیش کە هێزێکی کارای نێو گۆڕەپانی سیاسین چەندین دەرفەتی زێڕینیان لەدەستداوە بۆ وەلاوەنانی ئەو هێزەی کە هەوڵی زاڵبوونی دەدا، بەلکو لەو دۆخەی ئیستا هەرێم، ئۆزسیۆن باشترین شت کە بیکات، بریتیە لە کشانەوە لە پەرلەمان و هەموو بەناو لیژنەکان و تەنانەت کشانەوەیان لە بەغدا بۆ شەرمەزارکدنی یەکیتی و پارتی بەرامبەر هێزە سیاسیەکانی تری عیراق و هەبوونی بەرنامەیەکی تۆکمە بۆ هەلبژاردەنکانی داهاتوو.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە