بە بەلگەوە دزییه‌کی سیاسیی یەکێتی ئاشکرا دەکەم

Tuesday, 04/12/2012, 12:00

3469 بینراوە


یەکێک لەسیمای دەسەڵاتی کوردی ئەوەیە (خەلک قوربانی دەدات و ئەویش دەیخوات) ئەمە رەفتارێکی دەیان ساڵەیانە ،راستی ئەمانەش ، سەیری خەباتی شاخیان بکەن ، کورە هەژار و خه‌ڵکی دڵسۆز و نیتیمانپه‌روه‌ر بوونە سوتەمەنی شۆڕش ،کەچی که‌ هاتنه‌وه‌، خۆیان خواردیان و منالەکانی خۆیان کردە بەرپرس ، یان لەکارەسات و تاوانەکانی ئەنفال و کیمیاباران و کۆچڕەو راپەرین و خۆپیشاندانی دوەمی خەڵک لە تەموزی ١٩٩١ و ......... لە بیدەنگی و بەرەنگاری خەڵک و پاوانخوازی خۆیان هەموو دەستکەوتەکانیان لەپای ئەو قوربانیە گەورانە ، لەخزمەت دوو بنەماڵە و دوو مەکتەب سیاسی داناوە . بۆیە بەگرنگی دەزانم ، کە هەول بدەین سنور بۆ ئەو رەفتارە قێزەوەنانەیان دابینین ، کە ئه‌مه‌ش شێوەیەکی ترە لەدزیی و درۆزنیی و ده‌ستبڕیین ، ئه‌مه‌ی ئیستا باسی ده‌که‌م دزییه‌کی سیاسیە هاوکات تاک و گروپی کورد ، دەبێ ڕیز و داکۆکی لەقوربانی و خەباتی خۆی بگرێ ، تەسلیم بەو بێ ئیرادەیە نەبێ بڵی خەلک دەزانێ یان هیچم پێ ناکرێ چین وتەنی ، ڕیگای هەزاران کیلۆمەتر بە شەقامێک دەست پێ دەکات.
لەکاتێکدا لاپەرەکانی مێژوو لەدواین دەرەنجامدا بەپێی بەلگەو فاکت تۆمار دەکرێ نەوەک بریارو میزاجی دەسەلات .... ئامانج لەم نووسینە تەنیا بۆ ئەوەیە مرۆڤ داکۆکی لەقوربانی و ئیرادەی خۆی ببگرێت و بوار نەدات که‌سانی دیکه‌ بێن و ئه‌وه‌ی کردووته‌ زه‌ربی سفی بکه‌ن و هه‌موو ئه‌رکه‌که‌ بۆ خۆیان بدزن، ئەمەش شەرێکی ترە لەگەل دەسەلات کە دەبێ لەهەموو سەنگەرێکەوە ململانێی لەگەڵدا بکرێ 
رۆژی ٣٠ی نۆڤێمبەر کوردستانی نوێ وەک پیشەی بەردەوامی راپۆرتە هەوالێکی بلاوکردۆتەوە کە هەر لە وتەی پەرلەمانتاری سۆسیال دیموکراتی سویدەوە (شادیە حەیدەری) هه‌واله‌که‌ هەڵەیە تا دەگاتە ، زانیاری لەسەر دانیشتنی ٢٨ی مانگ. چونکە لەدانیشتنەکەدا تەنیا هەر بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمان لەهەر ٨ پارت دا را و سەرنجی خۆی لەم رۆژە داوە بەرادەیەک ٦ پەرلەمانتاری تریش ئاخافتنیان کردووە ، بۆیە ، ٥ی مانگ دەبێتە بریاری فەرمی پەرلەمان ، چونکە تا ئەوکاتەی چەکوچەکە بەرز نەکرێتەوە بەبریار ئەژمار ناکرێ هەرچەندە هەموو قۆناغەکانی ترس بڕدراوە ، گالتە جاریەکە لەوەدایە کەهەر لەمالپەری پیوکەی میدیا راستر هەواڵەکە داڕێژراوە ، بەواتای یەک حیزب و دوهەوالی دژ بەیەکی لەزانیاری بلاو کردۆتەوە فەرمون سەیری جیاوای دارشتنی ئەو دوو هەوالە بکەن:



ئەمە ش یەکەم چەواشە و ساختەکاری راگەیاندنی یەکێتی دژ بە ئێمە لەسەر مەسەلەی گەلکوژیەکانی کورد نییە ، کەئێمە دەیکەین ئەوان دەیانەوێ سه‌روه‌رییه‌که‌ بۆ خۆیان به‌رن، گوایه‌ ئه‌وان کردوویانه‌ و خه‌باتیان بۆی کردووه‌، که‌ له‌ راستییدا ئه‌وان جگه‌ له‌ کێشه‌ دروستکردن و که‌مته‌رخه‌می هیچی تریان بۆ ئه‌و که‌یسه‌ نه‌کردووه‌، به‌ڵکو خیانه‌تیشیان به‌رامبه‌ر کردووه‌، بۆ نمونه‌ وەک کەیسی فرانس ڤان ئە نرانت کە بارزانی هاتە سەرخەت ، کەیسی ناسینی ئەنفال بەجینۆساید کە لەکاتی دانپیانانی سۆسیال دیموکراتی سویدپێی ، ئیمە کارو خەباتمان بۆ سەرکەوتنی ئەنجام دەدا ، کەچی نوێنەرانی یەکێتی ، میوانی کۆنگرەکەیان بوون ، لەبەردەرگای کۆنگرە ، ئێمە بەیانامەمان دابەش دەکرد وبەزمانی کوردی بە عەبدورەزاق فەیلی و شوان کابان و دلپاک تاهیرم... تێگەیاند کە ئەمرۆ دۆسیەی ئەنفال بەجینۆساید گفتوگۆی لەسەر دەکرێ چونکە ئەوان بێ ئاگابون .......راستی ئەمەش سەیری ئەم لینکە بکەن


کەچی یەکیتی لەمیدیاکانی کردیانە هەلایەکی راگەیاندنی ناوه‌ته‌وه‌، کەگوایە نوێنەری ئەوان کاریگەریان هەبووە بەداخەوە کوردستانی نوێی ئەو سەردەمە لەبەشی ئەرشیفیان نیە ٢٠٠٩/١٠/ ٣٠ 
هاوکات دیدارێکیان لەگەل کلاس نۆردمارک کە پێشنیاز دەری دۆسیەی ناسینی ئەنفال بەجینۆساید ە کردبوو، باسی ڕۆلی کوردۆسایدی نەکردبوو ، گەرما و گەرم ئمێلمان بۆکرد ، لەوەلامدا دەلێ من باسی ئیوەم کردوە ، ئەوان بلاویان نەکردۆتەوە ، لەکاتێکدا ئەوکابرایە باس لەروداویکی مێژویی دەکات نەوە ک لێکدانەوەیەکی سیاسی ، ئەگەر کوردستانینوێ بلی وانیە ئمێلەکەی کلا س بلاو دەکەینەوە 
بەر لەدەست پێکردنی رەخنەلە یەکیتی و شادیە خان دەبێ بلێم کۆی ئەم رەخنانە بیروبۆچونی قادر نادرە نەوەک کوردۆساید 
شادیە حەیدەری باس لەسەرەتای هەولەکان دەکات 
بەداخەوە پەرلەمانتاری سۆسیال دیموکرات شادیە حەیدەری ، راستیەکان ئاوەژو دەکاتەوە ، بەرادەیەک یاری و میزاج بە هەوال و دەستکەوتیکی نەتەوەیی دەکات ، لەکاتێکدا ئەمە میژووە نەوەک حکایەت گێرانەوە یاری و ململانێی سیاسی !!
شادیە بی ئاگا لەوەی کەئەم پرۆسەیە بەس بەبەلگەی فەرمی ٦ سال و ٨ مانگە ئێمە خەریکین کە فەرمون سەیری ئەم لینکانە بکەن 
یەکەم داخوازی ئاراستەی سەرجەم پارتەکانی سویدمان کردوە لە ٢٠٠٦/٠٣/١٣ 


یەکەم دانیشتن لەپەرلەمانی سوید لەگەل گروپ نێتی کورد .سویدی لە ١٨/٠٥/٢٠٠٦ 


یەکەم کەمپینی ناساندنی ئەنفال بە جینۆساید لەپەرلەمانی سوید کە ٤٢ پەرلەمانتار و سێ پارت و سەرۆک پارت واژوی کرد 
2006-10-22

یەکەم کۆنفرانس بۆناسانندی ئەنفال بەجینۆساید لەپەرلەمانی سوید لە ٢٠٠٧/٠٥/٠٧ کەبوە هۆکاری پێشنیازدانی یەکەمین هەول لەمیژوی کورد بۆ ناسینی ئەنفال بەجینۆساید لەپەرلەمانی سوید کە ٥ پارت بەشداری تیا کرد و لە ١٣ /٠٦/٢٠٠٨ بوە گفتوگۆی لیژنەی دەرەوەی پەرلەمان بەداخەوە رەت کرایەوە


کەچی بێ ویژدانانە دێت و هەموو ئەو مێژوە پر لە قوربانیدانە کەئێمە خۆبەخشانە کارمان بۆکردوە لەسەر گیرفان و بەر سەرما و سولەی زستان نابینێ و دەلێ .... (( ئیمە و چەپ و ژینگە .. پێشنیازێکمان داوە دواتر ئەو لەگەل ٥ پەرلەمانتاری تر پێشنیازیکی تریان داوە "بۆتە گفتوگۆ و کاری زۆریان بۆ کردوە " )) ئەی ئەو هەموو بەلگە فاکتانە ۆکوێ دەبەی بەڕیز!



راستیەکەشی ئەوەیە پارتەکەی ئەو (سۆسیال دیموکرات) وەک پارت لەگەل نەبوە بەلکو ٥ پەرلەمانتاریان پێشنیازی دابوو ئەوانیش وەک رای تایبەتی خۆیان ، نەوەک هاوشیوەی پارتی ژینگە و چەپ کەوەک پارت لەگەلی بونە !! بەرادەیەک یەک ئەندامی لیژنەی دەرەوە لەگەلیان نەبووە . هاوکات ، بەپێی زانیاریەکان سۆسیال دیموکرات لەدانیشتنەکانی لیژنەی دەرەوە ئۆربان ئۆهلین کەبەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی ئەم پارتەیە لەپەرلەمان ، هەلویستی پۆزەتیف نەبووە ،راستی ئەم وتەیەش فەرمون سەیری هەردوو ئاخافتنی هەر دوو بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیان بکەن کەلەبەرچاوی دەیان کورد لەهۆلی پەرلەمان وەوەک بەلگە لەسەر ئەم پارتە بزانن لەکۆی ئاخافتەکانیان لەکوێ باسی ئەنفالیان کردوە؟
ئۆربان ئۆهلین بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی سۆسیال دیموکرات لەپەرلەمان بەیەک وشەش باسی ئەنفال ناکات.


بەداخەوە کارین ئێگیش کەبیرواری باشە لەسەر کورد ، کەچی بەهەمان شیوە قسە لەسەر ئەنفال ناکات.

بەڵام بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی پارتی سڤاریا دیموکرات ۆر بەزیرەکانە کۆتایی ئاخافتنەکەی کە(سەرەتا و کۆتایی لەئاخافتن گرنگە) دەڵێت: (دلخۆشم کە سەرجەم پارتەکان مەسەلەی ئەنفال بەجینۆساید دەناسێنن).

من دەزانم ئەو باوەرو کارکردنەی ئۆربان زۆرینەی ئەندامانی خۆشیان دژیتی بەلام ئەو بەناوی پارتەکەی ئاخافتن دەکات بۆیە لەسەر کۆی پارتەکە دەوەستێ .... هاوکات ئیستاش تێ نەگەیشتین هۆی چی بوو پەرلەمانتار شادیە حەیدەری ئەگەر ئەوەندە کاری بۆکردوە بۆچ دوو ئاخافتنی لەم دانیشتنە نەبوو !! 

٢/ شادیە دەلێ ، شۆرش قادر نوێنەری یەکێتی زۆر هاریکاری کردون ، وە زۆر پارت و ڕێکخراوی تر بەشدار بوون و کاریان لەسەر کردوە ، بەلام لەهەمووی گالتە جارتر ، شۆرش قادر بەخۆی باسی هەموو کارو جالاکیەکانی خۆیان دەکات و دەلێ ((زانیاریمان لەسەر ئەنفال پێداون هاوکات ئامادەی گفتوگۆکە ی ٢٨ی مانگ بوونە ئاوبینە و دەست بشٶ)) 
بۆیە کارو چالاکی چیان کردوە !؟ دەکرێ باس لەیەک خۆپیشاندان و کۆنفرانس پەیوەندی و دیدار و فشار و کەمپینی یەک پارت و ڕێکخراومان بۆ باس بکەیت ؟هاوکات زانیاری پێدان لەسەر ئەنفال بۆ پێشنیاێکی هاوشیوە دەبێ چی بێویست بکات .. فەرمون سەیری ئەو پێشنیازەی پارتی ژینگە بکەن لەم بارەوە هەموو ی ٢٠ دێر نابێ 


لێرەدا باسی ئەوەناکەم کەلەکۆنگرەی حزبەکەت لە سالی ٢٠٠٩ چیت کرد بۆ ناساندنی ئەنفال بەجینۆساید یان کاتێ گەورەترین چانسی کورد لەسالی ٢٠١٠ بەهۆی دەنگەندانی پارتەکەت بوو ، چ هەلویستێکت وەرگرت ......... بەڕیز ئەوپرۆسەیە (ناساندنی ئەنفال بەجینۆساید هی شەوروژێک نیە یان هی زانیاریەک وەرگرتن نیە ، خەلکانێک ٦ سال و٨ مانگە دور لەموچە وەرگرتن و هەولدان بۆ هەلبژاردنەوەی پەرلەمانی ، لەبەر سەرما و سۆلەی زستان و بەدەرۆزەو کۆمەک کردن و شەونخونی هەزاران شەو و ئمێل و تەلەفۆن کردن ..... کردویانە ، کەبەداخەوە بەریزت هەرلەسەرەتای دەست بەکاربونت دەرگات لەسەر ئیمە داخست و لەگەل پارتی ویەکێتی هاریکار بووی ، کەئەوانیش لەم دۆسیەیە خاوەنی هیچ کارو چالاکیەک نین ، بۆیە کەخۆت و یەکێتی دەلێن (زۆر پارتو ڕێکخراوی تر هاریکار بونە ، باشە بەریزت پەرلەمانتاری ،خۆ دەبێ بەبەلگە و فاکت قسە بکەی ، نەوەک وشە فڕیدان . فەرمون یەک بەلگە بۆ ئەم ئاخافتنەت بەخۆت و یەکێتی بهێنەوە



نوێنەرەکەی یەکیتیش (شٶرش قادر) ئەگەر یەک کارو چالاکی لەم بارەدا کردوە ، بابفەرموێ بەبەلگەوە باسی بکات ئەگەرنا دانیشتن لەپەرلەمان کە لەبالکۆنی پەرلەمانەوە سەیری دانیشتنەکە بکەی کەهەموو کەس بۆی هەیە بێتە ژورەوە ئەمە کەی چالاکیە !! هەموو خەلکێک بێ ناسنامە دەتوانێ بچیتە ژورەوە ؟ یان زانیاری پێدان کەمن لیرە پێی دەلێم لەو ٦ سال و ٨ مانگەی بەپرۆژە ئیمە کارمان لەسەر دۆسیەی (ناساندنی ئەنفال بە جینۆساید) نەوەک یادکردنەوەی ئەنفال ...کردوە دەکڕی بەرێت لەکام کارو چالاکی بەشداریت کردوە . جگەلەدواین کۆنفرانسمان لەسەر ژنانی ئەنفال ئەویش لەبەر خاتری ئالا تالابانی هاتی نەوەک کۆفرانسەکە 
فەرمون ئەگەر بەهەموو یەکێتی بەئاستی کورەکەی من نەوەک ئەندامانی کوردۆساید بۆ ئەو دۆسیەیە لافیتەتان بەرزکردۆتەوە لەبەر سەرما و باران و بەردەم پەرلەمانی سوید و بالوێزخانەی عێراق ، بلاوی بکەنەوە؟ 



بەسەرۆکی پەرلەمان و جێگری سەرۆکی حکومەتیش دەلێم ئاسایە لەدەمتان نەیەتە دەرەوە ، ئاماژە بەرولی میژویانەی ڕێکخراوی کوردۆساید و رەوەندی کوردی نەکەن، چونکە لەبەرامبەری شەرمەزارن لەلایەک لەبن بالتان ٢ لەتاوانی ئەنفال و هەلەبجە وا ناکەم کەلەژیر دەسەلاتم ٢٥٦ سەرۆک جاش بالادەستی ولات بێ ، هەرگیز باس جیۆسایدی کوردان ناکەم کەسەرۆکەکە م (تاڵەبانی) پاریزەری خەرەجی و تارق رەمەزان و سولتان هاشم بێ وەفیق سامەرائیس داڕیژەری بیری ئەنفال راوێژکارم بێ کەپێتان شەرم نەبێ بروسکەی ەئو لەسالیادی حزبەکەتان لەرۆژنامە روزەردەکەی یەکێتی بلاو بکەنەوە فەرمون سەیری لینکەکەی بکەن لەبەشی بروسکە لیدان



......... و سەرۆکی هەریمەکەشم هەرچی سەرۆک جاشی ناپاک بێ لای خۆشەویست بێ ، هاوکات لەبەرامبەر شکستی دەسەلاتەکەم بەرامبەر ئەو پۆلە گەنجەی کوردۆساید داوای لێبوردن دەکەم کەئەوان سەرباری گیرفان بەتالی ، ئابلۆقەی ئابوری و راگەیاندن و یاسایی و ناساندنیان لای ئێوە بە گێرەشیوین و ...... کەچی توانیان گەروەترین بەستەڵەکی سیاسی و نێودەوەلەتی بشکینن و سەروەریەکی گەورەش بۆگەلەکەیان بەدەست بهێنن ، ئیوەش هەر خەریکی پارە و خاک لولشدانی ئەم نیشتمانە بە خۆتان و ئەحبابەکانتانەوە بن . دلنیابن سبەی لەمێژودا هەمولایەک ئەوەی رەفتار و بی هەلوێست و هەلپەرست وتاوانی کردوە لەبەرامبەر میژودا رزگاری نابێ ئەوەی بۆدەنوسرێتەوە 
لەکۆتایشدا دەلێم راستە ئەم دەستکەوتە مولکی کوردە ، بەسەدان کەس بەشدارو هارکار بونە بەلام ناکڕی دینەمۆ و رێکخەری ئەم کارانە کە هەمومان لەژێر چەتری چاودیری کوردۆساید/ چاک / سوید ٦ سالو ٨ مانگی تەواو کاریان وەک پڕۆژە لەسەر کردوە بێیت بەمیزاج و ئارەزوی خۆتان وەک پێشەی بەردەوام بیخۆن . .... کە بەهاریکاری دەیان دۆست و پەرلەمانتاری سویدی بەتایبەتی ئەوانەی بەرەدوام لەسەری دەوەستان یان هەر لەسەرەتاوە لەگەلی بونە (ئامینە کاکە باوە ، بۆدیل سەبەلۆس ، یاکۆب یونسۆن ،جەبار ئەمین ، فریدریک مالم ، لارش ئۆهلی ، ئولە هۆفمان ، ڤالتەر مود ، ئەنیکا لیلەمیتس ، گولان ئاڤچی ........... لەتەک سەدان کوردستانی بۆیە من بۆهەموو ئەو قسانە سەدان بەلگە و وینەو ئمێلم لەبەردەستە ئەوەی کارێکی کردوە با قسە نەکات ئەوە هەزاران مینبەری راگەیاندنتان لەبەردەستە فەرمون بەلگەکانیان بلاو بکەنەوە 
پێشم سەیرە لەکاتی خۆشی ئەو هەموو قارەمان و خەم خۆرەی ئەنفال هەیە باشە خۆ هیشتا دەیان دۆسیە ماوە فەرمون کاری لەسەر بکەین لەدادگایی جاشەکان و خۆشگوزەران کردنی بنەمالەی قوربانیان و بەدواجونی دەیان جەلاد لەئەورپاوە وەرن شەقام و کۆلانەکانی ئەورپا بەسەرما و سۆلە و باران لەپۆلیس و دادگاکان بگرین !

تێبینی :تائیستا میدیای پارتی جگە لەمالپەرەکەی دەزگای پاراستن (روداو) هیچ مالپەرێکی تری باسی ئەو مەسەلەیەی نەکردوە بۆیە سەرنجەکان لەسەر ئەوان کۆنەبۆتەوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە