پارتی به‌ زۆر خه‌ڵک له‌ هه‌ولێر کۆده‌کاته‌وه‌

Thursday, 10/03/2011, 12:00

1639 بینراوە




ئەمرۆ لە بەرێوەبەرایەتى هاتوو چۆى هەولێر بە گشت پۆلیسەكانى هاتووچۆیان راگەیاندوە كە ئەبێت بەیانى رۆژى هەینى هەمووتان ئامادەبن لەو بەرێوەبەرایەتیە و بە جلى مەدەنى ئەبێت لە ئامادەباشیدا بن و ئەوەى ئامادە نەبێت توشى لێپرسینەوەى توند دەبێتەوە لەلایەن رێكخراوى حیزبى كە سەر بە ناوچەى هێزى ناوخۆى پارتیە كە بارەگایەكەى لەناو ئەم بەرێوەبەرایەتیەیە شایانى باسە كە (عەمیدى هاتووچۆ یوسف)كە بەریًَوەبەرى بەشى هونەریە لە هاتووچۆى هەولێر بەرپرسى هەمان بارەگایە حیزبیەیە كە پێدەلێن رێكخراوى حیزب.

هەروەها ئامادەبوونى پۆلیسەكان لە رۆژێكى هەینى و لەهەمان كاتیشدا پشوى فەرمیە بۆ ئەوەیە كە دەستەلاتى بنەمالەى بارزانى لەیادى راپەرینى هەولێر خەلك كۆدەكەنەوە بۆ ئەنجامدانى یادوەرى وەك ئەوەى كە دەستەلاتى سلێمانى ئەنجامى دابوو.

هەروەها ناوچەكانى مامۆستایانى حیزبى و ناوچەى فەرمانبەران و ناوچەكانی دیكەش كە سەر بەلقى دووى پارتین داوایان لە گشت مامۆستا و فەرمانبەران و ئەندامان و لایەنگیران كردوە كە ئەبێت ئامادە بن لە ناوچە. لەلایەكى دیكە ناوچەى ئازادى و ناوچەرى رزگارى و رێكخراوەكانى سەر بەناوچە لە ئێستاوە بۆ بەیانى خەلك كۆ دەكەنەوە بە پارەو و كرینى كارتى موبایل و پێدانى بەنزین بۆ ئۆتۆمبێلەكانیان خەلك رادەكێشن بۆ ئەنجامدانى ئەم یادكرنەوەیە.
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە