ئەمجارە ئێوە گوێ بگرن

Thursday, 20/05/2010, 12:00

1159 بینراوە


رۆژنامەی خەبات وتارێكى لە17/5دا بەناوی بانەوشیروان مستەفا گوێبگرێت بلاوكردەوە كە بەروونى شلەژان ولەدەست دانى عەقل ومەنتقی پیوەدیارە چونكە هەرگیز بیریان لەوەنەكردۆتەوە لە سەر كوشتنی تەنها كەسیك خەلك لییان بیتە دەنگو ریسوایان بكات (چونكە پێشتر هەزاران كارى وەحشەتگەرانەی زۆر گەورەتریان ئەنجام داوە كەس دوولێوەى نەجولاوە)

لەم وتارە جنێو ئامیزەدا كەوتونەتە ورێنەكردن بەخەیالى خۆیان خەلك چەواشە دەكەن ,لەسەرەتاى وتارەكە نووسراوە(روداوی تیرۆركردنى سەردەشت هێرشبوو بۆ سەر بارى ىئاسایشى هەرێمى كوردستان) من دەلێم نەخێر لەسەر ئەو نامە یە بوو كەگەنجێكى ئەم وولاتە بەلالێد راوە خەون بەهەندێ شتەوە دەبینێ و تەنها دەتوانێ بەخەباڵ كەمێك دلی خوشكاتو لەم واقیعە نەگریسەىتێیدایە دوور كەویتەوە (دلنیام گەنجیكى وەك زەردەشت هەرگیز ئامادە نەبوو ببێتە زاواى كەسیكى حا قد و دواكەوتووى وەك خەزوورە خەیالیكەى) و پەیامیكیش بوو بۆ خەلكی تر كە هەركەسێك ناومان بێنێ ئەمە چارەنووسیەتى .پاشان نووسراوە(پارتى و دەسەلاتى هەرێم نزیكترین كەسن بۆ سارێژ كردنى برینی خانەوادەی جوانەمەرگ),دەى ئێمەش هەر ئەوەندەمان گووتوە ئەى بۆ توشى هیستریا بوون پەلامارى ئەم لاو ئەولادەدەن؟دە راستگۆ بن وبكوژانى سەردەشت راپێچى داداگاكەن .پاشان نووسراوە(بۆ زانیاریش برایەكى سەردەشت ئاسایشی پارتیە),بەرێزینە ئەمە خۆل لەچاوكردنە ئەگینا لەكەس شاراوە نیە چەند پیشمەرگەو كادیری پارتى لەلایەن خودى ئێوەوە كوژراوە.پاشان نووسراوە(ئەوپشێویەى نەوشیروان ناویەتەوە) گەلو بۆدەبێ نارزی بوونى خەلك لەروداوێكی وادا پشێوی بێ وە بۆ دەبێ نەوشیروان لەپشتیوە بێ ئەى ئێوە نالێن نەوشیروان پەرپوت بووەوە كەس یە تەپلی ئەوهەلناپەرێ ؟ ئنجا دەنووسێ(ئامانجی تۆ شاردنەوەی تاوانەكەیە) ,دەباشە ئێوە تاوانەكە ئاشكرا كەن ومەیەلن ئاواتەكەى بێتە دى ,كەسانى پسپۆرو بێلایەن بانگكەن بۆ ئەوەی گومانتان لەسەر لاچێ.لە شوینێكى تردا نووسراوە (كەم رووداوى تەم ومژاوى وەك رووداوی تیرۆركردنی سەردەشت رویداوە)بەلێ بەریزان هەر ئەم هۆیەیە واى كردووە گومان لە ئەنجامدەرانی روداوەكە بكرێت وخەلك بپرست ئەرى بەراست چۆن لەم كاتەو لەم شوینەدا جورئەتیان كرد ئەم كارە ئەنجام بدەن,ئەرێ پۆلیسەكانى بەردەرگا بۆ جورئەتیان نەكرد ئەركى سەرشانیان كەپاراستنی ئەمشوێنەیە ئەنجام بدەن ,ئەرێ بۆ ئەم پۆلیسانە نەگیران و لیكۆلینەوەیان لەگەل نەكرا؟ ئەرێ بۆ سەیتەرەكانتان توند نەكرد؟ كە هەزارا ن موبایل كرا و ئەوكاتە كۆرەك بۆ پەیوەندى راگرتبوو؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟. خەبات درێژەى دەداتێ و دەلێ (باشە ئەوهەموو بەیان و پۆستەرە لەناكاو چۆن ئامادە بوو,چۆن لەدواى دۆزینەەى تەرمەكەی كۆمەلێ وتار درانە پاڵ جوانەمەرگ) سەیرە ئەمانە كەسەریان لێ شیواوە لەترسى رقى جەماوەروو لەقبوونى كورسیەكانیان وادەزانن خەلكیش وەك ئەوان شێواوەو عەقلی تێكچوە ئەگینا دیارەلەبیریان چووە كە ئیستا عەسری سورعەو تەكنۆلۆجیایە كە دەكرێ لەماوەی چەند خولەكێك سەدان وتار بنوسرێ و بگەیەنرێتە هەموو كونج و كەلەبەرێكى ئەم دونیایەو باشیش دەزانن ئەم وتارانە نەدراونەتەپاڵ سەردەشت بەلكە خۆی نوسیویەتى وئێوەش لەهەمووكەس باشترر دەزانن.پاشان وتارەكە دیتە سەر ریزگرتن لەیاسا كە لای هەموو كەس روونە ئەوەى یاسای پێشێل كردبیچ تەنها ئیچوەودارودەستەىكانتانن كە ئێستا لەم هەولێرەدا سەدان تاوانبار لەپەنای پارتی بوون بێ منەت دەسوریتەوەو ئەمرى قەبزیشی لای حاكم هەیە كەكەس جورئەت ناكات بەلاشیان دابچێ.پاشان دەنووسێ (ئەمە هێرشە بۆ سەر پێگەى جەماوەری سەرۆكى هەرێم وبۆلاوازكردنی پیچگەی پارتیە) ئیچوە باش دەزانن كە پێگەی حیزبەكەتان وسەرۆكەكەتان چەند لاوازە بۆیە هەردەنگێكی نارازی بە خەتەر دەزانن ئەگەروانیە بۆ داواكاری دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی تاوانیچك بەو شیوەیە وەلام دەدەنەوە؟.خەبات هێرشەكە بۆسەر نەوشیروان تووند تر دەكات ودەنوسیچ(مێژوى تۆ میژوى تیرۆروكوشتن و خیانەتە,تۆ كولتورى كوشتنی دیلت هێنایە ناو كورد,تۆهەردەم تاودەری شەرى ناوخۆ بویت) ئەرێ بەراست كیچ بوو تیرۆرى تێكۆشەرانى كوردى ئیران و توركیا دەكرد ,ئەرێ كێ بووتیرۆری شیوعی و جەلالی و كەسایەتی عەشیرەتەكانى دەكرد,ئەرێ كێ میرانى عوسمان بە گ و حسین رەشوانى تیرۆركرد,ئەرێ كێ بوو ئەوهەموو گەریلایە ى بۆ رازیكردنی توركان لەناو شاری هەولێر تیرۆركرد,ئەرێ بەراست كی بەرەبابی حمداغاى میرگەسوری بەدیلی كوشت بەبی هیچ تاوانیك ئەریچ سجنى بەدناوى رایات لە بەناوشۆرشی ئەیلول بۆ كێ دروست كرابوو,ئەری كێ شەرى ناوخۆی لەگەل برادوست و زیباری و سورچى و .....هتدكرد,كێ بوو شەرى حیزبی دیموكراتی كرد ,كیچ بوو شەرى یەكیتى و پ.ك.ك ....هتد كرد,ئەرێ كی بوو لە 31ئابدا ئابرووى كوردی برد ,كێ بوو هەزاران كوردی بە امرى توركان كووشت؟.زمنحالی پارتى دریژەى دەداتیچ و دەنوسێ(تۆ سەركێشی گەندەلیت ,بۆ سلیمانی لەسەردەمى تۆدا پاشكەوت,بوونى بەریزمام جلالت لەبەغدا قۆستەوە) خەبات نەدەبوو باسى گەندەلی بینیتە ناوباسانەوە چونكە كەس لەگەندەلكاریدا تۆزى پارتى وبنەمالە ناشكینی,ئەگەر دەشتەوی فرمیسكى تیمساحی بۆ مام جلال هەلرێژن جورئەت بكەن وئەرشیفە جنێو خانە قێزەزنەكانتان هەڵدەنەوە بزانن چۆن باسی مام جلال دەكەن بەشێوەیەك سەرۆكەكەتان دەیگوت ئەو دەستە دەبرم دۆقە لەگەل جلال بكات.لەهەمووی سەیرتر خەبات دەنوسیچ (ئیستاش دەستت تێكەلاوی كۆنتراكتەكانى نەوتە بۆچى ئاشكرایان ناكەی)لەمیژە گوتراوە بی عەقل بد ویچنە شەرحى خۆێ دەكات .بەراستى ئەگەر عەقلیان لەدەست نەدابێ نەدەبووا بەهیچ شێوەیەك باسی نەوتیان بكردایە ,چونكە لای كەس شاراوەنیە رۆژانە چۆن نەوتی كورستان بەتالان دەرواوپارەكەشی دەچێتە باخەلی كَێ.ئنجا دەنوسێ (تۆ وروژینەرى هزری ناوچەگەرى دابەشكردنى كوردستانى) نەخیر ئەوە ئێوەن ئەوسیفەتانەتان لە سەر چەسپاوە چونكە ئێوە بارزان و بازانیتان لەهەموو كورد پێ گەورە ترە لەناوبارزانیش بنەمالە چونكە ئیوە تا ئیستاش نایەلن خەلكى بارزان تیكەل بە خەلكی تر بن وتەنانەت لای ئێوە كوفرە ژنى بارزانی شوو بە غەیری بارزانى بكات ,ئێوەن تا ئیستا نەتان هیشنوە هیچ حیزبیك لە بارزان وجودی هەبێ .لەكۆتاییدا دەلیم نەوشیروان باش تەسەروفى كردو وەلامى نەدانەوە چونكە ئەوبەیانە لەجنێوو تۆمەت زیاتر هیچى تر نیەو عەرەب گوتەنى جواب احمق سكوت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە