ویژدانێكى زیندوو

Wednesday, 25/08/2010, 12:00

929 بینراوە


ئالان قادر بابەت گەلێك هەن زۆر جار وا لە مرۆڤ دەكات هەڵوێستێكى جدىتێڕمانێكى قوڵ دایگرێت نەك لەبەر ئەوى زۆر بەپێزو ناوازەن بەڵكو لەبەر ئەو كارەكتەرى كە لەپشتی نوسینیانەوەن وات لێبكا كە تەواو نا ئومێد بیت لە مرۆڤى سیاسى كوردى.لەیەكێك لە لاپەڕەكانى كوردستانى نوێ ژمارە(5251) بابەتێكى بەرێز ئازاد جوندیانى بەناونیشانى(نان) تەواو سەرنجى ڕاكێشام دیارە پێشتریش بابەتێكى ترى بەناوى(ژینگە) باسكردن لەپاراستنى ژینگە نوسیبو بەڵام زیاتر ئەمیان سەرنجى ڕاكێشام.
نوسەر باسى سەردانى خۆى وخێزانەكەى دەكات بۆچێشتخانە و رێستێورانتەكانى كوردستان وە چۆن سەرى سوڕدەمێنێت لەو هەموو جۆرە خواردنەى بۆیان دادەنرێت نەك پارەكەى پاشان دواى تەواو بونى چۆن بەشێكى زۆرى بەداخ و ئەسەفێكى زۆر فڕێدەدرێتە ناو تەنەكە خۆڵكە بۆیەزیاتر سەرسام دەبێت و ویژدانى زیندووى بەئاگادێت و دەنوسێت فڕیدانى ئەم هەموو خۆراكە بۆ؟ دەبێت ئێستا چە ند هەژارو برسى هەبێت پێویستیان بەم خۆراكە زیادە هەبێت وا ئێمە و خەڵكە ئۆرستۆكراتەكەى ئەم دەڤەرە بێباكانە فڕێیدەدەین؟ باشە ئەو پارە زۆرەى كە بە فیڕۆدەڕوات بخرێتە ناوسندوقێكەوە چەند هەژارى پێتێردەكرێت؟ئەمە ناوەرۆكى ئەو بابەتەبو كەبەرێزیان نوسیبوى ئەوەى مایەى سەرنج وتێِڕمانى منە بۆ بەرێزیان چۆنبو لەسەر سفرەى نان خواردن هەژارو داماوانى بیركەوتۆتەوە؟بۆ تەنها ئەو چەند پاروەكەمە دەبینێت فڕێدەرێت ئەو هەموو سەروەتە زۆر زەوەندە نابینێت كە حیزبەكەى و ئەندامانى حیزبەكەى بەڕاست وچەپا تەخشان و پەخشانى دەكەن ناشێ بەموڵكى هەژارانى نەزانێت ؟ئێستا دەپرسم بەفیڕۆدانى چەند پاروە نانێك گرنگە یا یاسەروەتى میلەت وەدەبێت كاك ئازاد بەویژدانێكى زیندووەوە وەڵام باتەوە وەگرنا قسەى رووتى سەركاغەز هیچ لەئازارەكانى هەژارو چەوساوەكان كەم ناكاتەوەى.
بەڕێز زۆر شتى گەورەتر هەبوو دەبو ڕایچڵەكاندیتایە بەڵام ئەسەف هەر باكیشت نیە لەباسكردنیان خۆ ئەگەر جەنابتان بتان فەرمووبا لەبورجى عاج دابزینایە تۆزێك خاكیانە دەركەوتنایە و سەردانێكى ناو بازاڕتان بكردایە بە چاوى خۆت دەتبینى كە چۆن منداڵى هەژاران ئەوانەى كە لەسەر سفرەى نان خواردن وەك تیر بەخەیاڵتا گوزەر دەكەن چۆن یەخەت دەگرن خاڵە توخوا بنێشتێكم لێبكڕە یا چۆن ئەو هەموو پیرو پەكوتە بەگەرماى هاوین هەڵدەقرچێن كە جگە لە سوماڵ هیچیترت بیرناخەنەوە ئاخۆ كرێچى بێلانەكانت بیرە ؟وە ئەگەر بەراست ویژدانت راتدەچلچكێنێت وەڵامى ئەم پرسیارانەدەدیتەوە:
1.داهاتى ئاودیوكردنى نەوتى ڕەش كە بەچەندەها دۆلار مەزەندە دەكرێت كوا ناشێ بەموڵكى حیز بەكەتى بزانیت و هەژارنیش دەرد!بۆویژدانت ناجوڵێت پێمان بڵێیت ئەو چەند پاروەكەمەى ناوتەنەكە خۆڵەكە گرنگترە یا ئەوداهاتە!
2.داهاتى مەرزو گومرگەكان چەندە ؟داهاتى وەزارەتەكان چەندە؟بەتایبەتى وەزارەتى سەرچاوە سروشتیەكان .
3.بڕى ئە پارەیەى حوكمەت بۆڕاگەیاندنى حیزبەكەت سەرفیدەكات چەندە ؟خۆناكرێ ئەویش نەزانیت !
4.بڕى ئەو پارەیە چەندە كە حوكمەت بۆئەندام لایەنگران و ڕیكخراوە بەحیزبیكراوەكان سەرفیدەكات چەندە؟
5.بڕى ئەوپارەیە چەندە كە حیزبەكەت لەپڕوپاگەنەدەى هەڵبژاردن و دەنگ كڕین و دەمانچەو ماكسى ژنانكڕین داسەرفی كرد؟
نووسین هیچ باهایەكى نیە ئەگەر راستگۆیى و بوێرى لەپشتەوە نەبێت وە ئەوقەڵەمەش كە ئەم دوو هەڵوێستەى لە پشتەوەى نەبێت شاعر وتەنى دەورى تەشى دەبینێت ئەو قەڵەمەى كاك ئازادیش ئەگەر راستى ئەو خاڵانە نەسەلمێنێت مێداقیەت لەدەست دەداتوە بۆهێشتنەوەى پردى متمانە لەنێوان خۆیى و خوینەردا دەبێت ئەو راستیە بزانێت چیتر بەم قسە شاعیریانانە میلەت متمانەى پێنابەخشێت دەبێت خۆى و حیزبەكەى ئەو ڕاستیە بزانن كە ئەوانن وادەكەن ڕۆژ بە ڕۆژ ژمارەى هەژاران زیاد بكات مناڵان بۆ سەر جادەو هی خۆشیان گوران وتەنى كام میوە خۆشە دەس درێژكەن بۆى.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە