نامەیەكى كراوە بۆ مەلا بەختیار

Wednesday, 06/05/2009, 12:00

1653 بینراوە


پێشەكى ئەوە ئەڵێم بە جەنابى مەلا بەختیار من نوسەر نیم و بەڵام حەزم بە تێكەڵبونى رۆشنبیران و رووناكبیران و دڵسۆزان و خەم خۆرانى گەلەكەم ئەكەم وە ناشمەوێت لە ئاست كارە نابەجێ و گوفتارى شەڕەنگێزەكان بێدەنگى هەڵبژێرم و وەكو زەلیلێكى ئەم جەماوەرە بێهودە و بێورە و خۆ تەسلیم كەرى ناواقیعێك بم !! كە هەموو ئەو جەماوەرى كوردستانە هەموو یەكێك لە بەر پرسانى هەموو بزوتنەوەكان لە گەورەتین بۆ بچوكترین بزافى كوردایەتى لە مەحەكى جەماوەر و واقیعەكەى دراون !! وە هیچ یەكێمان پێویست بە وەێف یا گێرانەوەى كارەكانى لە خەباتى خۆیدا ناكات !

عرەب ووتەیەكى هەیە ئەڵێت (من مدح نفسه وهو كاژب ) چونكە هیچ كەسێك نەلە جەماوەر نە لە مێژوو ڕزگارى نابێت ! وەكو ئاوێنەیەك دەرى ئەخات !!
بەڕاستى مەلا بەختیار من ئەم نامەیەم لە بەرپرسیاریتى نەتوەیمەوە ئاراستەت ئەكەم وە هیواداریشم وەڵامت هەبێت !! چونكە من ئەو ئسلوبەم هەڵنەبژاردووە لەم نامەیەدا كەبە زمانى زبر وە بە تشهیر وەیا بەجوێن و قسەى خوێناوى ! چونكە كەسێك رووناكبیرى هەڵبژرێت نابێت لە ئەدەبیات دەرچێت !!
جەنابى مەلا بەختیار !
جەنابتان ئەو هەموو هێرش و نوسین و تەسریحاتانەت كەلە چاودێر و كەناڵەكان و یان بە ناوى رۆژى كریكارانەوە ! هیچى نەخزمەت بە خودى خۆت و یەكێتى و پارتى و هەردوو بنەماڵە ئەكات ! نەخزمەت بە بزافى كوردایەتى و دەسكەوتەكانى ئەكات نە هیچ جوانكاریەك بە ووتەكانتەوە ئەمێنێتەوە بۆ مێژوو

نە بەوەش ئاستى سیاسیى و ئەكادیمیاى پێگەیت زیاد ئەكات !!! وە نە ئەتەكێكتى رۆشنبیریت جوان ئەبێت !!

لە هەموو یەكێتیدا بەتەنها تۆ بەنزینت بەدەستەوە گرتووە و ئاگر لە دەسكەوتەكان بەر ئەدەیت !!!!
بەتەنها تۆ ئاگرى برا كوژى خۆش ئەكەیت ! و بروات بە دیموكراتى و راى بەرامبەر نیە و ! هەر حەق بەخۆت ئەدەیت و راى جیاواز قبوول ناەكەیت و هێمنى و ئارامى هەڵنابژێرى وەكو هەموو سەركردەكانى ترى یەكێتى بەهەموو راكانەوە !!

جەنابتان لە بۆنەى رۆژى كرێكاراندا باسى دیموكراسیتان كرد ! كە گوایە 19 ساڵە هێشتا زووە !
نموونەى وڵاتانى دیموكراسى خوازانتان هێنایەوە ! كە گوایە ئێمەى كورد زۆر پێشكەوتوو ترین لەوڵاتانى دیموكراتیخوازان !!

من وەكو پێم ووتى نوسەر نیم بەڵام ئایا  كام بەرپرسێ لەو وڵاتانەى كە تۆ بە دواكەوتویان ئەزانیت لەچاو ئێمەدا !!! مەسئوولەكانیان وەكو تۆ خاوەنى ئەو هەموو دەسەڵات و تاك رەویانەوە بێت ؟؟ بە وویژدانت تۆ خۆ لە 10 ملیون دۆلار كەمترت بەر نەكەوتووە لەم 19 ساڵدا ؟ من ئەزانم وە خەڵكیش ئەزانێت وە پێت ناخۆش نەبێت چونكە من

زۆر لەو كەسانە ئەناسم كە بە رێگەى برادەرایەتى مەێالیحى مشتەرەكتان هەیە !! وە زۆر كەم بە جوزئى سەروەتەكەتم خەمڵاندووە باشە بەو مانگانەى وەرتگرتووە ئەم 19 ساڵە ئەم پارانە كۆ ئەبێتەوە ؟ ؟

كام وڵاتى دیموكراسى 19 ساڵە كارەبا ى نیەو بە مۆم و موەلیدە شەو رۆژ ئەكەنەوە ؟

كام وڵاتى دیموكراسى مەسئولەكانیان وەكو تۆ 10 سەیارەو 50 حیمایە بە دواوەیەتى ؟

كام وڵاتى دیموكراسى مەسئولێكى دەهەزار دۆلار لەمانگێك وەرگرێت و خاوەن شەهیدەكانى دوسەد دۆلار وەر گرێت ؟

كام وڵاتى دیموكراتى حیزبەكانیان پاراستن و دەسگاى زانیاریان هەیەو سجن و تۆقاندنیان دامەزراندوە ؟

كام وڵاتى دیموكراتى پشتى كردۆتە یاسا و مەحكەمە و حاكمەكانیان لە حیزب داناوە ؟

یاسا بۆ هەژار بێت و مەسئولێكى هەزار ڕاو رووت بكات كەس نەتوانێت راپێچى مەحكەمەى بكات ؟

كام ووڵاتى دیموكراسى بە هەزار مەتر زەوى بدات بە مەسئولى نامەسئول و فەرمانبەرێكیش بە

سیى ساڵ خزمەت سەد مەترى پێڕەوا نەبینن ؟

كام ووڵاتى دیموكراتى سەرۆك و مەسئولەكانیان لەكەژواوە و لەبەر رووناكى بلاجكتۆرەكاندا و بە

حیمایەى سەدەهاكەس لەسەر كام جێگەو گرد و گەشتیاریەكاندا رۆژ بكەنەوە و مناڵى شەهید و ئەنفال و باوك نەبووكان لەناو قوڕو چڵپاوى زستان و تەپوتۆزى هاویندا بمرن و كەس نەبێت نازیان بكێشێت ؟؟

كام ووڵاتى دیموكراتى خۆى لێگۆڕاوە و منەت بەسەر جەماوەرەكەیدا ئەكات و منەتیشى نیە ! و قووت و داهاتى هەزارەها جەماوەرەكەى بەبەرچاوەوە ئەبات و سازیش ناكات ؟

كام وڵاتى دیموكراتى ! شارەوانى و پەرلەمان و حكومەتەكەى دەساڵ ناگۆڕێت ؟

كام وڵاتى دیموكراسى كە هەتا پێنجى سەرتایى خوێندوو وە زیر و ئامرلیوا و مەسئولە ؟

كام وڵاتى دیموكراتى نەوت و داهاتى ئەفرۆشێت و داهاتى كەس نایبینێ و نازنێت ئەچێتە گیرفانى كێوە ؟؟؟

قسەى ئەم 19 ساڵە 19 ساڵى كەى ئەوێت باسى بكەین لە نادیموكراتى و بێیاساى و بەربەرێتى !!

جەماوەرى ستەم لێراو شەهید و حەقخوراو هەموو بێدەنگیان هەڵبژاردووە لەبەر ئەوەى ئەم دەسكەوتە بێدەسكەوتە لەدەست نەدەین !!!!

مەلا بەختیار تۆ وەكو ناوچەگەرێتى هاتووى شەڕ بە خەڵكى بەشەرەف و قارەمانى شارى سلێمانى ئەگێڕیت !!!!

مافى تەواوى جەنابتان لە خانەقینە وە بەر پرسیارى مێژووى دەڤەرەكەتى و بەرد لەجێگەى خۆى سەنگینە !!

وە هەموو مەسئولەكان ناوچەكانى خۆیان ئەپارێزن ! تۆ بۆ ئەتەوێت شارى سلێمانى گڕبگرێت ؟

جەنابى مەلا بەختیار تكات لێئەكەین بەس بەنزین بە دڵى شهیدان و ئەنفال و ستەم لێراواندا بكە !! بەسە شەڕانگێزى و ئاژاوە نانەوە بۆ خەڵكى بەشەرەفى كوردستان ! لەتۆ زیاتر كەس ئەم هەموو خۆبادان و چاو سوركردنەوەیە ناكات !!

ئەمەى جەنابتان ئەیكەن مێژوو تۆمارى ئەكات وەلەسەرتان ئەكەوێت و مۆركى لێتان نابێتەوە وە كەزۆر هات قەواڵە بەتاڵە !! بەهیوام ئەم نامەیە وەڵامى راستى هەبێت !!

وەلە ئەرشیفى مەلا بەختیاردا بپارێزرێت !!!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە