تا خاوەن ماڵ دزی گرت دز خاوەن ماڵی گرت!!!

Wednesday, 09/03/2011, 12:00

996 بینراوە



سەیر دەبێت دوای ئەو ھەموو ڕاپەڕینەو خۆبەكوشت دانی خەڵك و لاوان لەكوردستان، لە دژی پارتی و حزبە كوردیەكان ، كە چاك دەزانین شەڕی كۆمەڵێكی زۆری جەماوەری كوردە دژبە سیاسەتە چەواشەكاریەكانیان بەرامبەر بەم میللەتە ، شەڕی نەتەوەیمان بۆ بنێنەوە . یان ڕێرەوی خۆپێشاندانەكانی دژی خۆیان بەرەو بەغدا بگۆڕن! و خەڵكی ھان بدەن بۆ گێڕانەوەی بایەعی بڕدراو گەرانەوی كەركوك بۆسەر كوردستان ،زۆر بەدووری نازانین كەئەم خۆپێشاندانانە لە بەرژەوەندی دەسەڵات تەواو ببێت و شەرەكە ببێت بەشەری كورد و عەرەب ، سەرەرای ئەوەی ئەو حزبانە چەند ساڵە لە گۆی گادا نوستوون بەرامبەر بە كێشە نەتەوەیەكانمان، وكووشتنی ھەستی نەتەوەی لە ناو میللەتی كورد وبەتایبەتی لاوەكانمان، لەوانەیە زۆرتان لاسەیر بێت ئەم خۆپێشاندانانەی كوردستان دەبێتە ھۆی لەدایك بوونی كۆمەڵێكی تری عەرەبی شۆفێنی ، سۆزو خۆشەویستیان بۆ حوكمەتە ساوایەكەمان دەردەبڕن، و پشتیوانی لێبكەن، یان زۆر ئاساییە كەركوك و ناوچە كوردیە ڕزگار نەكراوەكان ببێتە دیاری ولەسەر سینێكی زێڕین لە پێناو ئەم داواكاریانەی كورد لە دەسەڵاتی خۆی پێشكەش بە شۆفێنیە عەرەبەكان بكرێت .
وێردی سەرزاری دەسەڵات بۆ میللەت ئەوەیە " ئەم حوكمەتە بەئاسانی دانەمەزراوە" منش دەڵێم بەڵێ ڕاست دەكەن، و ئەم حوكمەتە بەرھەمی خۆینی ئەم گەلەیە،بەرھەمی بەپێ ڕۆیشتووی بەساڵا چووان و مێرمنداڵانی ڕاپەڕینی 1991، كە لە كەركوكەوە بەرەو كێلێ و ئێران و توركیا بە پا ئەم دەشت و كێوەیان كوتا . ھەربۆیە كاتێك گەلەكەمان بەگشتی و ڕووناك بیران بەتایبەتی دەبینن خۆینی ڕۆڵەكانیان و خەباتی چەند ساڵانیان و نەبوونی كۆیرەوێری و چەندین جار ماڵ سوتان و تاڵان كرانی ، لە كاسەی شەوانی چەندكەسێكی داوێن پیس و سۆزانی دەكرێت و بێ باكانە شەو تابەیانی دەنۆشرێت، و بەڕۆژیش لەسەرو پرچ و سمێڵ ڕەش كردەنەوەو ھەڵگرتنی كاڵای جوان بۆ جلو بەرگیان ھیچ كارێكی تریان نیە، وەك ئەوەی كوردستا ن ھیچ كێشەیەكی نەبێت وخەڵكی ھەروا لە وێنەی ئەوان خەرقی خۆشیەكان بووبن و تەنھا كێشەی خەڵك ئەوەبێت ، بزانن لێپرسراوەكان ڕۆژانە چی دەخۆن و دەپۆشن لاسایان بكەنەوە، ھەرلەوێنەی بەناوبانگەكانی ھۆلیوود.
كاتێك حوكمەتی كوردی كۆمەڵێك خەڵك دژیان ڕاپەڕیوون ڕژاونەتە سەرجادەكان و داوای چاك سازی دەكەن ، كەچی دەسەڵات بە گێرە شێوێنیان ناو دەبەن ، دەبێت ئەم دەسەڵاتە چاك بزانێ ئێمە وەك ڕووناك بیرو چاودێری سیاسی بێ لایەن خۆیندنەوەی تری جیاواز لەوەی حوكمەت بۆ ئەم ڕاپەڕینە دەكەین، خۆیندنەوەی ئێمە پێمان دەڵێت ئەم لاوانە ھەستی نەتەوەی و نیشتیمان پەروەری بەرزترە لە ئێوەی دەسەڵات، لەوانەیە زۆرێك لەم لاوە تازە پێگەیشتوانە ھەرنەزانن چ باسەو بۆ ڕژاونەتە سەر شەقامەكان ، یان ئێمەومانان ، بۆنمونە خۆدی خۆم سەر بەھیچ لایەن و گروپێك نیم و تەنانەت وەك ناوی بزووتنەوە گروپ لە گەڵ گۆڕانیش نیم ، بەڵام بەھۆی كەم تەرخەمی ئێوە، بە ھۆش نەھاتنەوەی ئێوە ھەزارانی وەك من دێنە ڕیزی ئەم جەماوەرەو پشتگیریان لێ دەكەن . بۆیە منیش ھەر لێرەوە دەیلێمەوە نەك وەك نوسەر! بەڵكو وەك چاودێرێكی سیاسی كورد، وھەست كردن و دەرك كردن بە مەترسیە دوورە چاوەڕی كراوەكان ، ئەو مەترسیانەی دوای خۆمان چاوەڕی ڕۆڵەكانی دوایمان دەكات ، تائێستا ھیچ ھەنگاوتان نەناوە ، كۆمەڵێكی ڕەش و ڕووتی جەماوەری كوردی لە گۆماوی كۆمەڵێكی گەندەڵ ، نابەرپرسیار ، خەریكی خنكانە . ئەم میللەتە لە ھەرشۆێنێكەوە تروسكاییەك بەدی بكات وەك پەپولە بەرەو پیلی دەچێت ھەرچەند سووتانی خۆشی تێدابێت، دوای ئەم ڕژانە سەرشەقامەی كۆمەڵێكی زۆری جەماوەر، بەڵام بەداخەوە وا پێدەچێت ئەو نامەی جەماوەر ھێشتا نەگەیشتوە و دەسەڵات بە ھۆش نەھاتۆتەوە. لەۆێنەی ڕژێمە كلاسیكیەكان لە ھەوڵی خۆڵقانی كێشەیەكی ترە، ئەویش كێشەی كەركوكە، ئەو كێشەیەی بۆ ماوەی 20 ساڵ دەچێت ئەم بڕەوەی بەخۆیەوە نەدیوە، دەسەڵاتی كوردی ئاوا پێوە خەریك نەكردوە، ئەوە ماوە بڵێین عەجەبە ئەم كێشەیە لەگەڵ داواكاری ئەم جەماوەرە یە كی گرتەوە!!!!!!؟


 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە