باچیتر رێگە نەدەین سەركردەكانمان تۆشى هەڵەى مێژووى بــبن...

Sunday, 12/07/2009, 12:00

2265 بینراوە


گەرمیان
كاتێك سەركردە هەڵە دەكات میللەت باجى هەڵەى سەركردە دەداتەوە . لەلاى زۆرینەى خەڵكى كوردستان ئاشكرایە لـە چەند ســاڵى رابــردووى  حوكم رانـى حكومەتـى هەرێمى كــوردستان نەبوونـى دەستور لەكوردستان كێشەو گــرفتى زۆرى بـۆ درۆســت كردوین وسەركردەكـانیشمان تۆشى دەیان  كێشەو هەڵەى مێژوویى هاتوون كەباجەكەى زۆر گران كەوت لەسەر خەڵكى كوردستان , داماوى ئێمەى میللەتى كورد لەوەدابوو لە كاتى نەبوونى دەستوردا متمانەمان بە كەسانێك دا كەشایستەى ئەو متمانەیەى ئێمەى خۆش باوەڕى میللەتى كورد نەبوون كاتێك وڵات دەستورى نەبوو ئەبێ پەرلەمان ئەو بۆشایە پڕ بكاتەوە بو ماوەێەكى كاتى تا داڕشتنەوەى دەستور ئەبێ پەڕلەمان ئەو بەرپرسیارێتیە لە ئەستۆ بگرێت لەكاتێكدا دەستور نەبوو پەڕلەمان هەبوو دەستور نابێتە كێشەیەك كارو بارى وڵات بەڕێوە نەچێت بە مەرجێك پەڕلەمان نوێنەرى راستەقینەى میللەت بێت .بەڵام بەتبەختى میللەتى ئێمەى كورد لەوەدابوو لە كاتى نەبونى دەستوردا پەرلەمانەكەشمان كارا نەبوو متمانەى خەڵكى كوردستانیان دۆڕان گەر خەڵكى رۆشنبێر و بەجورئەت بوونى هەبوایە لە پەڕلەماندا دەسەڵاتى سەركردەو بەرپرسەكانیان دیارى دەكرد كاتێك دەستور نەبوو سەركردەكان سنۆرى دەسەڵاتى خۆیان دەبەزێنن گەر پەرلەمانێكى كاراو لێهاتوو هەبێت ڕێگربێت لە سنۆر بەزاندنى سەركردەو بەرپرسان ئەوكاتە ئەوانیش تۆشى هەڵەى مێژووى نابن وەك چۆن تۆش بوون باجەكەشى زۆر گران كەوت لە سەر میللەتى خێر لە خۆنەدیوى كورد ,حەز دەكەم بەكورتى چەن هەڵەیەكى سەركردەكانمان بخەمە پێَش چاوى خوێنەرانى ئازیز كە مێژوو شەرم لە هیچ كەس ناكات , لە ساڵى 1995 كاتێك سەركردایەتى (ی ن ك)دەستیان گرت بەسەر پارێزگاى هەولێردا بەڕێز مام جەلال لە وتارێكدا ووتى گەر مسعود بارزانى دەیەوی هەولێَر ببینێت با لە سەر سەرى ڕەشەوە بە دوربین تەماشاى هەولێر بكات , لەكاتى پێشكەش كردنى ئەم ووتارەى مام جلال دا خەڵكى بیرتەسكى حیزبى و نەزان چەپڵە ڕێزانیان دەكرد بۆ ئەو وتارە پڕ لەهەڵەیەى مام جلال بەڵام خەڵكانى روشنبێر گریانیان دەهات دەیانزانى باجەكەى میللەت دەیداتەوە لەم هەڵەیەدا كەس نەیتووانى قسە لە قسەى مام جەلال بكات .كە دستورمان نەبوو پەرلەمانەكەشمان(بەشە سەوزەكەى) چەپڵە لێدەرى ئەو هەڵەیەى مام جەلال بوون , لە 31- ئابى 1996 بەڕێز كاك مسعود بارزانى وەڵامى هەڵەكەى مام جەلالى دایەوە بە هەڵەیەكى زۆر زۆر گەورە تر كە هەرگیز هیچ تاكێكى كورد چاوەڕوانى ئەوە نەبوو كە رۆژێك لە ڕۆژان سەركردەیەكى كورد توشى هەڵەى لەو چەشنە بێت كە خودى كاك مسعود توشى بوو لەو هەڵە چاوەڕوان نەكراوەدا كاك مسعود داواى لە رژێمى بەعس كرد هەولێرى بۆ كۆنترۆڵ بكاتەوە لە دەس هێزەكانى (ی ن ك)ئەو كەسانەى كە بەدرێژاى مێژوو تێنوى خوێنى میللەتى كورد بوون ئەوكەسانەى كە بەدریژاى مێژوو چ شۆرشێكى كوردى سەرى هەڵدابوو لە گۆڕیان نابوو بە شۆرشى بارزانى باوكیشەوە ,كەچى لە سەر داواى خودى كاك مسعود بارزانى ئەو دەبابانە كە بەخوێنى هەزاران لاوى كورد لە كوردستان بەدەر نرابوون جارێكى تر بەبى ترس زنجیرى دەبابەكانیان بە خوێنى سەدان لاوى كوردى هەولێرى ئاو دایەوە , لەم هەڵەیەدا لایەنگرانى پارتى و بارزانى بە گوڵ باران و چكلێت باران پێشوازیان كرد لەو دەبابانە كە زنجیرە ژنگاوێكانیان خوێنى براكانیانى لێ دەچۆڕا, ئەو هەڵانە بوونە هووى بەرپابوونى شەڕێكى درێژ خایەن كە تەنها میللەت باجەكەى دایەوە لەو شەڕە خۆكوژیەدا بەهەزاران مناڵ لە نازى باوك بێبەش كران بە هەزاران دایك و باوك جەرگ سوتاو ماڵ وێران بوون .دیمەنى پیرە مێردێكى گەرمیانیم لە پێش چاوە هەرگیز بیرم ناچێتەوە لە پاش ئەنفال (كاكە حەمەى ئەمین قازى)تاقە كوڕێكى رزگارى بووبوو لە شاڵاوى ئەنفال بەناوى (ئەحمەد) تازە ژنى بۆ هێنابوو پێشمەرگەى (ى ن ك)بوو لە رۆژانى شەڕى ناوخۆدا مەغریبانێك لە دەرگاى حەوشەكەى كاكە حەمەیان دالەگەڵ كردنەوەى دەرگاكەدا تەرمى تاقە كوڕەكەى هێنرایە حەوشەوە تەرمەكەى لەباوش گرت زۆر گریا وتى خەڵكینە هەرچیم هەبوو لە پێناو ئەم رۆژەدا بەخشیم ئێسا بۆ ئەوە دەگریم نازانم ئەمەیان لە پێَناو چیدابوو. چەن ساڵێك دواى شەهید بوونى تاقە كوڕەكەى كاكە حەمەو میمكە نهیەى خێزانى لە دەرگاى ماڵان لە رزگارى گیانیان لە دەس دا.ناو هێنانى كاكە حەمە نمونەیەكى سەدان باوك ئەنفال و كوڕ كوژراوى ئەم میللەتە داماوەى ئێمەیە لە هەمان كاتى شەڕى خۆكوژیدا مناڵى سەركردەو بەرپرسەكانى هەڵگیرسێنەرى شەڕى ناوخۆش لە زانكۆكانى دەرەوەى وڵات سەرقاڵى بەدەست هێنانى بڕوانەمەى بیانى بوون . گەر دەستورێك یان پەڕلەمانێكى كارا هەبووایە دڵنیام نەسەركردەكانمان تووشى هەڵە دەبوون نەخوێنى ئەو گەنجانە لەسەر ئەو شاخانە دەڕژا كە ئێستا چەن ساڵێكە كەس سەر ناكەوێت بۆ سەر ئەو شاخانە كە لە رۆژێكدا بەهێرش كردەنە سەر یەكتر لەسەر ئەو شاخانە بە دەیان گەنج دەبوونە قوربانى كێ بەر پرسى بەرپابوونى ئەو شەڕە بوو ...؟

لەدەس دانى هەل هەڵەى سەركردەیە .,
هەڵەیەكى ترى سەركرداێەتى كورد لە دەسدانى هەلێكى زێڕین بوو كە لە دواى رووخانى بەعس هەلێك كە دوبارە نابێتەوە ئەوەش باشترین دەرفەت رەخسا بۆ گەڕانەوەى ناوچە دابڕاوەكانى هەرێمى كوردستان هەلێكى زێرین بوو بۆ گەڕانەوەى (دڵ و قودسى كوردستان)كەچى سەركردایەتى كورد ئەوەندەى لە هەوڵى دەست گرتن و راست كردنەوەى كۆمارى عێراق دابوون كەس ئاوڕى لە (دڵ و قودس)نەداێەوە دەست گرتن و هەڵسانەوەى كۆمارى عێراق بووبەهۆى لە دەسدانى كەركوك و ناوچە دابڕاوەكانى كوردستان , لە كاتى لاوازى عێراقدا سەركردایەتى كورد بێ هەڵوێست بوون بۆ گەڕانەوەى ناوچە دابراوەكان كەچى لە بری هەوڵ دان وكۆڵ نەدان بۆ گەڕانەوى ناوچە دابڕاوەكان بەڕێز كاك مسعود لە ووتارێكى چاوەڕوان نەكراودا هەڕەشەى لە توركیا دەكرد كوردستانى دەكرد بە گۆرستانى توركەكان كە ئەو ووتارەى كاك مسعود بووبەهۆى زیاتر لە دەس دانى ناوچە دابڕاوەكان دوابەدواى ووتارەكەى بە چەن مانگێك هەموومان بێنێمان سەفارەى توركى لە هەولێرى پایتەختى كوردستان كرایەوە كاك مسعود گۆرستانى توركەكانى گۆڕى بۆ گۆڵستان وباخ وباخاتى كۆشكى سەفارەتى توركەكان لە هەرێمى كوردستان..,

لە ووتارێكى دیكەى مام جەلال دا دروستبوونى دەوڵەتى كوردى بە خەونى شاعیرانە ناو دەبات .
ئەو ووتارەى مام جلال ووتارێكى سەر سوڕهێنەر بوو بووبەهۆى توڕەبوونى سەرجەم خەڵكى كوردستان دروست بوونى دەوڵەتى كوردى بە خەونى شاعیرانە دەزانێت بۆ ئەم میللەتەتان ئاوا داماو كرد ئەى بۆ پێمان ناڵێن كێ بەرپرسە لە بێ سەرو شوێن كردنى (8,000)هەزار بارزانی و بە گاز خنكاندى (5,000) هەزار خەڵكى بێتاوانى هەڵبجەى شەهێد و زیندە بەچاڵكردنى زیاتر لە (182,000) ئەنفال و رووخاندن و سووتاندنى هەزارن لادیى كوردستان ئەو هەموو كارەساتانە لە پێناو چیدابوو؟ , تا كەى سەرۆك و سەركردەى كوردى سنورى دەسەڵاتى خۆیان نازانن؟ تا كەى پەڕلەمان نوستووە؟ گەر پەرلەمان سنورێكى دانایە بۆ ئەو هەڵانەى پێشوو كە كرا هیچ كەسێك نەیدەتوانى ئەو فڕۆكەوانە ئازاد بكات كە ئازاد كردنى فرۆكەوانەكە گەورەترین كێشەى بۆ دۆسییەى هەڵبجەى شەهید دروست كرد ئەندامانى پەڕلەمان سڕكرابوون یان نوستبوون؟! تا كەى وێژدانتان موحاسەبەتان ناكات !!!!!!!!!؟
لە كۆتایدا داوا لە سەر جەم خەڵكى بە شەرەفى كوردستان دەكەم دەنگ بە دەستوریك نەدەن كە دەسەڵاتى تاكێك زیاتر بێت لە دەسەڵاتى (111)پەڕلەمانتان دیسان داوا لە هەموو تاكێكى كوردى بەشەرەف دەكەم بە ویژدانەوە دەنگ بەن دەنگ بە كەسانێك مەدەن تەنها بۆ موچەو ئۆتومبێل و دەس هەڵبڕین و بەڵى بۆ ناحق كردن و پڕكردنەوەى كۆرسى پەڕلەمان تان بن ...



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە