خسرەو شێرەکەی دەزگاو ڕێویە گەڕەکەی بەردەم تاڵەبانی

Tuesday, 11/01/2011, 12:00

1474 بینراوە


یەکێک لەو نەخۆشیە دەروونیانەی کە لێپرسراوەکانی حیزبەکەی جلال پێوەی ئەناڵێنن هەستکردنیانە بە خۆکەم زانین،دیارە هەموو نەخۆشیەک هۆکاری هەیە،ئەم دەردەی ئەمانەش هۆی سەرەکی سکرتێرەکەیانە چونکە ئەم نەفس نزمانە ئەوەندە بەچاوێکی سووکەوە لەلایەن جلالەوە سەیر ئەکرێن تا ئەو ڕادەیەی بەلایانەوە زۆرئاساییە گەر بۆ دیدارێکی جلال چەندین کات ژمێر لەبەر دەرگای بوەستن،چونکە هەموو کاتێکی کەبۆیان دیاری ئەکرێت ئەبێت بەلانی کەمەوە نیو سەعات پێش موعید ئامادەبن.لەلایەکی تریشەوە ئەم زەعیفانەی وازەلیل کردووە تەنانەت بۆ بچوکترین ڕووداوو گۆڕانکاری ئەبێ پرس بە جلال بکەن،دیارە جلالیش تەنها شتێک کە چاوپۆشیان لێ ئەکات دزی کردن وکارە بەدڕەوشتیەکانیانە کە ئەوەش هۆکارێکی سەرەکی کۆیلە بوونیانە تا زاتی ئەوەنەکەن زمان هەڵبێننەوە.دیارە لەبەرامبەر هەڵوێستی جلال بەرامبەریان وبۆ نیشاندانی کەسایەتیەکی بەهێز لەبەرامبەر کادرو کارمەندەکانیان ئەمانیش هەمان سیاسەتی جلال لە دەزگاو مەڵبەند ومەکتەبەکاندا پەیڕەو ئەکەن،نموونەیەکی زیندوی ئەمڕۆشمان خسرەوی لێپرسراوی دەزگای زانیاریە کە هەموو بەیانیەک دەبێت پێش هاتنی دەبێت دەوریە ڕێگای هاتنی بٶ قەڵاچوالان تادەباشان بۆ تاقی بکاتەوە هەروەکو بڵێ ی ئەوەندە قارەمانە و لەکابولی پایتەختی ئەفغانستانە لەدەباشانیشەوە مێک زەمینی ئەرکی پارێزگاری ئەکات تا قەڵاچوالان لەڕێگەشدا ئەوەی بیەوێ پێش سەیارەکانی ئەو بکەوێت ئەوە خوێنی خۆی ئەکاتە کاسەوە چونکە هەرخۆی فەرمانی پێ کردوون بەو شێوەیە هەڵسووکەوت بکەن،بە گەیشتنی بۆ سەیتەرەکانی سیتەک و تەگەرانیش بۆ نیشاندانی ئەهەمیەتی ئەم سووکە دەبێت هەموو پێشمەرگە لەپێشوازی وسڵاوکردندابێت،بەگەیشتنیشی بۆ دەزگا کادرانی بیناکەی دەبی بەپێوە لەچاوەڕوانیدابن وژوورەکەشی ئەبێ بەخۆشترین بۆن ڕازابێتەوە،هەموو کارێکیشی بەشی سکرتاریەت ئەیبات بەڕیوە حازرووپوخت دێتە بەر دەستی،دواتریش دەکەوێتە سەرووگوێلاکی ئەندامە سووکەکانی دەزگاکەی و بەوشیوەیە کاری ڕۆژانەی بەسەر ئەبات.بەڵام خەڵکینە سەیری ئەو جیاوازیەبکەن لەهەڵسووکەوتی کاتێ جلال ئەنێرێ بەشوێنیدا سەری دنیای لێ یەتەوە یەکوو بەهەرچوادەوردا ئەقیژێنی وگەر بەووردی لەسەروسیمای بڕوانی ئەوکات بۆت دەرئەکەوێ کە چ ترسێکی لە جلالی ئاغای هەیە ،ئنجا دەکەوێتە وێزەی بەشەکان تا تازەتری هەواڵ وڕاپۆرتی بٶ ئامادەبکەن بەتایبەتیش بەشی سکرتاریەت تاوای لێ هاتووە بووە بەنوکتە لەسەری ئەڵێن خسرەو داوای شتمان لێ ئەکات چونکە بۆ لای جلال ئەچێ گەر هەر نەبوو لەبەر خۆیەوە هەر بۆڵە ئەکات چونکە ترسی ئەوەی هەیە گەر بەدەستی بەتاڵ بچێتە لای جلال سووکایەتی دنیای پێ بکات ،خەڵکینە ئیترخۆتان حوکم بدەن لەسەر ئەم شێرەی ناو دەزگاو ڕێویەکەی بەردەم جلال..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە