گردێک بێ دیوه‌خان به‌ڵام پر له میوان
Tuesday, 02/06/2009, 12:00
3051 بینراوە
ئه‌مرۆ بۆ یه‌که‌مجار سه‌ردانی گرده‌که‌م کرد ئه‌ڵبه‌ت نه چومه لای هیچ که‌س و هیچ که‌سیشم له گرده‌که نه‌بینی به‌ڵام بۆ یه‌که‌مجار پێم خۆشبو به‌لای ئه‌و گرده‌دا تێپه‌رم تا ئه‌و نهێنیانه‌م بۆ ده‌ر بکه‌وێ ، وه‌ک ئه‌وه‌ی که له میدیاکان باس باسی گرده‌که‌یه به‌ڵام که به‌لای گرده‌که‌دا گوزه‌رم کرد هیچ قه‌ره‌باڵغیه‌کم به‌رچاو نه‌که‌وت وه‌ک له میدیا‌و ته‌له فزوێنه‌کاندا باس‌و خواسی گه‌رمی له‌سه‌ره ، لێره‌دا هه‌ڵوێسته‌یه‌کم کرد‌و به‌ده‌م خه‌یاڵه‌وه به خۆمم گوت ئه‌دی گردێک که‌سی لێنه بێت و به‌درێژایی رۆژو شه‌و هه‌ر باس باسی گرده‌که‌یه ، ئه‌مه بو به جێگای پرسیار لام ، له ناکاو توشی براده‌رێک بوم و ئه‌م پرسیاره‌م لێکرد ، ئه‌ویش به‌زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌که‌وه وه‌ڵامی دامه‌وه گوتی دڵسۆزی و خه‌مخۆری ئه‌م گرده له‌م پرسیاره‌ی تۆدا ره‌نگ ده‌داته‌وه ، گوتم چۆن له وه‌ڵامدا پێی راگه‌یاندم ئه‌و گرده بریتیه له عه‌قیده‌و بیر‌و باوه‌ر و کوردایه‌تی راسته قینه نه‌ک به‌ده‌ر که‌وتنی خه‌ڵکی که سه‌ر به‌م لیسته‌ن ، داوای زانیاری زیاترم کرد ، که به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی دامه‌وه ، ئه‌م گرده ته‌نها کۆمه‌ڵێ پاسه‌وان یاخود کاک نه‌وشیروان و چه‌ند که‌سێک زیاتری لێ نیه ، هه‌مو ئه‌و خه‌ڵکانه‌ش که سه‌نگه‌ریان گواستۆته‌وه نێو به‌ره‌ی گۆران هه‌مو له ماڵی خۆیاندان بێ هاوکاری مادی چونکه ئه‌و که‌سانه بیر‌و باوه‌رو ده‌رباز کردنی میله تێکیان له ئه‌ستۆ گرتوه نه‌ک به‌رژه‌وه‌ندی و کۆ کردنه‌وه‌ی سامان و هه‌مو ئه‌وانه‌ش که به‌ئاشکرا هاتونه‌ته ئه‌م سه‌نگه‌ره له ئێستادا بێ موچه ن تا ئه‌و رۆژه‌ی که که خه‌ڵکی کوردستان متمانه‌یان پێ ده‌به‌خشێ و کورسیه‌کانی په‌رله‌مان وه‌رده‌گرن ، ئه‌و کاته له گه‌ڵ میله‌ت ده‌گه‌نه ئه‌و راستیه‌ی که به دڵنیایه‌وه لیستی گۆران به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاکانی میله‌تیان خستۆته پێش به‌رژه‌وه ندیه‌کانی خۆیان و ئاماده‌ن له ئێستادا به‌بێ موچه گیان فیدایی نیشان بده‌ن بۆ خه‌ڵکی کوردستان ، له هه‌مانکاتیشدا ئه‌و راستیه‌شی درکاند که بۆیه‌که‌م جاره له ناو ده‌سه‌ڵاتی خۆجه‌یی مرۆڤی کورد به‌وه رازی ببێ به بێ موچه تێکۆشانی خۆی په‌ره پێ بدات تا ئه‌و کاته‌ی ئاوات و ئامانجه‌کانی گه‌لی کوردستان به‌دی دێن که خۆی له سه‌ر که‌وتنی لیستی گۆران دا ده‌بینێته‌وه ، ئێستاش ده‌توانی زۆر به‌وردی بروانیته گرده‌که که بێ دیوه خانه به‌ڵام له هه‌مانکاتدا پر له میوانه .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست