ئایا شەڕی پژاک لە گەڵ ئێران بە هەڵکەوت تێک هەڵەنگۆتنە؟

Tuesday, 08/06/2010, 12:00

1427 بینراوە


بەرێز عەبدوڵڵای حەسەن زادە سكرتێری پێشووی حزبی دیموكراتی كوردستان و سیاسە تمەداری کورد لە دیمانە تایبەتەی رووبەر دا لە رێکەوتی ٢ مانگی جوونی ساڵی ٢٠١٠ دەڵێ:
عەبدوڵڵای حەسەن زادە: لەباری‌ پژاكەوە، لەگەڵ هەموو رێز و حورمەتم بۆیان، هەموو عەمەلیاتی‌ پژاك وەسەر یەك بخەی، هی‌ ئەو چەند ساڵانەی‌ تەمەنی‌ پژاك لەگەڵ سێ‌ مانگی‌ ئێمە لە ساڵەكانی‌ نێوان 1980_ 1995نەبووه،‌ جاروبار تووشی‌ هەندێك عەمەلیات دەبێ. ئەویش دیسانەكە چی دەكا؟ دواتر‌ دێ لە قەندیل دەحەوێتەوە.
وەڵامەکەی بەرێز عەبدوڵڵای حەسەنزادە بە چەند هۆ جێ تێڕوانێن و ڕامانە. یەکەم پرسیارە لێرەدا ئەوەیە، بۆ و لە بەر چی بەرێز حەسەنزادە وا دەڵێ؟ ئایا براستی عەمەلیاتەکانی پژاک بە سەر یەکەوەی ئەوەندی سالەکانی ١٩٩٥-١٩٨٠ حیزب نابن، یا خۆ هەندێک شت لەو لێدوانەدا شاراوەن؟
وەڵامی ئەوە پرسیارە پەێوەندی هەیە بە چەند مەسەلەوە هەیە:
ئەووەڵەن بارودۆخی ساڵەکانی ١٩٩٥- ١٩٨٠ لە گەڵ وەزعی ئیستای کوردستان و ئێران ئیجگار هەڵاوارد و جیاوازیان هەیە. ئەو کاتە حیزبی دێموکرات به‌یه‌ک ناو خەباتی دەکرد و دەرزی تێنەکەوەتبوو.
دوهەم، ئەوکاتە ئەندامانی بەرێوەبەری حیزبی دیموکرات لە کۆیە نبوون و لە خەڵک و خاکی ڕۆژهەلاتی کوردستان خۆی دابڕی بوو.
سێهەم، لەلایەک هێزکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەبەرئاووری ئەوڕۆی نیزام هەم بە هێزتر بوون و هەمێش بتوانتر و بە ئەزموونتر لە پێشوون. دەسەڵاتدارانی هەنوکەی ئێران لە باری سیاسی و دیپلوماسییەوە زۆر لەو کاتە بتواناتر و بە ئەزموونترن.
لە لایەکەی دیکەوە نیزامی مەزهەبی شیعە ئەو کاتە بەقەت ئیستە لەباری ئادیولۆژی مەزهەبی شیعە و سازمانی دەییەوە بەهێز نبوو، هەنوکە نیزام لە هەموو بەشەکانی کوردستانە توانیویەتی لە نێو مەلاکانی سوونە نەفۆزیکی بەرچاو بکا. جا یان بە زۆر یان بە پارە یاخۆی بەدەلیلی ریشەی ئاینییەوە.
چوارەم، بەشی زۆری ناوچەکانی ڕۆژەهەلاتی کوردستان ئەگەر ئەو کاتە ئازادیش نەبووبن، لە حەزووری هێزکانی نیزام خاڵی بوون، بە پێچەوانەوەی ئەوکاتە، ئیستا کوردستان میلتاریزە کراوە و دەسەڵاتی ناوەندی تاران و مەلاکانی قۆم هێزێکی زۆرییان لە کوردستان جێگیر کردوە.
ئەگەر حیزب ئەو کاتە دەێتوانی لە مەنتەقەدا حەزووری بێت جگە لە لاوازی نیزام، نیشات هۆمێدی خەڵکی کورد بە حیزبی دیموکرات و بە جوولانەوەی ئازادی خواز بەرزتر بوو، نەک ئیستا خەڵک خەباتگێر نیە، بە پێچەونەوانەوە حیزب دێموکرات حەزوورێکی ئەوتۆی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانی ئێران نیە.
لە لایەکەی دیەکەوە نیزام بەدەلیلی شەڕ لە گەڵ عێراق نێتوانی بوو لە سەر خەلکی کورد کار بکات، بەپێچەوانەی ئەو کاتە نیزام هەنوکە هەم لە بواری سیاسی کارێکی زۆری لە سەر خەلک کردووە، هەمیش لە بوار ئابووری خەڵکیکی زۆری بە خۆیەوە بستوتەوە.
پێنجەم، بارودۆخی، جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی و چوار پارچەی کوردستان بە بەرئاووردئ ئیستە جیاوازێکی زۆری هەیە. هەنوکە کورد لە باشووری کوردستان خاوەنی حکومەتێکی فێدەڕاڵی خۆیەتی، و ئەو مەسەلەی شوێنەوارێکی موسبەتی لە سەر سێ پارچەکانی دیکەی کوردستان، بەتایبەت بەشی باکوور داناوە.
لانی کەم بەشێک لە ریکخراوە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەتوانن لە باشووری کوردستان بە حەوێنەوە. تێکرووخانی نیزامی بەعسی و حەزۆری هێزەکانی دەرەکی لە عێراق و ئەفغانستان، و ناوچەی کەنداو بێ شوێن لەسەر بادرودۆخی کوردستان لە هەر چوار پارچەی نبووە.
شەشەم، دووشتی گرنگ لە کوردستان رووی داوەن کە بەبەرئاوردی ئەوکاتە هەلاوراێکی ئیجگار زۆریان هەیە، ئەوڵیان هەمواربوونی رێگەوبان بۆ هاتوچۆکردن و دووهەمیان ئامرازی په‌یوه‌ندی لە گەڵ یەکتر، واتە لە دەسترەسی بوونی ئامرازی پێشکەوتوی پەێوەندی کردن.
لە کەمترین ماوەدا هێزەکانی نیزام دەتوانن ئامادەبن و هەموو ئیمکاناتێکی بەربەرەکانی بۆ شەڕ کردن بگوازنەوە. جگە لەوەش ناردن و وەرگرتن هەواڵی بۆ جاسوسی کردن ئەگەر جاران لە چەند رۆژ یان چەند کاتژمێرێک دەگەیشتە شوێنی خۆی، هەنوکە لە ساتێکدا بەجێ دێ.
کەوابو لە بارو دۆخی ئیستەدا، هەر هێز و نیرووێکی بە وێری کورد بتوانی سنورەکانی جاسووسی ئیستە نیزام تێپەر بێت براستی جێی ئافەرین و بارەقەڵلایە، حەتا ئەگەر هیچ عەمەلیاتیش نەکردبێ.
بەداخێکی زۆرەوە بەرێزحەسەنزادە سەبارەت بە هەڵسنگاندی زەمان و ئیمکانات و پێشکەوتن و پێشڕەفتی زانستی ئەوڕۆی دنیا و ئێران و تواناییەکانی دوژمن تووشی هەڵەێکی زۆر ناشیرن دەبێ و پێ وایە کە ڕادەی پێشڕەفت و تکنەلۆژی هەنوکە لە بوارەکانی ئێشارە پێکراوی سەرەوە لە ئاست و رادەی ساڵەکانی ١٩٩٥-١٩٨٠ دایە و هیچ گۆرانکارییەک رووی نەداوە.
لەوتارەکەی سیاسەتمداری ڕۆژهەلاتی کوردستان و سکرتیری پێشووی حیزب وا دەرەدەکەوەی کە بەرێزیان ئیستاش بە بیر و فکری ئەوکاتە هەڵسنگاندی بارودۆخ و توانایەکانی دوژمن و گۆرانکاریتەکانی کوردستان و خەڵکی کورد دەکەن.
سەیر ئەوەیە کە بەرێز لە ئیدامەی وتارەکەی دا سەبارەت بە کاری و چالاکی پژاک دەڵێ،...... جاروبار تووشی‌ هەندێك عەمەلیات دەبێ. ئەویش دیسانەكە چی دەكا؟ دواتر‌ دێ لە قەندیل دەحەوێتەوە.
خوێندنەوەی بەرێز حەسەنزادە لەچالاکییەکانی پژاک بەداخەوە نەک زۆر لە ئاستێکی نەزمی سیاسی بەرخۆردارە، بەڵکوو دەردەکەوەی کە بەرێزیان لە لەسەر وەزعی چالاکی پژاکیش کەم ئیتەلاعەن، و زۆر بێ لووتفی دەکەن.
بەرێز حەسەنزادە پێوایە چالاکییەکانی پژاک لە ناو خاکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ حەسانەوە و پێشوو وەرگرتن چالاکانی پژاکە نەک شەڕ کردن دژی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، و دەڵێ لە وانەیە جاروبار لە گەڵ هێزکانی چەکداری نیزام تووشی یەکتر و تێکهه‌اڵقان بن.
بەرێز لەبێری دەچی ئیشارە بە وەی بکا کە هەنوکە نیزام بە مەترسیێکی زۆری لە لایەن هێزەکانی پژاک هەست کردوە کە نیزام بە هەزاران نەفەر و ئیمکاناتیکی زۆر شەڕکردن هێرش دەکاتە سەر قەندیل.
ئەو دەڵێ، جاروبار تووشی هەندێک عەمەلیات دبێ، ئەویش دیسانەکە چی دەکا؟ دواتر دێ لە قەندیل دەحەوێتەوە. لە قسەکانی بەرێز حەسەنزادە وادەردەکەوی بەرێزیان قەندیلی لە گەڵ هوتیللەکانی کۆیی و هەولێر و وسولیمانیەی لێ تێکەڵ بوون کە بەم جۆرە لێدوان لە سەر چالاکییەکانی چەکداری پژاک دەکەن یاخۆ بە ئەنقسەت شتی ئاوا دەڵی بۆ داپۆشینی نبوونی چالاکی حدک لە ناوخۆی وڵات.
نەکا هەستی نۆستاڵژیا یان یادی ڕۆژەکانی ١٩٩٥- ١٩٨٠ سیاسەتمداری کورد هەنوکەی کورد و سکرتیری پێشووی حیزب لە لایەک و دۆخی کۆیی لە لاێکی دیکەوە ئەو وەزعەی بۆ بەرێزیان رەخساندوە، کە هەوڵوێستی ئاوا لە مەڕ پژاک و تواناییەکانی نێزام دەگرێت!!!؟
تازە بەرێزیان لە بیر دەچێتەوە کە قەندیل جێ و حەسانەوە و ڕابواردن نیە، بەڵکوو قەندیل شوێن گەورە پێاوکانی شەڕکەر و خەباتگیر و بەوێری کورد لە هەمبەر نیزامی کۆنە پەرەست و جەللادانی کۆماری ئیسلامی ئیرانە.
قەندیل ئەو شوێنەیە کە نیزام بە دەهەزار سەربازی شەڕکەر و بە ئەزموون، تانگ، تۆپ، هیلیکۆپتەر، فرۆکەی جەنگی، کاتیوشا هێرشی کردۆتە سەر بە مەبەستی کۆمەڵکۆژی پێشمەرگەکانی کورد پژاک، کە لە رەوانگای بەرێز حەسەنزادە بە کورد لە قەڵەم نادرێن، و بەم جۆرە باس و لێدوانیان لێ دەکا.
سەیر ئەوەیە، و جێ تێڕوانن بەرێزیان لە کاتێکدا ئەو قسانە دەکا کە نیزامی دڕندەی ئێران بە هاوکاری دەسەڵاتدارانی ئەنکارا و پاش ماوەکانی پیس و پۆخەڵی کەمال ئاتاتورک پلانی و دەسیسەی کۆمەڵکۆژی کورد لە سنوورەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە میشکیان دەگێرن.
لێرەدا دەبێ هەزران ئافەرین و بارەقەڵای بە سیاسەتمداری هەنوکەی کورد و سکرتێری زویر بووی حیزب بڵێن کە لە کاتێکی حەساس و هەستارەی ئاوادا بەجێ پێشتوانی کردن و لێدوانی موسبەت لە مەڕ چالاکی چەکداری پژاک و یان هەر هێزێکی بتوانای دیکەی کورد کە بەرگەری و بەرهەڵستکاری نیزامی کۆنەپەرەستی ئیسلامی ئێران دەکا بەم شێوەیە وتار دەدا.
هەزاران، هەزار ئەفەرین و بارەقەڵا بۆ ئەو سیاسەتمدارەی بەوێری کورد کە دوێنی لەو باوەڕەدابوو کە موسەوەی وکەرووبی شتی باشتریان لە ئەوانی تر واتە خامنەیی و ئەحمەدی نەژاد پێیە، و ئەوڕۆش لە هەوڵ و تەقەلای کەمرەنگ کردنەوەی چالاکی و حەماسەکانی پژاکە.
بەرێز حەسەن زادە بەم جۆرە لێدوانەی بەدوای دۆزینەوەی بیانو و بەهانە بۆ ڕاڤەکردنی ناکارابوون و شکست هێنانی سیاسەتی نوێ حدک، و پێک نەگەیشتن لە گەل دەسەڵاتدارانی تاران بو دانوستان و مانەوەیان لە کۆیی و شارەکانی تری باشوور کوردستان و ڕەت کردنەوەی چالاکی نیزامی بە گشتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.
بەرێز حەسەنزادە، دەڵی کە ئەو لە ئینتیزاری ئەو ڕۆژەدایە ئەگەر ئەمەریکا یان هیزێکی دیکە دەرەکی بتوانی ئێرانیان بۆ رزگار بکا، هەر چەندە، بەرێزیان لە دیاری کردنی و دەربڕینی جۆری ئیتیزاررەکەشی شەفاف نین. ئایا ئەوە هەڵوێستە سەرلێشێواوی بەرێز عەبدوڵڵای حەسەن زادە، سیاسەتمداری هەنوکەی کورد و سکرتێری تۆراوە حیزب ناگەینی؟
ئەو لە ئیدامەی وتارەکەی سەبارەت بە پژاک دەڵێ:
عەبدوڵڵای حەسەن زادە: ناڵێم لە خزمەتی‌ رژێمی‌ ئێرانە، بەڵام پێموایە شێوەیەكی‌ كاریگەرنییە لەخەبات، چونكە ئەگەر هەمووشمان ئەوە بكەین، پارسەنگی‌ هێزەكان جۆرێك نییە كە ئێمە كاریگەری‌ بخەینە سەر دەوڵەتی‌ ئیسلامی‌ بەتایبەت ئەوەی‌ ئەوان كە زۆریش كەمە بەدوو ساڵان بیست سەرباز نەكوژراوە، ئەوە دەتوانێ چ كاریگەرییەك لەسەر ‌وەزعەکە دابنێت؟
جگە لە وەی بەرێزیان هیچ هۆمێدێکی بە چالاکی چەکداری نەماوە، ناهۆمێدی و ناکامی لە وتارەکەی روون و ئاشکرا دێتە بەرچاو، هەر وەها وادەردەکەوەی کە بەرێز بەم شێوە لێدوانەی لەسەر پژاک دەێهەوێت چالاکی چەکداری و بوونی پژاک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەمرەنگ بکاتەوە، و وانیشان بدا کە پژاک هێزێک بەرچاو و بتوانا نیە، و لایەنگریشی لە ڕۆژ هەڵاتی کوردستان نیە.
دیسان هەزاە رەحمەت لە جمهۆری ئیسلامی، ئەو بە ڕەوانەکردنی هەزاران سەرباز و ئامێر و تەجهیزاتێکی زۆری نیزامی لانی کەم ئەگەر بۆ کۆشتنی کوردیش دێتە قەندیل بەو حەرەکەتەئ ئەوەی نیشان دەدا کە پژاک خەتەرێکی جددی لە سەر نیزامە. نەک بە وتەی بەرێز حەسەنزداە پژاک بەو حەرکەتەی ناتوانی پارەسنگێک لەسەر نیزام بێت.
دەنا لە کاتێکی هەستیار و حەساس کە نیزام دەرگیری کێشەێکی پەر لە مەترسی ناخۆییە و بەرەوپێلی ساڵیادی شێواوییەکانی پاشماوە دەهەمین خۆلی هەڵبژرادەنەکانی سەرۆک کۆماری دەچێ و لە هەمو کاتێک هێزی سەبازی بۆ ئەگەر کێشەی و شێواوی ٢٢ خردا پێویستە، چۆنە نیزام هەزاران سەرباز ڕەوانەی سنوورەکانی کوردستان دەکا. بێگومان مەترسی دەسەڵاتداری تاران لە پژاک زۆر لەوەی زیاترە کە بەرێز حەسەنزادە لێ تێگەیشتووە.
برای بەرێز ئەگەر واوتنەکەی جەنابەت ڕاستیش بی کە نیە، کە دەڵی گۆیا لە دوو ساڵی رابردوو دا پژاک تەنانەت٢٠ سەربازی لە نیزام کۆشتوە، پرسیار لە جەنابەت ئەوەیە، لە دوای زویربوونەت لە حیزب تائیستە چیتان کردووە کە چالاکی چەکداری پژاک ئاوا نەزم هەڵسنگاندن دەکەن.
ئایا باشتر نبوو بەرێزتان بەجێ ئەو شێوە لێدوان و باس لە یەک ریزی، یەک پارچەیی و یەکگرتنەوەی کورد لێکدانەوە بەکەن
ئایا بە بۆجوونی جەنابەت زۆر پیرۆزتر نبوو، گەورەیی و زانایی سیاسەتمدارێکی کورد نەدەنوواند ئەگەر ئێوە بەجێ ئەوە جۆرە قسانە، هەوڵەتان بۆ پێکهێنانی بەرەێکی یەکگرتووی کورد بەدابایە، بۆ بەرگەری لە هێڕشی دڕەندانەی نیزام بە مەبەستی داگیرکردنی تاکە شوێن ئازادکراو، واتە قەندیل، ئەو شوێنەی کە لە ڕەوانگای جەنابەت شوێنی حەسانەوەی پژاک لە ماندووبوونی چالاکییەکانیانە.
بەرێز، جمهۆری ئیسلامی هەموو هەوڵیکی داوە و بێگومان لە هیچ تەقەلایەک بۆ کوێرکردنەوەی بزوتنەوەی کورد کۆتایی ناکا، بەڵام ئەوانەی کۆتایی دەکەن و تووشی هەڵە و سەرلێشواوییە، ئەو بەشە لە رێکخراوە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن کە پێیانوایە ماددەی ١٥ و ١٩ یاسای ئیسلامی ئێران مەودا و جێگەیی بۆ چالاکی مەدەنی وفەعالییەتی سیاسی لە ناخۆی ئێرانی بۆ ئەوانی تێیدایە.
من پێموایە ئەو شێوە لێدوانەی سیاسەتمداری هەنوکەی کورد و سکرتێر تۆراوی پێشووی حیزب لە گەڵ دەرکاندەنەکی سەر کۆنسولی جمهۆری ئیسلامی ئێران لە هەولێر بە تەواوی دەێخوێنێتەوە، و پەڕ بە پێستی یەکترەن.
بێگومان نیزامی جمهۆری ئیسلامی ئێران بۆ کەمرەنگ کردنەوەی چالاکییەکانی پژاک و ناوەندییەکانی کورد لە گەشت بەشەکانی کوردستان لەومەموو وەسیلەیەک ئیستەفادە دەکا، بەڵام ئەوەی جی سەرسوورمانە ئەوەیە چۆنە بەرێز حەسەن زادە لە قۆناخێکی هەستیاری ئاوادا بەم جۆرە لە سەر جوڵانەوەی کورد لێکدانەوە دەدا.
بەجێیە وەبیر هێناوەی ناوەرۆکی یەکێک لە نامەکانی شەهید عەلی حەیدەریان بکری کە شەهید دەڵێ دوای دەستگیربوونم لە یەکێک لە شەقامەکانی سەنە، بەر لە هەموو پرسیارێک، تەنانەت بە هۆی ئەوەی کورد بووم کەوتمە بەر هێرشی دڕندانە لیباس شەخسییەکان، کاتێک بەخۆ هاتمەوە لە یەکەم شوێنی لێپرسینەوە خۆم بینییەوە، تازە بێ حۆرمەتی و لێدان لەوەی دەستی پێکرد،" تاوان کورد بوون بوو".
شەهید شیرن عەلەم هۆڵی دەڵی من کە بە زمانی فارسی نەمدەتوانی قسە بکم لە کاتی بازجوویی لە پرسیارەکانیان حاڵی نەدەبووم، ئەوان، دڕندەکانی بازجوو بتاوانی ئەوەی کە من کە بە ئەنقەست وەڵامی پرسیارەکانی ئەوان نادەمەوە، دەکەوتمە بەر هێرشی دڕندانە جەللادەکانی ئیتەلاعاتی.
ئەوە هەڵوێستی نیزامی کۆنە پەرەستی و کۆمەڵکۆژی کوردە لە مەڕ میللەتی بێ تاوانی کوردە، بەداخەوە ئەوەش بەرهەڵستکاری و لێکدانەوەی سیاسەتمداری هەنوکەی کورد و سکرتێری پێشووی تۆراوی حیزب بەرامبەر بە چالاکی و هەڵسوورانی چەکداری حیزب سیاسییەکانی کورد لە ناخۆی ڕۆژەلاتی کوردستانی .
نووسینی هاوار مەحەممدی رێکەوتی ٦ جوونی ساڵی ٢٠١٠ زائینی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە