له‌دایکبونی هۆنراوه

Tuesday, 17/07/2012, 12:00

1431 بینراوە



هه‌ر ساتێ بینی خامه‌که‌م ، ئیتر کاتی خه‌ڵوه‌تچونه
کاتی فڕینه‌ بۆ فه‌زا ، ده‌سپێکی نوێی یاخیبونه
زانی ده‌زووی ئه‌ندێشه‌یه‌ک ،‌ خه‌ریکه ڕۆحم ده‌پسێنێ
باڵی په‌یڤێک له‌ خه‌یاڵا ، بۆ ئاسمان هه‌ڵمده‌فڕێنێ
ئیتر وه‌ک دوانه‌یه‌ک بۆ من ، نورێک ده‌خاته گیانمه‌وه
ورده ژانی هۆنراوه‌یه‌ک ، ده‌خاته نێو چاوانمه‌وه
ئنجا ئه‌و ‌و ئه‌ندێشه‌که‌ ، له په‌ڕاوا که‌نار ده‌گرن
تا له کۆتایی هه‌ردوکیان , ناوکی هۆنراوه‌یه‌ک ده‌بڕن


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە