ئەگەر حکومەت بەدەم بانگەوازەکەمانەوە نەیەت مان لە خواردن و خواردنەوە دەگرین

Tuesday, 04/06/2013, 12:00

1392 بینراوە



هانایەک بۆ حکومەت و هاوارێک بۆ دەزگا پەیوەندیدارەکان ,نامەیەکى کراوە بۆ سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران و وەزارەتى پەروەردە و وەزارەتى خوێندنى باڵا
ساڵانە حکومەتى هەرێمى کوردستان قوتابیان دەنێرێتە دەرەوەى هەرێمى کوردستان بەمەبەستى تەواوکردنى خوێندن و بەدەستهێنانى بروانامەیەکى باش لەو ووڵاتانە کە ئەمەش جێگاى دەستخۆشی و پێزانینە لە حکومەتى هەرێمى کوردستان بەڵام ئەوەى ئەم ساڵ دەگوزەرێت زۆر جیاواز بوو لە ساڵانى تر ئێمە لە ڕێگاى راگەیاندنى وەزارەتى پەروەردەوە هەستاین بە پرکردنەوەى فۆرمى داواکارى خوێندن لە ووڵاتى روسیا دواى گەراندنەوەى فۆرمەکان کاندیدکراین بۆ خوێندن لە وڵاتى روسیا ئێمە لە ٠٢/٠١/٢٠١٣ لە وڵاتى روسیا لە هەرێمى چیلیابێنسک لە زانکۆى ئورسى دەستمان بە خوێندن کرد بە هیواى ئەوەى دواى چەند رۆژێک حکومەت پارەمان بۆ سەرف بکات هەروەک خۆیان بەڵێنیان پێدابووین بەڵام ئەوەى جێگاى داخە ئەوە پێنج مانگە ئێمە لەم وڵاتە ئەخوێنین هیچ کەسێک خۆى بە بەرپرس لەم ئیشە نازانێت .
شایەنى باسە ئێمە نیوەى پارەى خوێندنمان لەسەر قوتى بنەماڵەکانمان داوە بەڵام ئەوە ماوەى زیاتر لە سێ مانگە پارەى بەشە ناوخۆیى و بەشى دووەمى خوێندنى زانکۆمان نەداوە بۆیە سەرۆکایەتى زانکۆ دواى چەند جار ئاگادارکردنەوەمان لەم برە پارەیە پێش سێ رۆژ پێی راگەیاندین ئەگەر بێت و ئەم برە پارەیەى ماوە نەیدەین ئەوا خوێندن لە هۆڵەکانى خوێندن رادەگیرێت هەروەکو بەڵێنەکەى خۆیشى ,خوێندنى راگرت هەروەها ئاگادارى کردینەوە ئێمە رێگاى چوونەوەمان نادەن هەروەها پێشیان راگەیاندین ئەگەر بێت و تا هەفتەیەکى تر برە پارەى پێویست نەدەین بە زانکۆکەمان ئەوا بۆمان نییە لە بەشە ناوخۆییەکانمان بژین .
ئێمە دواى زۆر ئاگادارکردنەوەى لایەنى پەیوەندیدار لە سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران بریارماندا بیدەینە راگەیاندنەکان لە رێگاى راگەیاندنەکانەوە ئاگادارى حکومەت بکەینەوە ئەگەر بێت و تا دواى هەفتەیەکى دیکە داواکارییەکانمان جێبەجێ نەکرێت ئەوا مان لە خواردن و خواردنەوە دەگرین لەم وڵاتە .
داواکارییەکانمان /
١/ بەدەنگەوە هاتنى حکومەت لە داواکارییەکانمان
٢/ سەرفکردنى برە پارەى پێویست هەروەکو چۆن حکومەت لە کتابەکاندا ئاماژەى پێداوە
٣/ چاو خشاندنەوە لە بریارى بوون بە زەمالەمان هەروەکو حکومەت بەڵێنى پێدابووین.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە