سەبارەت بە مەمۆ شیوعى زێدەكردنێك بۆ بەرێز دەرسم دیبەگەیى .....

Sunday, 24/10/2010, 12:00

1198 بینراوە



پێش وەختە دەست خۆشى لە كاكە دەرسیم دیبەگەیى دەكەم كە لەم چەند رۆژەى رابردوو فایلى هەندێ چڵكاوخۆرى بەعسى گۆر بە گۆرى بە ئێمە ئاشنا كرد هەرچەندە من پێم وایە ئەم ئەركە ئەركى كادیرو دڵسۆزانى حزبى شیوعیە بەڵام بەداخەوە پێدەچێت پێشمەرگەو كادیرەكانى ئەم حزبە هاوشانى قیادە بێ هەڵوێستەكەیان لە بێدەنگى زیاتر هیچ شتێكى تریان پێنەبێت مەگەر نا ئەو قاسم ئاغا ئەوە مەمۆى خائین ئەوە عبداللە شاخى كە لەم دواییە بەدەست خانەوادەى شەهید كۆچەر گۆر بە گۆر كرا ئەوە خائینەكانى تر ..
بۆ ئەوەى نوسینەكەى كاكە دەرسیم دیبەگەى زێدە تر دەوڵەمەند بێت من بۆ مێژوو رووداوێك بە كورتى دەگێرمەوە بۆیە ئێستا خوێنەران دەگەرێنمەوە ساڵى 1983 ئەو كاتەى ئێمە سێ تا چوار كادیرى حزبى شوعى لە یەكێ لەماڵەكانى حزب لە گەرەگى حى عومال ى ئەوكات گەرەكى كوردستانى ئێستاى هەولێر كۆبوینەوە گەر هەڵە نەبم ئەو ماڵە خزمێكى نزیكى ماڵى شەهید مامۆستا كۆچەر بوو , لە دەم ئێوارەیەكى درنگ من و شەهید پێشەرەو دەبوو لەم ماڵە یەكتر ببینین چونكە شەهید كۆچەر چاوەرێى دەكردین بۆیە پاش مشتو مرێكى زۆر شەهید كۆچەر پێى وتین بریارە حزب بەبریارى ئەبو حیكمەت (ئەوەى بەم دواییە پارتى كارى تەسلیم بە پارتى كرد) یەكێ لە كادیرەكانى حزب رەوانەى لاى ئێمە بكات بۆیە ئێمە بەپەرۆشەوە چاوەرێى ئەو كادیرەمان دەكرد لەپر خزمەكەى شەهید كۆچەر گەر هەڵە نەبم ناوى محسن بوو خۆى بە ماڵەكە داگرت و پێمانى گوت ئەو كەسە بەتەنها نیە بەڵكوو كەسێكى تریشى لەگەلە وتیشى من دەمێكە چاودێرى دەكەم بۆیە داواى لە شەهیدى هەمیشە زیندوو شەهید كۆچەر كرد وشەى نەهێنى پێبڵێ تا ئەو كەسە ئێمە بناسێت بەڵام شەهید كۆچەر ئەو كات پێى لەسەر ئەو داگرت كە بریارى حزب ئەوەیە تەنها شەهید عەباس دێت بۆ لاى ئێمە كەسى ترى لەگەل نیە بۆیە ئەو كات شەهید كۆچەر گوتى بەهەر شێوەیەك بێت دەبێت ئێمە بزانین كێ لەگەل شەهید عەباس كە ئەو كات بەرپرسى پێشمەرگەكانى حزب بوو لە دەشتى هەولێر هاتووە بەهەر حاڵ پاش تۆزێك چاودێرى و وردبوونەوە و نزیك بوونەوە لە شەهید عەباس بۆمان دەركەوت كە ئەو كەسە ناوى مەمۆیە بۆیە كاتێك ئێمە گەراینەوە لاى شەهید مامۆستا كۆچەر بە هەردوو دەستانى لە چۆكى خۆى داو گوتى ئەو خائینە چۆن بەگەل شەهید عەباس كەوتوە بۆیە شەهید كۆچەر ئەو كات بە هەموو شێوەیەك هەوڵى دا كۆبونەوەكە لەم ماڵە ئەنجام نەدرێت وپێى لەسەر ئەوە داگرت كە مەمۆ خائینە بۆیە نابێت هیچ لە ئێمە ئەو كەسە ببینێت پێشى لەسەر ئەوە داگرت كە بە هەموو شێوەیەك دەبێت ئێمە هەر ئەم شەوە شەهید عەباس لەم پیاوە دوركەینەوە بۆیە ئەو كات من و شەهید پیشەرو خزمەكەى شەهید كۆچەر پاش هەوڵێكى زۆر بە ماندووبونى دوو هاورێى حزب بەناوەكانى عەلى مەجید حاجى هەینى ئەو شەوە شەهید عەباسمان لە مەمۆ دوركردەوە نەشمان هێشت مەمۆ شوێنى ئێمە پێ بزانێت چونكە هەر لەم شەوە لەگوندى لتیفاوە بۆ دوگرتكان پاشان بۆ گوندى گردە رەش شوینى خۆمان گۆرى , بۆیە كاتیكیش شەهید عەباس بۆ شەوى دواتر لە گوندى گردە رەش لەماڵى حاجى سەعید كە ئەویش خزمێكى نزیكى شەهید كۆچەر بوو گەراوە لاى شەهید كۆچەر شەهید كۆچەر لە پێش ئێمە بە شەهید عەباسى گوت چى مەمۆى گەیاندە لاى تۆ شەهید عەباس ئەو كات وەڵامى شەهید كۆچەرى داوەو گوتى بە ئەمرى ئەبو حیكمەت من دەبوو ئەو پیاوە بە ئێوە نیشان دەم چونكە حزب بریارى داوە كە دەبێت لە رێگاى ئەو پیاوە بگەرێنەوە شاخ بۆیە مامۆستا كۆچەر بێ یەك و دوو بە شەهید عەباسى گوت هاورێ نەدەهێڵم تۆ نە هیچ هاورێیەكى تر لەگەل ئەم پیاوە بگەرێتەوە شاخ چونكە ئەو پیاوە دەمێكە بەرائەتى لە حزب داوەو ئێستاش چڵكاو خۆرى بەعسە بۆیە بەعس ئەو كات لە رێگاى ئەبو حیكمەت و مامۆ وچەندانى تر خۆى خزاندبۆوە ناورێكخستنەكانى حزب, كاتێكیش ئەو شەوەى شەهید مامۆستا كۆچەر لە گەرەكى رۆناكى شارى هەولێر چوار دەورى دەگیرێت پێش خۆ شەهید كردنى مامۆستا كۆچەر مەمۆى خائین هاوشانى عبداللە شاخى چڵكاو خۆرى گۆربەگۆر داوا لە شەهید كۆچەر دەكات خۆى تەسلیم بكات و دەڵێت (بەشەرفم گیانت پارێزراو دەبێت بەس تۆ خۆت تەسلیم بە ئێمە بكە) كەچى شەهید مامۆستا كۆچەر شێر ئاسا بە دەنگە پر زوڵاڵەكەى وەڵامى دەداتەوە دەڵێت تۆ كەى شەرفت هەیە هەى ناپیاو تا من تەسلیمت بم ...
هەزاران سڵاو لە گیانى پاكى شەهید مامۆستا كۆچەر و شەهید عەباس و هەموو ئەو شەهیدانەى كە رۆژگارێك بەیەكەوە لەیەك سەنگەر دژى بەعس خەباتمان دەكرد مردنیش بۆ خائین وچڵكاو خۆرو خۆفرۆشانى وەك مەمۆ و ئەوانەى دەستیان سورە بەخوێنى تێكۆشەران ...
 [email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە