31ئاب و هانا بردن بۆ لەشكرى دوژمنان

Saturday, 01/09/2012, 12:00

1442 بینراوە



((حكوم دان لە روانگەوهەل و مەرجى ئێستاوە لە سەر زۆربەى روداوەكان - لەسەر روداوەكان 31ئاب - حكومێكى هەڵەیە , هەردەم جەنك ئەحكامى خوى هەیە جەنك هەنیك جار وا لە تو دەكات هانا بو ولاتان بەریت ئەوەش شتیكى ئاساییە ,بۆ نمونە :پەكەكە هانا بو یەكیك لە ولاتە ئیقلیمیەكان نابات ؟
ئێمە كە شەرمان دەكرد هانامان بو ئیران و سوریانەبردوە ؟پارتى هەمان سیاسەتى پەیڕەو نەكردوە ؟ بزوتنەوەى ئیسلامى , كۆمەڵى ئیسلامى , زەحمەت كیشان و شیوعى , بە قەد خۆیان پەیوەندى لەم جۆرەیان نەبوە ؟؟ئیستائیخوانەكانى لیبیاو سوریاو یەمەنیش لە باتى (تیرالابابیل) چاویان لە ئاسمان بوو فرۆكە جەنكییەكانى ئەمریكا و فەرەنسا وبەریتانیاى نا موسولمَان كەبشتیوانى ئیسرائیلن بە هانایانەوە بچێت .
,جەنك ئەحكامى خۆى هەیە ! ناكرێت لە جەنگدا بیت و رەچاوى نەكەیت !!!)) ئەم وتانە هى بە رێز (كاك مەلا بە ختیارە) لە ساڵروژى31ئابداو بەم شێوەیە شرۆڤەو راڤەى روداوەكە دەكات !
لەسەرێكەوە دانپیانانێكە, كە زۆربەى هێزە سیاسیەكانى كوردستان لە زەمینەى شەڕە خۆبە خۆیی و دەرەكییەكاندا هانیان بۆ وڵاتانى هەرێمایەتى بردوە و پەلێكێشى لەشكرى نەیرانى كوردكردیان كردووە , بە پێشڕەوى ئەوان بێنە ناو خاكى كوردستان .
لە سەرێكى ترەوە پاساو بۆروداوەكانى 31ى ئاب دەهێننەوە كە ئەوە شەڕبووە شەڕیش ئەحكامى خۆى هەیە و دەكرا واش نەكەن !!
ئەم رۆرۆژى 31 ى ئابى ساڵى 1996 ەو گەرمەى شەڕى ناوخۆیەو هێزێك ناچار كراوە ولەشكرى عیراقى بە دەبابە و تانكى دوژمن دێنێتە پایتەختى هەریمى كوردستان , ئەحكامى جەنگەو سنورى نیشتیمانى ونەتەوەییەكان دەبەبەزینین ولە كاتى پێویست و ناچاریدا پەلكیشى لە شكرى بیگانە دەكەین بۆ لێدانى براكانمان .

31ى ئاب هەرچییەك بو روداویكى تاڵ بوو دەچیتە خانەى ئەو مێژووەى كە هیزە كوردییەكان هەر جارەو بە پاساویك هانیان بۆدەولەَتى عوسمانى وسەفەرى دەبرد , هەرحیزبەو هاوپەیمانى وڵاتیكى هەرێمایەتى بوە لە كاتى جنگداپەنیان بۆ بردون . ئێستا31ى ئابى سالى َ2012 ە روداوەتالەكانی لە یادەوریماندا نوێ دەبیتەوە ,وەك خەونێكى ناخوش بە سەرماندا تێدەپەڕێت ,شەرى براكان نەماوە و ئیستاش پاساو بۆهەڵەكانى یەكتر دەهێنینەوە , لەراستیدا دەبێت دەستور سە روەربێت ,یاسا لە وڵاتدا بەر قەراربێت ,دەستا و دەستى دەسەڵات بە ئاشتییانەلە ناو هیزەكاندا هەبیت , ئەو روژەش دێت هیزێكى مەدەنى لە كوردستان ببینینەوە كە پێشڕەویى لەشكرى بێگانەى نەكردوە و باوەڕى بە ئەحكامى جەنگ نیە ,لە شەڕى ناوخۆ داپەنا بۆهێزێكى دەرەكى (تجریم وتحریم) دەكات وهەموولەسنوردەرچونێكى نیشتیمانى و نەتەوەى بەخیانەت دەزانێت. ئێستا31ى ئابەودڵنیاین دەبابەبەردەرگاى مالەَكانمان ناگریتەوە وكۆترى ئاشتى ئارامەو كوردستانیش وڵاتى ئاشتی و پێكەوە ژیانە.


  [email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە