هه‌ڕه‌شه‌کانی مسعود بارزانی خه‌لفیه‌تی عه‌قڵیه‌تی خۆیه‌تی .،ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هه‌ژاری فکری سیاسی مسعود‏

Tuesday, 02/03/2010, 12:00

1847 بینراوە


نه‌وزاد خه‌سره‌و

یه‌که‌م یاسا.،ئه‌گه‌ر یاسا هه‌بێت له‌ کوردستان ئه‌وه‌ ته‌نها یاسا بۆ که‌سانی لاوازه‌
دووهه‌م پێشمه‌رگه‌.چۆن سه‌رمایه‌ی ڕه‌مزی نیشتمانی وه‌ك ووشه‌ی پێشمه‌رگه‌ ئه‌بێت دوولایه‌ن بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی خۆیانی پێ گه‌رم بکه‌ن
سیهه‌م بازرگان.سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌وری بازرگانی زیاتر ئه‌بینێت له‌ وه‌ی که‌ ده‌وری سه‌رۆك ببینێت.ئه‌م کورسیه‌ی سه‌رۆك ته‌نها بۆ به‌رگری کردنه‌ له‌ برازا بازرگانه‌ گه‌وره‌که‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ئه‌ویش نیچیره‌.نه‌ك به‌رگری کردن له‌ خه‌ڵکی ڕه‌ش وو رووت و هه‌ژاروو پێشمه‌رگه‌
چواره‌ میلیشیا،پێش مه‌رحه‌له‌ی ده‌ووڵه‌ت مه‌رحه‌له‌ی میلیشیا ده‌ست پێ ده‌کات.کاتێك سووپای نیشتیمانی رێك خراو نه‌بێت واتا هێشتا له‌ مه‌رحه‌له‌ی میلیشا داین،خۆ به‌قسه‌ زله‌کانی مسعوود بارزانی نابێت ‌
هه‌ڕه‌شه‌کانی مسعود بارزانی خه‌لفیه‌تی عه‌قڵیه‌تی خۆیه‌تی .،ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هه‌ژاری فکری سیاسی مسعود چۆن ده‌بێت سه‌رۆك هه‌ڕه‌شه‌ بکات کاتێك خۆی باوه‌ری به‌ یاسا هه‌بێت کاتێك سه‌رۆك ڕێز له‌ یاسا نه‌گرێت ئه‌ی ئه‌وانه‌ی خوار خۆی چۆن رێز له‌ یاسا ده‌گرن.ئێستا لیستی گۆڕان و عه‌دنان عوسمان ده‌توانن داواکاری یاسای له‌ سه‌ر سه‌رۆکی هه‌رێم تۆمار بکه‌ن چۆن ده‌بێت سه‌رۆك خه‌ڵك به‌ره‌و مه‌رگ به‌رێت و خه‌ڵك هان بده‌ن بۆ هه‌ڕه‌شه‌ کردن وهه‌ووڵی مه‌نفا کردنی هاووڵات کورد بدات‌ وه‌ك هاووڵاتی کورد مافی مانه‌وه‌ی هه‌بێت له‌ کوردستان چۆن مافی هاووڵاتی له‌ خه‌ڵه‌ك به‌ هه‌ڕه‌شه‌ زه‌ووت ده‌که‌ی. سه‌رۆك هێشتا نازانێت پرۆسه‌سی دیموکراسی چیه‌ سه‌رۆك وا ئه‌زانێت دیمووکراسی که‌رسته‌ی خاوه‌ یان مه‌نتووجاته‌ بۆ ئیسترات بکرێت . هه‌ڕه‌شه‌کانی سه‌رۆك لاوازی یاسا و نه‌بوونی یاسامان به‌ بیر دێنێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر یاسا لاواز نه‌بێت له‌به‌رامبه‌ر سه‌رۆك چۆن هه‌ڕه‌شه‌‌ له‌ هاووڵاتی کورد ده‌کات‌ . به‌ڵام یاسا له‌ ووڵاتی ئێمه‌ ته‌نها بۆ که‌سانی لاوازه‌ و یاسا ناتوانێت ده‌ستی به‌رپرسێكی حیزبی ده‌سه‌ڵات بگرێت ڕاپێچی دادگای بکات .خه‌ڵك، یاسا، دادگا ،کۆیله‌ی ده‌ستی سه‌رۆك و ئاریستۆکراته‌کانن ‌

درۆیی پیرۆزی ئه‌مڕۆی ئه‌وان به‌رامبه‌ر به‌ خه‌ڵك تا ئه‌زه‌ل به‌رده‌وامی نابێت
ئایا مسعود بارزانی بازرگانی سه‌رده‌مه‌ یان پێشمه‌رگه‌ی دووێنێ و چه‌واشه‌کاری ئه‌مڕۆیه‌‌
بۆ مسعود بارزانی له‌ به‌رامبه‌ر گه‌وره‌تین بازرگانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین بێده‌نگه‌ که‌ نێچیری برازایه‌تی ئه‌گه‌ر خۆی به‌شێك نه‌بێت له‌م بازرگانه‌ بێوێنییه‌ زه‌به‌لاحه‌.که‌ی مسعود بارزانی و نێچیر توانیان سێبه‌ری خۆیان له‌ جه‌سته‌ی خۆیان جیا بکه‌نه‌وه‌ ،ئه‌م کاته‌ش ئه‌توان واز له‌م دزیه‌ زه‌به‌لاحه‌‌ گه‌وره‌یه‌ بهێنن ‌ ‌

مه‌سعود بارزانی ده‌بێت خۆی یه‌کلا بکاته‌وه‌ له‌ نێوان پێشمه‌رگه‌و بازرگاندا ناکرێت تۆ بازرگان بیوو به‌رگری درۆ بکه‌ی له‌ پێشمه‌رگه‌
مه‌سعود بارزانی سه‌رمایه‌یی ڕه‌مزی نیشتیمانی به‌ کار ده‌هێنێت بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن وه‌ك ووشه‌ی پێشمه‌رگه‌،وه‌ هه‌ڕه‌شه‌کانی مسعود بارزانی په‌ك خستنی دیمووکراسیه‌ له‌ کوردستان ،ئه‌م جۆره‌ هه‌ڕه‌شانه‌ی مسعوود بارزانی ده‌ری خست دیمووکراسی لای ئه‌م هه‌ر عنوانه‌ نه‌ك ئه‌ودیمووکراسیه‌ که‌ خواستی خه‌ڵکی ئه‌مرۆی ده‌نگ ده‌ر بێت که‌ هه‌موو ڕه‌نگه‌کان به‌دی ده‌کڕێت له‌ جاده‌ی کوردی . به‌ هاتنی دیمووکراسی ڕه‌ها کۆتای هاتنه‌ به‌ خوودی ئه‌وان و ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ بۆیه‌ هه‌رگیز دیموکراسیان پێقبووڵ ناکرێت .ئه‌م جۆره‌ هه‌ڕه‌شانه‌ی مسعود بارزانی له‌به‌رامبه‌ر عدنان عووسمان لیستی گۆڕان وه‌ك بڵقی سه‌ر ئاو وایه‌ . سه‌رده‌می 50 به‌ 50 به‌سه‌ر چوو ئێستا به‌ هه‌ردووکتان 59 کورسیتان هه‌یه‌ ئه‌ویش به‌ نان بڕین و ته‌زیوور به‌ کار هێنانی سه‌روه‌تی نیشتیمانی بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن زیاتریش له‌ 5 که‌ناڵی راگه‌یاندوو چه‌ند سایتی ئه‌نته‌ر نێت . ده‌سه‌ڵاتی ئێوه‌ وه‌ك پێڵاوی مناڵێك وایه‌ که‌ بۆ پێی گه‌نجی ئه‌مرۆ نابێت پێوویسته‌ فڕێبدرێت که‌ سوودی نیه‌ و به‌ڵکوو ئێوه‌ ئه‌مڕۆ ژینگه‌ی کوردستانیشتان پیس کردوه‌.هه‌ڕه‌شه‌کانی مسعود ته‌نها بۆ پته‌و کر‌دنی ته‌ختی سه‌رۆکی هه‌تا هه‌تایه‌ بۆ خوار خۆی و نه‌وه‌کانی . که‌ چۆن مه‌سعوود بارزانی 31ی ئابی کردو وه‌ 31 ساڵیشه‌‌ سه‌رۆکی حیزبێکه‌ که‌س نه‌وێرێت خۆی کاندید بکات بۆ سه‌رۆکی حیزب ئه‌مه‌ چاو پۆشی کردنه‌ له‌ دیمووکراسی ناو حیزب .نه‌بوونی دیمووکراسی ناوو حیزب ئیفلیج کردنی خوار خۆیه‌تی که‌ که‌س ئازاد نه‌بێت له‌ ڕاده‌ربڕینی جیاواز له‌ ناوو حیزب هه‌مان کلتوری بعس خۆی دووباره‌ ئه‌کاته‌وه‌ له‌ ناو پارتی .به‌م جۆره‌ سه‌رۆکانه‌ش ده‌وترێت سه‌رۆکی دکتاتۆری ڕه‌های ناو حیزب ئێستاش بوو به‌ سه‌رۆکی سه‌پێنراوی سه‌رده‌م

ئێستاش فرۆشتنی ووشه‌ی پێشمه‌رگه‌ به‌م نرخه‌ به‌رزه‌ له‌ لایه‌ن مسعود بارزانی به‌رامبه‌ر به‌خه‌ڵك واتای نیه‌ ته‌نها چه‌واشه‌ کاریه‌ کاتێك مسعود بارزانی ده‌توانێت ووشه‌ی پێشمه‌رگه‌ به‌خه‌ڵك بفرۆشێت به‌م نرخه‌ به‌رزه‌ ئه‌بێت خۆی ئه‌م پێشمه‌رگه‌یه‌ بێت .که‌ بێده‌نگ نه‌بێت له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌موو دزیوو درۆزنانه‌ و به‌تایبه‌تی گه‌وره‌تین بازرگانی سه‌رده‌می ڕۆژ هه‌ڵاتی ناوین ئه‌ویش نێچیره‌ برازای مه‌سعود بارزانیه‌ . پێناسه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ ڕووی مه‌بده‌ئوو نیشتیمان په‌روه‌ ده‌خرێته‌ باس کردن نه‌ك خۆت وه‌ك پێشمه‌رگه‌ پێناسه‌ بکه‌ی خۆشت له‌ ناخدا هه‌ڵگری ئه‌م پێناسه‌ی پێشمه‌رگه‌ نه‌بی .مسعود وه‌ك بازرگانێك پیناسه ده‌کرێت نه‌ك وه‌ك پێشمه‌رگه‌ .پیرۆزی ووشه‌ی پێشمه‌رگه‌ به‌ قسه‌ زله‌کانی مسعود نابێت له‌ پشت تۆوه‌ یه‌ك به‌حر جه‌هل و دزوو درۆزن هه‌یه‌ تۆ چاووپۆشی لێ ده‌که‌ی ، مسعودبارزانی به‌ ملیۆن ساڵ جیاوازی هه‌یه‌ له‌ نێوان پێشمه‌رگه‌یه‌کی که‌ به‌سکێك برسی وبه‌ سکێك تێر که‌ نانی شه‌وی نیه‌ بیخوات که‌ ئه‌م پێشمه‌رگه‌یه‌ 30 ساڵ خه‌باتی هه‌یه‌ ئێتستا هیچی نیه‌ ته‌نها بازووی ده‌ستی هه‌یه‌ بۆ کرێکاری که‌به‌ ڕه‌نجی شان له‌ 5 به‌یانی هه‌ڵ ده‌ستێت بۆ کار کردن .به‌ڵام مه‌سعوود و نێچیری برازای و بنه‌ماڵه‌كه‌ی گه‌وره‌ترین بازرگانی ڕۆژ هه‌ڵاتی ناووین و به‌ گه‌ره‌ترین بازرگانی سه‌رده‌م ده‌ژمێردرێن ئایا کامه‌یان پێشمه‌رگه‌ن و جێگه‌ی شانازین مسعود جێگه‌ی شانازیه‌ یان ئه‌وه‌ی 30 ساڵه‌ خه‌باتی هه‌یه‌ هێشتا نانی شه‌وی نیه‌ بیخوات شه‌و خۆیوو ماڵ مناڵی به‌ برسیه‌تی ڕۆژئه‌که‌نه‌وه‌ ئه‌بێت دادگای گه‌ل له‌ به‌رمبه‌ر ئه‌مانه‌ بێ ده‌نگ نه‌بێت میژوو سه‌لماندوویه‌تی جه‌مسه‌ری هیز لای به‌ هێز نامێنێته‌وه‌ ئه‌مڕۆ سه‌رانی تاڵه‌بانی سبه‌ی سه‌رانی مه‌سعود
پێناسه‌ی میلیشیا،پێش مه‌رحه‌له‌ی ده‌ووڵه‌ت مه‌رحه‌له‌ی میلیشیا ده‌ست پێ ده‌کات
له‌ ووڵاتی داگیر کراو یان رژمێك ده‌رووخێت هه‌موو گرووپه‌ چه‌کدره‌کان ئووسووڵیه‌کان له‌ خۆ ده‌گرێت وه‌ك ئیسلامی پارتی یه‌کیه‌تی هه‌موو ئه‌حزابه‌‌ کوردیه‌کان که‌ له‌ عێراقا ڕووی دا له‌ کاتی رووخانی سه‌دام کاتی ڕاپه‌ڕینی ساڵی 91 پێش مه‌رحه‌له‌ی ده‌ووڵه‌ت مه‌رحه‌له‌ی میلیشیات ده‌ستی پی کرد هه‌ریه‌که‌ باره‌گای هه‌بوو هه‌ریه‌که‌ به‌رنامه‌کی خۆی ده‌سه‌پاند وه‌ك رۆژی حه‌شر. ئیستاش ئه‌م چه‌کداره‌نه‌ی ده‌ووری مه‌سعوودیان داوه‌ میلیشیان ته‌نها بۆ پاراستنی خۆیه‌تی دوای هه‌لبژاردن مه‌سه‌له‌ی پێشمه‌رگه‌ش کۆتای دێت و ته‌نها بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه میلیشیات زۆر له‌ قه‌باره‌ی خۆی گه‌وره‌تر‌ کراوه‌. ئه‌م چه‌کدارانه‌ی ئیستای کوردستان نیشتیمان و گه‌ل خاوه‌نی نیه‌ ته‌نها مه‌سعوود سه‌رۆکیه‌تی له‌ گه‌ڵ ده‌ست پێکردنی شه‌ڕی ناخۆ ووشه‌ی پێشمه‌رگه‌ سڕایه‌وه‌ ‌. له‌کاتی هه‌ڵبژاردن بچووك ترین شت ده‌کرێت به‌ گه‌وره‌تین شت له‌ کۆتای هه‌ڵبژاردن تاڵه‌بانی و بارزانی ئه‌بێت مل که‌چی گۆڕان بن بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر کورسی خۆیان بمێنه‌وه‌ مسعوود بارزانی با هه‌ڕه‌شه‌کانی خۆی بوه‌ستێنێ چوونکه‌ کۆتای هێنانی ده‌نگی خه‌ڵک سه‌ره‌تا به‌ کۆتای خۆی ده‌ست پێ ده‌کات که‌س له‌ ئیراده‌ی گه‌ل به‌هێز تر نیه‌ ئه‌مرۆ له‌ دووێنێ جیاواز تر دوێنێ په‌ڕله‌مان شووێنی وێنه‌ کێشان خانه‌ی به‌ساڵ چووو گۆرانی بێژان بوو ئه‌مڕۆ شه‌ڕی خه‌ڵک و ناڕه‌زای خه‌ڵکه‌ ‌ ‌‌ ‌ ‌‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە