كەموكورتیەكانى كشتوكاڵى گەرمیان

Sunday, 14/10/2012, 12:00

917 بینراوە




ماوەیەكە زیاتر لە 4 هەڵگرى بڕوانامەى ماستەر كە لە بەرێوەبەرایەتى تۆژینەوەى گەرمیان ى سەر بە بەرێوەبەرایەتى گشتى كشتوكاڵى گەرمیان دەوام دەكەن بە بێ ئەوەى تۆسقاڵێك توژینەوە ئەنجام بدەن. دیارە ئەمە جێگەى سەرسوڕمانە بۆ ئەوانەى ماستەر دەخوێنن وبە نیازن لەداهاتوودا ماستەر تەواو بكەن.
بۆ نموونە لە بەرێوەبەرایەتى توژینەوەى گەرمیان هیچ برۆژەیەكى ئەوتۆو پێشكەش نەكراوە. ماوەى زیاتر لە ساڵێكە سلیمان احمد ماستەرى تەواو كردووە بەڵام هیچ سوودى بۆ بەرێوەبەرایەتێەكە نەبووە. پێشتریش نێردرا بۆ ئەمریكا بە مەبەستى تەواوكردنى ماستەر بەڵام سەركەوتوو نەبوو. لەوە سەیرتر ئەوەیە كە بەرێوەبەرایەتى گشتى كشتوكاڵى گەرمیان ئەیەوێ جاریكیتر بینێرێتەوە بۆ ئەو وڵاتە. ئەو بەرێزە هەستاوە بە ئەنجامدانى كۆبوونەوەیەك لە گەڵ جووتیارە نموونەیەكانى گەرمیان وپێشكەشكردنى بڕوانامەى رێزلێنان. بەڵام ئەوەى ڕاستى بێت ئەوە كارى هەڵگرى بڕوانامەى ماستەر نییە. ئەبوایە بەرێزیان لەو كارە شتێكى مەزننتریان ئەنجامدایە. ئەو بەرێزە زیاتر لە دوو جار غایب دراوە بەڵام بەرێوەبەرى گشتى زۆر داكۆكى لێى كردووە. وئەو كارە بووەتە مایەى گلەیى وگازندە لە لایەن فەرمانبەرانەوە.
لە لایەكى ترەوە كۆمار اكبر كە لە زانكۆیەك لە هیندستان ماستەرەكەى تەواو كردووەو ماوەى زیاتر لە 6 مانگە گەڕاوەتەوە. تا ئێستا نەیتوانیووە هیچ پرۆژیەكى كشتوكاڵى پێشكەش بكات. وڕنگە تواناشى نەبێت. ئایا كەى بەرێوەبەرایەتى تۆژینەوەى گەرمیان ئەتوانێ سوودیان لێ وەرگرێ؟!. بەڕاستى جێگەى سەرسووڕمانە حكومەت پارەیەكى زۆریان بۆ خەرج دەكات وهیچ بەرهەمیەكیان نییە. لە كاتێكدا هەموو فەرمانبەران چاوەڕوانى ئەوە بوون تۆژینەوەى گەورە لە گەرمیان ئەنجام بدرێت بۆ گەشەپێدانى كەرتى كشتوكاڵى وسامانى ئاژەڵ.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە