غه‌زه‌لنوسێکی ئه‌م ده‌هره
Friday, 27/07/2012, 12:00
1302 بینراوە
من له‌م ده‌هره‌ی ته‌مه‌نمدا غه‌زه‌لنوس ئاسا ده‌خوێنم
شه‌وو ڕۆژ و ساته‌کانم به‌ته‌نها ناوی تۆ دێنم
ده‌مه‌وێ بفڕ‌م به که‌ونا بۆ باغی عه‌شقی به‌رینت
چیرۆکی مه‌لای هاجه‌ری بشوبهێنم به ئه‌وینت
تۆ به‌هاربانوی مه‌خلوق و فریشته‌یه‌کی باڵدار بی
له شه‌پۆلی فیکری منا ڕه‌نگ و ڕۆحی پڕ خه‌یاڵ بی
منیش به به‌رگی ده‌روێشی تاری دڵداری بژه‌نم
گوێی عاشقان پرکه‌مه‌وه به به‌یتی شیعری غه‌زه‌لم
تا گه‌ر دوو عاشق نه‌شتوانن به ئاشکرا یه‌ک بدوێنن
له خه‌یاڵا کۆرپه‌ی خۆیان به بێ ترس بلاوێنن..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست