كەمپینی (ئاوڕدانەوەیەك لە هۆرامان)

Tuesday, 12/04/2011, 12:00

1657 بینراوە



بەیاننامەی ژمارە (2)

دوای ئەوەی لە بەرواری (14/3/2011) كەمپینی (ئاوڕدانەوەیەك لە هۆرامان)مان راگەیاندو بەیاننامەی ژمارە (1)مان لەو بەروارەدا لە كەناڵەكانی راگەیاندن بڵاوكردەوەو خستمانە بەردەم لایەنە پەیوەندیدارەكان و حكومەتی هەرێم، كە لە (15) داواكاریی پێویستیی ناوچەی هۆرامان بوون، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا حكومەتی هەرێم و هیچ لایەنێكی بەرپرس بەدەم داواكاریی هۆرامییەكانەوە نەهاتووە! بۆیە ئێمە وەك كەمپینی (ئاوڕدانەوەیەك لە هۆرامان) هۆشداریی دەدەینە حكومەت و ئاگاداری دەكەینەوە لەوەی كە چیتر قبوڵی ناكەین هۆرامان پشتگوێ بخرێت و هیچ ئاوڕێكی جیدی لێ نەدرێتەوە.

بەشێوەیەكی گشتی دانیشتوانی ناوچەی هۆرامان ناڕازین لە ئەدای حكومەت، چەندین جار دانیشتوانی هۆرامان داوایان لە ئێمە كردووە كە ئامادەكاریی بۆ خۆپیشاندانێكی فراوان و مەدەنی بكەین لەناوچەكەدا لە پێناو ئاوڕدانەوەو چاكسازیی لە هۆراماندا، بەڵام ئێمە وەك كەمپینی (ئاوڕدانەوەیەك لە هۆرامان) بە باشمانزانی بەیاننامەی ژمارە (2) بخەینە بەردەم حكومەتی هەرێم و ماوەیەكی دیاریكراو وەك مۆڵەت بدەینە حكومەت.



1- لەبەر رۆشنایی بەیاننامەی ژمارە (1) و بەدەمەوە نەهاتنی حكومەتی هەرێم، ماوەی تەنها (1) مانگ وەك مۆڵەت دەدەینە حكومەت كە بە جیدی كار لەسەر ئەو داواكارییانە بكات كە لە بەیاننامەی ژمارە (1)دا خرابوونە روو.

2- تا ئەو بەروارە حكومەتی هەرێم بە دەم داواكارییەكانمانەوە نەیەت، ئەوا ناچارین رێگای مەدەنی تری وەك خۆپیشاندان و مانگرتن بگرینە بەر.

كەمپینی ئاوڕدانەوەیەك لە هۆرامان

12/4/2011
بۆ پەیوەندیكردن

07704363622

هەردی ئیبراهیم

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە