دەوڵەتی تورك، دووبەرەكی دەخاتە نێوان خێزانی عەشیرەتە كوردەكانەوە

Monday, 09/11/2009, 12:00

1617 بینراوە


لە بارەی هێرشی دڕندانەی جەردەوانان لە ئەرخانی كە كوشتنی 4 كەسی لیكەوەتەوە، زانیاری گرنگ ئاشكرا بوون. ڕاگەیندرا، كوژراوان لە سەر بانگهێشتی سەبازگەی تورك لە ناوچەكەدا بۆ رادەست كردنەوەی چەكەكانیان وەڕی كەوتون و پاشان لە كاتی هاتنە دەرو‌ەیان لە سەر بازگەكەی توركان، هێرش كراوەتە سەریان. بنەماڵەی ئاراس كە مایەك بوو لە لایەن بنەماڵەی ئاكیۆلەوە هەڕەشەیان لێدەكرا و وێرای ئەوەی دۆزگەری و سەربازگەی جەندرمەشیان لە هەڕەشەكە ئاگادار كردەوە؛ بەڵام، ڕوێوشوێنی پێویست بۆ پاراستینی ژیانیان نەگیرایە بەر. ناچار ئەو بنەماڵەیە بۆ پاراستنی گیانیان لە ماوەڵەوە دەرنەدەچوون و تەنانەت نەدەچونە شاریشەوە. بەڵام لە رۆژی 4 مانگدا بنەماڵەی ئاراس كە بۆ خۆیان جەردەوان بوون لە سەر بانگهێشتی سەربازگەی تورك لە ناوچەكەدا بە مەبەستی رادەستكردنەوەی چەكەكانیان، دەچەنە سەربازگەكە و هەر لە پاش هاتنە دەرو‌ەیان لە سەر بازگەی توركان، هێرش كراوەتە سەریان و 4 كەسیان لێ كوژرا. ئەوەش ئەو ڕاستیە دەردەخات هۆكاری سەرەكی كوشتنەكە ئەرتەشی توركە و ئەوان پلانڕیژیان بۆ كردوە و سەرچاوەی دووبەرەكین لە نێوە بنەماڵەو عەشێرەتە كوردەكاندا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە