رونكردنەوەیك لە لایەن گروپى گەنجانى تورەى هەولێر

Saturday, 26/02/2011, 12:00

1114 بینراوە




لەبارەى رووداوەكانى 25/2 ى هەلێر

ئەمرۆ لە بەردەم بازارى نیشتمان گروپى ئێمە و گشت گروپەكانى تریش كۆبوونەوە بە مەبەستى خۆپیشاندان بەلام لە لایەن چەتەكانى سەر بە دەسەلاتى هەلێر بەجلى مەدەنى بلاوبوونەوە هەر لە بەیانیەوە هەركەسێك تەنها یەك رۆژنامەشى پێبوایە ئەوە دە جار داواى ناسنامەیان لێ ئەكرد و لێكۆلینەوەیان لەگەل دەكرد وە بەدواداچونیان لەگەل دەكرد دواتر لە گەنجێكیان داو وە گەنجێكیكى تریش چونكە وینەى گرتبوو لەلایەن جاشەكانەوە بردرا ئەمە پیلانى ژمارە یەكیان بوو واتا لیدان لەخەلك لە پێش چاوى خەلك

پیلانى دووەمیان بریتى بوو لە گورینى ئاراستەى خۆپیشاندان لە دژى گەندەلى و هەلوەشانەوەى پەرلەمان و حوكومەتەوە بۆ وتاف لێدان بۆ ئەو كەسەى كە دەبابەى بەعسى هینایە ناوئەم شارە وەخەلكى ئەم شارە كە زۆربەیان سۆرانین بەهاولاتى ژمارە دوو دەزانێ

پیلانى سێەمیان كە لەراستى دا گروپەكەمان ئاگادارى نەبوو بەلام لەلایەن كەسێكى نزیك لە مسروور بارزانى پێى راگەیاندین بریتى بوو لەوەى ئەگەر هاتوو لە پیلانى ژمارە یەك و پیلانى دووەمیان سەرنەكەوتن واتا لە كاتى ئەنجاندانى خۆپیشاندان لە شوینكى نادیارەوە تەقە لە خۆپیشادان بكات لەم كاتەدا بە بیانووى پاراستنى خۆپیشادەرانەوە هەرچەند بۆیان دەكرێ هیزەكانى ئاسایش

خۆپیشادەران بلاوەیان پێبكەن لەكاتى بلاوەپێكردنیشیان دەست بكەن بەلێدان و گرتن و وەتەنانەت كوشتنیشیان

 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە