بەكرێ گیراوەكانی قوباد تاڵەبانی بناسن ؟

Saturday, 22/08/2009, 12:00

1857 بینراوە


خوێنەری بەڕێز پەرژین بێت لەڕوی سپیتان، بەندێكی پێشینان دەڵێت كلكی سەگ قەد راستەوە نابێت ، بنەماڵەی تاڵەبانیش پاش شكسھێنانیان چاوەروان دەكرا ئیتر كۆێ لەمیلەت بگرن بزانن بۆ كەس دەنگی پێی نەدان، كەچی لەو باوڕەن كە ھەر ئەو دەمووچاوە كۆنانە ھەر ئەو سكرابانە دەتوانن یەكێتی لەمەرگ رزگار بكەن. تازە بەتازە سەعدی پیرە و دكتۆر ئەرسەلان بایز و دكتۆر بەرھەمان و دكتۆرەكانی كەمان بۆ ساخ دەكەنەوە. 100 رحەمەت لەوەی ووتی خوییەك فێربێت بە شیری تەركی ناكات بە پیری.
قوباد تاڵبانییش خەریكی دابەشكردنی سامانی گەلی كوردە بە سەر ھەندێ كەسانی بیانی بۆ ئەوەی پێشێلكارێكانی حكومەتەكەی بشارێتەوە ، خۆشی بە كەسێكی دیموكراتی خواز راگەییەنێت، وا دەزانێت بەوە خۆشەویست دەبێت یان موھیم دەبێت . لە بیری چو چی بەسەر عودەی و قوسەی ھات كە پشتی لەمیلەت كرد. لە باتی ئەوەی روو لەمیلەت بكات خەریكی پێلاو ریزكردنە لای ئیپاك و بێگانە، باشە خۆت باش دەزانیت ئەگەر قەدری میلەتی خۆت نەگری جولەكە قەدرت ناگرێت چونكا ئەوانە كاتێ قەدری تۆ دەگرن كە تۆ خۆشەویستبیت لە ناو نەتەوەی خۆت . ئێمەش بۆیە ناتمانەوێت چونكا تۆ خۆت سووكردووە وەك باوكت، چونكا تۆ ڕێز بۆ كورد دانانیت، چونكا تۆ بۆ بەرژەوەندی خۆت و باوكت و بنەماڵەكەت كار دەكەین، بۆیە ئێمە تۆمان ناوێت،
یەكێك لە بەكرێگیراوەكانی (قوباد) ناوی قولی لاورنس ە(Quil Lawrence) كە كتێبێكی چاپ كردوە بە ناوی Invisible Nation كە ناوبراو بۆ ماوەیەك پەیامنێری BBC بو لەكوردستان دەمێكە بافێل و قوباد دەناسێت لەو كاتەی كە قوباد فیتەر بوو لە بەریتانیا. ئەوی تر Laura Rozen ە كە رۆژنامە نووسێكی بێتوانایە دەیەوێت لە رێگای نەوتفرۆشەكەی واشنتتن ھەندێ بناسرێت. ئەوەی تر Samantha power كە ئەویش كتێبێكی لاوزی بڵاوكردۆتەوە كۆمەڵی دەستخۆشێ لێكراوە لە لایەن خانەوادەی تاڵەبانی. وە ھەندی كوردی جاشش ھەن لە فرجینیا و جۆرجیا سیاتڵ نامانەوێت جارێ باسی ئەوان بكەین كاتی خۆی دێت رسوایان دەكەین.
حەزش دەكەین قوباد ئاگادار بكەین كە ئێرە كوردستانی بێ حكومەت نییە، ئێمە ئیمەلێك بڵاو بكەین تۆش خەریكی ھاكردنی بیت، ئێمە دەدەینە دادگا خۆشت باش دەزانیت ھاكردنی ئیمێل و ناسنامە سزاكەی چییە لە ئەمریكا، ئەگەر ناشزانیت بە خێزانەكەت بلێ ئەو یاسا ناسە دەزانێت با پێت بلێ. لەوەتەی ئێمە ئیمێلمان بڵاو كردووە كەسێك بەناوی دیاكۆ خەریكی ھاكردنمانە. تۆ بیكە ئێمە خۆمان ئەزانین چۆن رەفتارت لەگەڵ دەكەین. ئێمە بەس ناوی تۆمان ھێناوە ئەگەر ھاكمان بكەن واتە تۆیی.
*دەستەی لێسەندنەوەی نوێنەرایەتی كورد لە قوباد تاڵبانی لە ئەمریكا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە