تیرۆركردنى ڕۆژنامەنوس سەردەشت عوسمان ئیدانەدەكەین

Saturday, 08/05/2010, 12:00

1157 بینراوە


لەكاتێكداڕۆژنامەنوسان ماندوێتى یادكردنەوەى (112) ساڵەى ڕۆژنامەگەرى كوردیان تێنەپەڕاندووەجارێكى ترمۆتەكەى ترس ولێدان وكوشتن وتیرۆركردنى ڕۆژنامەنوسان دەستى پێ كردەوە،ئەمەش كارێكى نەخوازراوەوزەنگێكى مەترسیدارەبۆسەرڕۆژنامەنوسانى دیكەى هەرێمى كوردستان.
ئێمە لەدەستەى هەستانەوەى ڕۆژنامەنوسانى سەیدسادق ئیدانەى تیرۆركردنى ڕۆژنامەنوس سەردەشت عوسمان دەكەین كەڕۆژى 4/5لەبەردەم كۆلێژى ئاداب لەهەولێرى پایتەخت بەبەرچاوى هێزەئەم نیە كانەوە هاوپیشەیەكمان دواى سوكایەتى پێ كردن ولێدان ڕفێنراودواتریش تیرۆردەكرێت وتەرمەكەشى فڕێ دەدرێ.
بۆیەئەمەجارێكى تردیمكراسى لەهەرێمى كوردستان دەخاتەژێرپرسیارەوە؟؟مەترسى لاى ڕۆژنامەنوسان درووست دەكات.
وەكودەستەكەمان پرسەوسەرەخۆشى خۆمان بەهاوپیشەوكەسوكارى بەڕێزى كاكەسەردەشتى جوانەمەرگ ڕادەگەیەنین.
داواكارین ئەنجامدەرانى ئەوكارەچەپەڵە بەسزاى یاساى خۆیان بگەن،بەوكارانەشیان ناتوانن قەڵەمەئازاكان لەكاربخەن.

دەستەى هەستانەوەى ڕۆژنامەنووسانى سەیدسادق
7/5/2010

07701916320
07701519670
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە