ڕونكردنه وه یه ك له سه ر ڕونكردنه وه كه ی ئه نجومه نی هاوكاری بزوتنه وه ی گۆڕانی ئه ڵمانیا

Wednesday, 17/03/2010, 12:00

2971 بینراوە


بۆ هه موومان ئاشكرا و ڕوونه كه ده سه ڵاتدارانی كوردستان و عێڕاق چیتر نوێنه رایه تی زۆرینه ی خه ڵك ناكه ن و ئاماده نین پێداویستی یه كانی خه ڵك دابین بكه ن و له چه ند ساڵی ڕابوردوشدا داخوازی یه كانی زۆربه ی خه ڵیان پشت گۆێ خستووه ونا یه كسانی یانه و نادیموكراتی یانه له گه ڵ زۆربه ی خه ڵكدا هه ڵسوكه وتیان كردووه.
له ئه نجامی ئه م سیاسه ته نایه كسان و نا دروسته دا، ناڕه زایی لای زۆربه ی خه ڵك په یدابووه و خوازیاری گۆڕینی باری ژیان و گوزه رانیان بوون. به ڵام خه ڵك چاوڕوانی ڕۆژێكی ده كرد كه ئه و خه وه ی بێته دی به شێوازێكی دیموكراتیانه ده سه ڵاتی سیاسی و شێوازی ده سه ڵات بگۆڕن بۆ شێوازێكی شارستانیانه وباشتر له ئێستا .
ئه وه بوو له هه ڵبژاردنی په رله مانی كوردستان له ڕۆژی 25.07.2010 خه ڵك یه كه م فرسه تیان بۆ
هه ڵكه وت بۆ تۆڵه سه ندنه وه ی دیموكراتیانه وزۆربه یان ده نگیان دا به لیستی گۆڕڕان، به ڵام به داخه وه
ده سه ڵاتداران به ساخته كاری شكستیان به و شكسته ی خۆیان هێنا وخۆیان له دۆڕان و گۆڕڕان بۆ ده ورێكی ترو
هه ڵبژاردنێكی تر ڕزگار كرد. به داخه وه لیستی گۆڕڕان ئه نجامی ساخته ی ده نگه كانی په رله مانی كوردستانی
په سه ندكردو، به مه ش ناڕاسته وخۆ شه رعیه تی یاسایی یان دایه وه به ده سه ڵاتی ساخته كاران.
ئه وكات دیسانه وه خه ڵك نائومێد بوونه وه له گۆڕڕان ، به ڵام پێش هه ڵبژاردنی په رله مانی عێراق جۆش وخرۆش و هیوای خه ڵك زیادی كرده وه و وتیان ئه م جاره به ده نگمان و له ڕێگای سندوقه كانی ده نگدانه وه به دیموكراتی یانه ده یان گۆڕین. ده سه ڵاتدارنیش ئه وه یان باش ده زانی كه ناتوانن دیموكراتیانه پێش به و گۆڕرانه بگرن، بۆیه له گه ڵ خۆ ئاماده كردنیان بۆ هه ڵبژاردن پلانی جۆربه جۆریان دانا به قۆناغ بۆ پێشگرتنه وه به شكست و دۆڕاندنیان.
له كوردستان ده ستیان كردن به تۆقاندن و نانبڕینی كه سانی سه ربه لیستی گۆڕڕان و گۆڕڕانخوازان. پاشان خۆئاماده كردن بۆ ساخته كاری به شێوه یه كی وا كه خۆیان ده رچنه وه و به خه ڵك بڵێن كه گۆڕڕان مه ‌‌حاڵه وهه ر ئێمه
ده رجوینه وه دیسان و هه رئێمه ین كه زۆربه ی خه ڵكمان له ده وره ، چونكه زۆر خزمه تمان كردوون و ده یكه ین.
ئه وه ی له كوردستان بۆیان ده لوا، نه یانتوانی له هه نده ران بیكه ن بۆیه به هه موو شێوه یه ك ڕێگری یان خسته
به رده م ده نگده ران و تا كار گه یشته ئه وه ی كه له ئه وروپا و هه نده ران جه نده ها هه زار كورد بێ ده نگ بكه ن و پاشان به بیانووی جۆراوجۆر ئه و ده نگانه دوورخه نه وه . چونكه ده یانزانی كه زۆربه ی ئه وده نگانه بۆلیستی گۆڕڕان ده چوو، ئه وان هه رڕۆژانی هه ڵبژادنه كه به جه ماوه ری گۆڕڕانخوازان سه خڵه تبوون و له به ر سه رمادا ڕایانگرتن و زۆر به هێواشی ئیشیان ده كرد تا خه ڵك بێزار بێت و بگه ڕێنه وه بۆ ماڵه و ده نگ نه ده ن هه روه ها له پێش ئه وه ی ده نگ بده ن بیانوویان پێ ده گرتن، گویا ناسنامه ی عێراقیان پێ نی یه یان له سه ر پاسپۆرته كانیان ناوی سیانی له سه ر نی یه و زۆر بیانوی تر...
جگه له وه ی هه زاره ها كورد له مافی ده نگدان بێ به ش بوون چونكه زۆر دوور بوون له بنكه ی ده نگدانه كانه وه.
گه ر مافی ده نگدان هه بێت، ده بێت بۆ هه مووان بێت، نه ك بۆ به شێكی كه م و پاش گه مه ی هه ڵبژاردنه كه ش زۆر به ی ئه وانه ی ده نگیان دا ده نگه كانیان ڕتكردنه وه.
له به ڕۆشنایی ئه و ڕاسیانه ی كه زۆربه مان ده یزانین ، لیستی هاوپه یمانی له ڕێگای كۆمیسیۆنی ناسه ربه خۆی
هه ڵبژاردنه كان به شداره له دوورخستنه وه و بێ به شكردنی ده نگده رانی كورد و ده نگه كانیان.
بۆیه ده بێت كۆمیسۆنی باڵای هه ڵبژاردنه كان لێپێچینه وه ی یاسایی یان لێ بكرێت، چونكه سه ربه خۆ نین.
ئه وان باش ده زانن كه ئه و ده نگانه ده نگی گۆڕڕانخوازان بوون و هاوكێشه ی سیاسی له په رله مانی عێراق به قازانجی لیستی گۆڕڕان ده گۆڕی، كه ئه مه بۆ لیستی هاوپه یمانی شكستێكی گه وره ده بوو به له ده ستدانی ده سه ڵاتی ڕه هایان له به غداد. جونكه ئه وان به هه ر نرخێك بێت ڕێگا ده گرن له دۆڕاندنی هێزی خۆیان له به غداد گه ر به زیانی كوردیش بێت. وه ك مه سه له یه كی كوردی ده ڵێت[ تۆپینی خۆیی و زه ره ری ساحێبی ده وێت].
هه رچی هێزه عه ره بی یه كانیشه له عێراق سوودمه ندن له لاوازی پێگه و ده نگێكی ئازاو نه ترسی كورد له به غداد.
چونكه زۆربه ی ئه هێزه عه ره بی یانه هه مووكات له هه وڵی كه مكردنه وه ی مافه كانی كورد بوون له به غداد.
سه رۆكی عێراق و هه رێمێش نه یان توانیوه و شكستیان هێناوه له پاراستن و جێگیر كردنی ده سكه وته كانی كورد.

به ده ر له ساخته كاری یه كانیش ده بوایه هه مان ڕۆژ جیاكردنه وه ی ده نگه كان بكرایه، تا هیچ بوارو بۆشایی یه ك دروست نه بوایه بۆ ساخته كاری زیاتر. بۆچی ڕاگه یاندنی هه ڵبژاردن ئه وه نده بخایه نێ ، كه ده كراو ده بوایه
هه مان ڕۆژ یان بۆ ڕۆژی داهاتوو ئه نجامه كان ئاشكرا بكرایه. تا ڕاگه یاندنی ئه نجامه كان زیاتر بخایه نێ، بوار زیاتر ده خوڵقێ بۆ ساخته كاری. له به ر ئه م هۆیه، ئه و ئه نجامه ی كه ڕاده گه یه نرێت، نادروسته و ڕاست نی یه.

به بڕوای من لیستی گۆڕڕان به رپرسیارێتی مێژوویی سه ندنه وه ی ئه و ده نگه دزراوانه ی له ئه ستودایه وئه ركێتی كه بۆ سه ندنه وه ی ده ستبه كار بێت. گه ربه و كاره هه ڵنه ستێت، ئه وا متمانه ی خۆی لای جه ماوه ری گۆڕڕانخوازان ده دۆڕێنێت. به مه ش خزمه ت ده كات به و سیاسه تی تۆقاندن و ساخته كاری یه ی ده سه ڵاتدارن.
لێستی گۆڕڕان نابێت بێ ده نگ ببێت له و هه موو ساخته كاری یانه ی كوردستان و عێراق و هه نده ران وهه روا به ئاسانی به ئه نجامی ساخته ی هه ڵبژاردنه كه ڕازی بێت. به بیانووی ئه وه ی بووینه ته هێزی دووه م له كوردستان و له په رله مانی عێراق دا جه ند كورسی یه كمان به ده ستهێناوه.
گه رلیستی گۆڕڕان به هه رچ بیانویه ك بێت بێ ده نگ بێت و ملكه چی ئه نجامه ساخته كاری یه كان بێت، ئه وا
ڕاسته وخۆناڕاسته وخۆ به شدارده بێت له خاوكردنه وه ی گوڕو هێزی گۆڕڕان و گۆڕڕانخوازان. ئه وه ش
به قازانجی ده سه ڵاتداران ده شكێته وه و خۆیان و بزوتنه وه جه ماوه ری یه كه ی پێ لاواز ده كه ن.
هه ركاتێكیش خه ڵك له شێوازی دیموكراتیانه ی گۆڕێنی ده سه ڵات بی هیوابوو، ئه وا بیر له شێوازی ترو ڕاپه ڕینی
جه ماوه ری و ناڕێكخراوه یی و بێ پلان و به رنامه ی باش ده كاته وه. ئه ڵێن قیروسیا چی ئه بێت با ببێت به س
گه نده ڵان له ده سه ڵات نه مێنن. خۆ ئه وان به دیموكراتی یانه و خۆشی خۆیان كورسی ده سه ڵات چۆڵ ناكه ن.
لیستی گۆڕڕان ئه ركیه تی كه نه هێڵێت پرۆسه ی دیموكراتی له لایه ن ده سه ڵاتدارانه وه زینده به چاڵ بكرێت.
ئه ڵمانیا 15.03.2010


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە