چەکوش و دۆلار

Tuesday, 09/09/2014, 12:00

1725 بینراوە






کەللەم ڕەقە وەکو کەللەت

بازووم ئێسکە و

باسکت دار

دستم بە پشتەوە

هێزم بە سەرتەوە

بۆ پلیشانەوەی مێشکی زۆردار

لەگەڵتا هاودەمم بۆ

داکوتانی بزمار

بنیاتنانی ئیش وکار

تەنها نابم بە ئالەتێک

پەشیمان بم بەزار

وەک ئەو چەکوش و

دەستانەی دوای

سەرپەڕاندنی ستەمکار

بت ئاسا! بێدەنگ ، بێ هەست

ئەبن بە هەلوکی

ژێر داردەستی

دەسەڵات داران و سیاسەت مەدار

بیری ئەکەیت ئەسڵی خۆت

ناو و ناودار

بۆ هەتا هەتایە

وەختێ ئەبینی لچی دۆلار





ئومێد ٩/٩/٢٠١٤

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە