چەند پەیڤێك لە پێشمەرگەیەكى دێرینەوە بۆ ئازادى جوندیانى

Thursday, 02/04/2009, 12:00

1499 بینراوە


سڵاوێكى گەرم / براى بەڕێزم بە پێویستم زانى نامەیەك ئاراستەى جەنابتان بكەم و تۆزێك ئامۆژگارییتان بكەم لەو هەموو فەسادییەەى كەڕۆژانە لەسەر جەنابتان دەیبیستین و دەیبینم و دەیخوێنمەوە

كاكى خۆم تۆ بیرت دێت كە لە سەقز بووین ئەو ڕۆژگارە چۆن بوو ؟ چیى پێكردین " بۆ پارووە نانێك چۆین سواڵمان ئەكرد واى لێهات بوو جەنابتان دەستتان دابوویە كرێكارى بۆ پەیداكردنى بژێوى ژیانتان فلسە سوورێك لە گیرفانتاندا نەبوو، هەرچەندە ئەوە گەورەییە بۆ پیاو كە كار بكات بۆ ئەوەى لە شتى خراپ دوور بكەوێتەوە و پەنا نەبات بۆ شتى تر.
لەبیرتە لەو ڕۆژگارە سەختەدا چەندمان دەربەدەریى چەشت، چوونكە لە ووڵاتەكەى خۆمان دەركرابووین ئازارى دەركردن چەند سەخت بوو!؟
دەئێستا تۆزێك بیركەرەوە و بەئەقڵى خۆتدا بڕۆرەوە و بە خۆت بڵێ : ئەوەى دەستم كەوتووە بەرهەمیى ڕەنجى خۆم نییە، بەڵكوو خوێنى هەزاران كوڕە شەهیدى ئەم وولاِتەیە، بەرهەمى ئاوارەیى و دەربەدەریى ئەم گەلە لێقەوماو و بەشمەینەتەیە و ئێستا من بەئیسراحەت لەسەرى خەوتووم بیتاقەیەكە و قەت بۆم دەرناچێتەوە دڵنیاشم كە تاسەر نایخۆم و بۆشم ناچێتەسەر .
دەرسێك لە سەددام وەرگربگرن و بیشوبهێنە بە خۆت، بزانە چیى بەسەر هات!
دە عاقڵ بەوه‌ كەمێك بیر كەرەوە، ڕۆژگار هەروا نابێت چەرخ و فەلەكە و هەر ڕۆژە و لە سەر هەوا و هەوەسێكە، وه‌ک پیرەمێرد ووتەنى :
(دنیا هەردەمە لەسەر هەواو هەوەسێكە
وەك تاسى حەمام هەر نەفەسە بۆ تەرەسێكە)
كەمێك بگەڕێرەوە دوواوە بۆ سەرەتاى نەوەدەكان كە لەگەڵاڵەى حاجى هۆمەران بێژەریى ئێزگە بوویت، ئەگەر تەكەتوول بازیى و مامە حەمەیى نەبووایە، ئەوا ئێستا تۆ ئەوپەڕەكەى مەسئوولى بێژەرەكان ئەبوویت لە ئێستگه‌ ، بەسە دزیى و جەماعەت گەریى بەسە داوێن پیسیى و بێ مۆڕالێى.

لە كۆتایى نامەكەمدا وەك هاوڕێكەى جاران و بۆ دواجاریش نەسیحەتت ئەكەم كە نانى خەڵك مەبڕە، بڕۆ كێشت وەدەر ناوە بچۆ بە دووایاندا، چونكە دڵنیام ئەو كەسەى كە تۆ دەری بدەكەیت كوڕى چاكە و نەبۆتە پیاوت، ماستاو لەبەرت سارد ناكاتەوە و نابێتە نۆكەرتان، ئەم ئامۆژگاریانەم وه‌ربگره‌ و پەیڕەوییان بکه‌، چونکه‌ خه‌ڵکی تاقه‌تیی چووه‌ لێتان و وەكو یەكێك لەسەرانى بەعس و دووژمن بە كورد تەماشاى نێو چاوانتان ده‌که‌ن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە