مەڵبەندى 9ى شارەزورى یەكێتى قائیمقامى سید سادق تێوەدەگلێنێت، سزاى سیاسى لەلایەن جەلالییەكانى هەڵەبجە و پەروەردەى هەڵەبجە بەردەوامە

Tuesday, 22/11/2011, 12:00

1015 بینراوە


بەڕێوبەرى باخچەى ساوایانى شنە لە هەڵەبجەى شەهید لە سەركارەكەى لابرا بە تەلەفونى بەرپرسێكى حیزبى، كە بۆ حسن نورى بەڕێوبەرى پەروەردەى هەڵەبجە كراوە بە فەرمانێكى حیزبى بەڕێوبەرى باخچەى ساوایانى شنە لە سەر كارەكەى لابرا
ئەندامێكى كۆمیتە دەڵێت بۆیە لە بەڕێوبەرى لاى دەبەن لە بەر ئەوەى كچى ئەم بەڕێوبەرە لە هەڵبژادنەكاندا ئاڵاى گۆرانى شەكاندەوەتەوە لەسەر سەیارەكانى گۆڕان وەختبووە ئاڵاى گۆران بكات بە چاوماندا، هەروەها ئەو ئەندامەى كۆمیتە ئەوەشى ئاشكرا كردووە، كە یەكێكیتر لە هۆكارەكان ئەوەیە، كە ئێوە سەردانى گردەكەتان كردووە.
كەسێك لە مەڵبەندى9ى شارەزوورى یەكێتى لە هەڵەبجەى شەهید ئەوەى بە بەڕێوبەرى باخچەى ساوایانى شنە ووتووە، كە ئەركان حسن غفور قائیمقامى سید سادق ئەو بەرپرسە بووە، كە تەلەفوونى بۆ شێخ حسن نورى بەڕێوبەرى پەروەردەى هەڵەبجە كردووە و فەرمانى پێكردووە، كە دەبێت ئەو بەڕێوبەرە لەسەركارەكەى لابەرێت.
ئەو بەڕێوبەرە ئەوەى نەشاردەوە، كە منداڵەكانى بەشدارى هەڵمەتى هەڵبژاردنیان كردووە و سەردانى گردەكەشیان كردووە، بەڵام ئەم كارەیان لەگەڵ ئیمەدا نەبووە، بەڵكو لەگەڵ ئامۆزاكانیاندا ئەو كارەیان كردووە ئەمانیش ئەمایان كردووە بە بیانوو بۆ لابردنى من.

چاوەڕوانى ووردەكارى زیاتربن لەسەر ئەو كەسانەى كە لەو مەسەلەى سزا سیاسییەدا دەستیان هەیە.
1- شیخ حسن نورى بەڕێوبەرى پەروەردەى هەڵەبجە
2- مامۆستا مەجید مشریف ئەوەل
3- نەعیمە موشریفى باخجەى ساوایان
4- ئەركان حسن غفور قائیمقامى قەزاى سید سادق
5- ئەو بەرپرسەى مەلبەندى 9ى شارەزوور، كە ئەركان حسن غفور تیوە دەگڵێنێت لەو سزا سیاسییە.
6- كۆبوونەوەكانى كۆمیتە یەكێتى هەڵەبجە سەبارەت بە لەسەر لابردنى ئەو بەڕێوبەرى باخچەى ساوایانى شنە.
7- ئەنوەر ناسراو بە ئەنوەرى رابە شایەت حالى مەسەلەكە و پلانەكان، كە دژ بە بەڕێوبەرى باخچەى ساوایانى شنە ئەم كەسە لەگەڵ سزا سیاسەكەدا نەبووە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە