بەرزان لێرە نەماوە وەرنەوە بۆ مەڵبەند

Wednesday, 18/11/2009, 12:00

1555 بینراوە


دوایى ئەوەى بە بڕیارێكى تایبەتى و تاكڕەوانەى تاڵەبانى و بێ پرس كردن بە خۆى بەرزانى ئەحە سمێڵ ترۆِ كرا لە مەڵبەندى سلێمانى و لابرا و هێرۆى ژنى تاڵەبانى كرایە بەرپرسى ئەو مەڵبەندە , ئیتر هەموو نان بڕین و دەركردن و شكستەكانى یەكێتى لە سلێمانى لەلایەن باندەكە كۆنەكەى بەرزانەوە ئەخەنە ملى بەرزان و دەیان قسەى پێ دەڵێن , ئەوانەى تادوێنێ یەك بست لە بەرزان دوور نەئەكەوتنەوە و شەوانە لە ماڵەكەى چایان دا ئەناو لە مەڵبەندیش تا ئەو نەیوتایە دانیشن نەیان ئەوێرا دانیشن , ئەمڕۆ كەوتونەتە قسە ووتن بەبەرزان و بە پیاوێكى بێ بەرنامە و نەزان و تەكەتول چى باسى دەكەن , ئێستا هەندێك لە كارگێڕ و لێپرسراوى كۆمیتەكان تەلەفون ئەكەن بۆ ئەو كادرانەى لە سەردەمى بەرزاندا دەركراون و چونە پاڵ لیستى گۆڕان و پێیان ئەڵێن , ئێمە ئەزانین بەرزان غەدرى لێ كردى , ئەو نانى خۆت و ماڵ و مناڵتى بڕى , كەس بەوى نەوتبوو ئەوە بكات بەڵام هەر لە خۆیەوە كردى , گۆڕان هەر نەبوون لە سلێمانى هەموو بەرزان دروستى كردن و وا گەورەى كردن , خواى ئێوە پێى نوان و ئەویش تڕۆ كراو خوا هەقى ئێوەى لێ كردەوە , ئیتر وەرەوە بۆ مەڵبەندەكەى خۆت و دەست بكەرەوە بە ئیش , جارێكى تر نایبینى بەرزان لێرەئیش بكات , ئیتر كەس بێ حورمەتى بەكادر ناكات و كەسیش تەكەتول ناكات , دادە هێرۆش لێرەیە چیت ئەوێت بۆ ت دەكەین و هەقى ئەو غەدرەشت بۆ دەكەینەوە كە بەرزان لێى كردویت , بەرزان ئاواى لە یەكێتى كرد , بە قەور باوكم بەرزان نەبوایە یەكێتى ئاواى لێ نەدەهات , ڕاستە ئەڵێن هەركەس گڵۆڵەى كەوتە لێژى هیچ كەس خاسى نایەژى , بەرزانیش واى لێ هاتوە , ئەو باندەى مەڵبەند لە كەسە بێ تواناكانى یەكێتى بوون , ئەگەر بەرزان و ئەو هەموو پارە زۆرە نەبوایە كە بۆ دەرچوونى ئەمانە سەرف كرا قەت ئەمانە نەدەبوون بە كارگێڕ یان لێپرسراوى كۆمیتە ((عیماد ئەحمەد ووتەنى كە بەمەلا جەبارى ووتبوو ئەگەر تەكەتول نەبوایە تۆئێستائەبوایە حیمایە بویتایە)) , ئەمانە لەوانە بوون بێ بەرزان هیچ نەبون و كەسیش ئەمانەى نەدەناسى , كەچى ئێستا هەموویان كەوتونەتە قسە ووتن بەبەرزان , ئەمانیش ئۆباڵى هەموو نەهامەتیەكانى مەڵبەند و یەكێتى لە سلێمانى و دەركردنى ئەو هەموو كادر ە و نان بڕ او كردنیان ئەخەنە ئەستۆى بەرزان , ئەمانە هیچ نەبون بەرزان كردنى بە شت كەچى ئێستا ئاوا بە بەرزان دەڵێن , تەلەفون دەكەن و دەڵێن وەرنەوە بەرزان لێرە نەماوە جارێكى تر كەس غەدرتان لێ ناكات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە