نامەیەك بۆ حاكم رەوف وەزیرى داد .... ئەو دادەى كە بوونی نیە..........

Saturday, 19/02/2011, 12:00

1615 بینراوە



قوتابخانەکەى بەرزانى دەست ئەبڕن زمان ئەبڕن پیاو ئەکوژن مناڵان ئەگرن لەژێر دار و لێداندا تا مردن فەلاقەى ئەکەن .
چەک بەدەستنن دزن درۆزن زمان پیسن .وەک ئاژەڵ گوێیان نیە تا گوێى پێ بگرن خێلەکین مرۆڤ و هاوڵاتى خۆیان وەک کاڵا ئەبینن وزۆر حەزیان بە کۆمەڵگایى شێوە مێگەڵە هتد..... سەرکردەکانیان شارەزان لە دزین و ئاودیو کردنى پارەو پولى ئەم گەلە بۆ بانکەکانى سویسرا وە شارەزان لە بەمێگەل کردن وشارەزان لە دروست کردنى تۆمەت بۆ بەرامبەر و ئەستۆپاکى خۆیان ، شارەزان تەسریح و ئاوازى نەشاز و جیا جیا لە دەمیان هەڵئەوەرێ وەک ئەوەى بەردەوام ئەوان لە هەڵە بەخشراون وەک فریشتە ڕەفتارکردوە بەردەوام لەسەر حەقن و گەلیش داواکانى گیڕەشێوێنیەو هێڵى سورە .ئەگەر خوا نەخواستە هاوڵاتیانى خۆشى پێیان بلێت بەرى چاوتان کلە ئەوا وەک کاکە زەردەشت و کاکە ڕێژوان بەلێدان و فیشەک شەهیدیان ئەکەن و تەرمەکانیشیان فڕێ ئەدەنە سەر شەقام و کۆڵانەکان.
حاکم رەوف یەکێکە لە دەرچوانى ئەو قوتابخانە نەخوێنەوارە گەمژەیە، پێشتر دادوەر بوە لە کەیسەکەى دوجیل وە ئێستا وەزیرى داد. لە دادگایى کردنەکەى سەدام حسین دا توڕ ئەبو ئەینەڕان بەسەر سەدام دا لەسەر کوژرانى چەند سەد عارەبێک لە دوجەیل !!!کەچى ئیستا ئەو پالەوانە نە دەنگى بەرزە ونە نەڕەشى ماوە ، بەڵکو خۆشى بێ دەنگ کردوە لە ئاست تاوانەکانى پارتەکەیدا ، پێشینان ئەڵێن (بۆ خۆم عادەتە بۆ خەڵک قەباحەتە) ، دەنگى نزیکەى سەد کەسێک کە لەبەردەم لقى 4 ى پارتەکەیدا لە سلیمانى نابیسێ نابینێ ، کە هاوڵاتى و هاوزمانى خۆیەتى.یان هەر بیگانە پەرستى بە فیترە بۆتان ماوەتەوە ئەى سەرانى قەتابخانەکەى پارتى ؟ ، کوا دەنگ کاتێک ئەبینن ڕیِژوان بەدەستى چەتە پارتیەکان بە لێدان و بەبریندارى شەهیدى ئەکەن .
ئەى حاکمى وەزیر هێند نەخوێنەوارى چاوت ڕاستى نەبینێت و جورئەتى ئەوەشت نەبێت سەیرێکى سایتى کوردستان پۆست سایتە جیهانیەکان تربکەیت تا ئەو هاوار و ناڵەى بریندارو شەهیدە مێرد مناڵانى خەڵکى شارەکەت وەک گەڵاى دار لەسەر شەقامەکە کەوتون و لەبەر فیشەکى بیکەى سى هاوڕێکانیشیان ناتوانن تەرمەکانیان هەڵگرنەوە .
کوا دەنگت کاتێ مناڵى خوار 18 ساڵ بە لێدان و فیشەک بە زیندوى بە لێدان ئەیکوژن؟ تاوانەکەى بەرد هەڵدان بوو نەخوێندەوار بەرد بە فیشەک وەڵام ئەدرێتەوە؟ نەخوێندەوار حیزب و پاسەوانەکانى پارتەکەت مناڵى کورد ئەکوژن ، سەرکردە نەخوێندەوار و گەمژەکانیشت لەبرى سەرەخۆشى لە دایک و باوکە جگەر سوتاوەکان دێن دەست و زمانمان ئەبڕنەوە ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟ تۆ دوجار تاوانبارى یەک وەزیرى داد دوو وەک بەپرسێکى گەمژەى پارتى . سەرانى پارتە گەمژەکەت بێ شەرمانە قەنەفەى شکاو شوشەى شکاومان نیشان ئەدەن لەڕێى میدیا ڕو زەردەکانتانەوە و تۆمەت بەسەر ئەم و ئەودا ئەبەخشنەوە !!!!!!!!!!!!!!!! ئاخر خۆ تۆ حاکمى کەى هاوڵاتى سڤیل توانیویەتى بەرەنگارى چەک بەدەست بێتە؟؟؟؟؟؟؟؟؟ جارێکى تر لەدەمى بەرپرسە دەم پیسەکانتانەوە دوپاتى ئەکەنەوە و ئەڵێن بەردیان تێ گرتین بۆیە فیشەکمان پێوەنان و دەستمان خۆش بێت !!!!!!!!!!!!!!!!!!! هەر خۆتان بەخۆتان بن .
عەجەبا خۆ حیزبەکەتان مێشکى کون کردوین و دیمۆکراسیەتمان پێ ئەفرۆشن . دیموکراسیەت بەرامبەر شکانى شوشە و قەنەفەمرۆڤ کوشتن بەڕاستى دیمۆکراسیەتیەکێکى بێ وێنەیە . تاوانێ شکانى شت و مەک مەگەر لاى گەمژەکانى حیزبەکەت کوشتن و خۆێن ڕشتنى هاوڵاتیەتى و هاوزمانى خۆتان بێت. بۆ زیاتر ئاگادار یت سەردانى ئەو سایتانە کە دەنگى هەزارانى وەک سەردەشت و ڕیِژوانى تیادا بەرز کراوەتەوە و ئەو وێنە ئاژەڵ ئاسایەى کە چەکدارانى پارتەکەت سەرکردەکانت وەک مافیا بە پەیوەندى کردن بە سەرانەکانتەوە لێدان و کوشتن ڕەوا ئەکەن .
ئەى کێ تۆ و سەرانى پارتەکەت دادگاى بکات وە بەچى تاوانبارتان بکەین ئەشهەدو ڕوى سەدامتان سپى کردوە ئەى ئافەرم حاکم حاکمى حاکمان سەردەشتان کرد بە تیرۆرست و بە نادیارى کەیسەکەى مایەوە ، بەڵام خۆ ڕیِژوان و زمناکۆ و ئەوانى تر بەدەستى ئەو گەمژانە شەهید کراون کە پێى ئەڵێن پارتى ....پارتى خێلەکى و ڕەشۆک و بەربەیترین حیزب لە دونیادا ، ئەى پارتى ئەى نەخوێنەوارترین حیزب لە دنیایى سیاسەتا ، پارتى پارتان ئەى عاشقترین حیزب بۆ دەسەڵات و پارەى دزراو ئەى خاوەنى زۆرترین بەرپرسى نەخوێنەوار ئەى ئەو حیزبەى ڕوى چەندین دکتا تۆرتان سپى کردوە . بەرنەفرەتى گەلى کورد کەون هەر لە حاکم و بەرپرس و سەرۆکە نەفام و گێلەکانتانەوە .
نەمر بێت یادى ئەو مێرد مناڵە بێ تاوانەى کە خوێنى لە ملتانە.




 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە