سلێمانی ئەو گێڕەتان پێ ئەگۆڕێ. نامەیەک بۆسەرانی جەلالی.

Wednesday, 10/02/2010, 12:00

1423 بینراوە

















گەرچی جار جار سلێمانی دڵی تەنگەو لە خەمدایە

یان بێدەنگو کش و ماتەو سیمای جوانی لەتەم دایە

جەرگیشی شەقار شەقار بێ وا تێنەگەن کە مردوە

بە برینداریش هەزاران جار دوژمن سوجدەی بۆ بردوە

خاوەنی ڕۆڵەی جوامێرە دایم هەڵۆو شۆڕە سوارە

سەدان تیری لەدڵ چەقێ ئەو کوا باکی بە ئازارە

سلێمانی بێشەی شێران فەرهەنگی پڕ مەعریفەیە

بۆ ڕزگار بون لە دیلیەتی لەسەنگەردا سەر دەستەیە

سلێمانی بۆ تێکۆشان تیشکی خۆرە و ژیلەمۆیە

بە ڕوی ڕەشی داگیرکەران گڕو بڵێسەی پشکۆیە

گەرچی ئەمڕۆ ئاڵقە لەگوێو جاش و ئەنفالچی و ناڕەسەن

وەك گەلە گورگ ئەدزن ئەخۆن بەرو بومی خاک و وەتەن

گشتیان مافیای فەسادن ئەهریمەنن خودای شەڕن

ئەوانە گشت زۆڵە کوردن لەئاست میللەت کوێرو کەڕن

دزو جەردەو خۆفرۆشان. لاوی سلێمانی ناناسن.؟

گەر جامی غەزەبی پڕ بو ئەبێ بە ئاگرو ئاسن

هەپرون بە هەپرونتان ئەکا فلمیشتان ئەسوتێنێ

بۆ ئەستاندنەوەی مافی خۆی ئەڵێی هەورە ئەگرمێنێ

سلێمانی بوار نادا ئێوەی پوخڵەوات و دەبەنگ

ئەم نیشتمانە دادۆشن وڵات بکەن بەشەوە زەنگ

هاکا دیتان سلێمانی گەڕی ڕەشبەڵەك ئەگێڕێ

ئه‌تانکا به‌ عیبره‌ت بۆگه‌ل ئەو گێڕەتان پێئەگۆڕێ



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە