پاره‌ قه‌به‌كه‌... چۆن دابه‌شكراوه‌! به‌پێی‌ بودجه‌، پارێزگای‌ دهۆك له‌ریزبه‌ندی‌ یه‌كه‌مدایه‌

Thursday, 18/03/2010, 12:00

1624 بینراوە


پشكی‌ سێ‌ پارێزگاكه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌بودجه‌ی‌ پێشنیاركراوی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ وه‌زاره‌ته‌كان، كه‌ به‌شێك له‌په‌رله‌مانتارانی‌ كوردستان به‌ناعه‌داله‌تی‌ ده‌زانن، ژماره‌ی‌ سه‌یری‌ تێدایه‌، به‌وه‌ی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ئیداره‌ی‌ گه‌رمیانیشه‌وه‌، نه‌یتوانیووه‌ ببێته‌ دووه‌می‌ پارێزگای‌ هه‌رێم له‌بودجه‌دا.
له‌بودجه‌ی‌ پێشنیاركراودا بۆ وه‌زاره‌ته‌كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، له‌بڕی‌ زیاتر له‌3191 ملیار دینار، پشكی‌ پارێزگای‌ دهۆك زیاتر له‌17 وه‌زاره‌تی‌ هه‌رێمدا 1335 ملیاردیناره‌، له‌كاتێكدا پشكی‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر زیاتر 1043 ملیاردیناره‌، به‌ڵام پشكی‌ كۆكراوه‌ی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و ئیداره‌ی‌ گه‌رمیان پێكه‌وه‌ له‌و بودجه‌ پێشنیاركراوه‌، ته‌نیا زیاتر له‌654 ملیاردیناره‌.
ژماره‌یه‌ك له‌په‌رله‌مانتارانتی‌ كوردستان، جه‌خت له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ ناعه‌داله‌تییه‌كی‌ زۆر كراوه‌ له‌چۆنێتی‌ دابه‌شكردنی‌ بودجه‌ی‌ پرۆژه‌ پێشنیاركراوه‌كان به‌سه‌ر سێ‌ پارێزگاكه‌ی‌ هه‌رێمدا.
هه‌ر له‌و پرۆژه‌ی‌ بودجه‌ پێشنیاركراوه‌دا كه‌ كۆپییه‌كی‌ لای‌ هاوڵاتییه‌، بودجه‌ی‌ پێشنیاركراوی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ تێدا نییه‌، له‌هه‌موو سه‌یرتر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌و بودجه‌یه‌ی‌ بۆ وه‌زاره‌تی‌ پلاندانان پێشنیاركراوه‌، ته‌نیا پشكی‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر دیاریكراوه‌ به‌وپێیه‌ش ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ له‌مساڵدا ته‌نیا پلانی‌ بۆ هه‌ولێر داناوه‌، له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌، له‌بودجه‌ی‌ پێشنیاركراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌‌و ئابووری‌ له‌دابه‌شكردنی‌ پشكی‌ پارێزگاكاندا دهۆك دیارنییه‌‌و له‌جێگاكه‌ی‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر دانراوه‌.
به‌پێی‌ ئه‌و بودجه‌ی‌ پێشنیاركراوه‌ی‌ بۆ وه‌زاره‌ته‌كان ته‌رخانكراوه‌‌و تێیدا پشكی‌ سێ‌ پارێزگاكه‌ی‌ هه‌رێمی‌ تێدا خراوه‌ته‌ڕوو، به‌م شێوه‌یه‌:
وه‌زاره‌تی‌ شه‌هیدان‌و ئه‌نفالكراوه‌كان:
كۆی‌ گشتی‌ ئه‌و بودجه‌یه‌ی‌ بۆی‌ پێشنیاركراوه‌: (85) ملیار‌و نۆسه‌د‌و بیست ملیۆن دیناره‌، گوژمه‌ی‌ پێویستی‌ بۆ ئه‌مساڵ (23) ملیار‌و هه‌شت سه‌د‌و سی‌‌و شه‌ش ملیۆن دیناره‌.
پارێزگای‌ هه‌ولێر: (34) ملیارو سه‌دوبیست ملیۆن دیناره‌، گوژمه‌ی‌ پێویستی‌ بۆ ئه‌مساڵ (8) ملیار‌و شه‌ش سه‌د ملیۆن دیناره‌.
پارێزگای‌ سلێمانی‌: (28) ملیار‌و نۆسه‌د ملیۆن دیناره‌، گوژمه‌ی‌ پێویستی‌ بۆ ئه‌مساڵ (7) ملیار دیناره‌.
پارێزگای‌ دهۆك: (20) ملیار‌و حه‌وت سه‌د ملیۆن دیناره‌، گوژمه‌ی‌ پێویستی‌ بۆ ئه‌مساڵ (7) ملیار‌و دووسه‌د‌و سی‌‌و شه‌ش ملیۆن دیناره‌.
ئیداره‌ی‌ گه‌رمیان: (1) ملیار‌و دووسه‌د ملیۆن دیناره‌، گوژمه‌ی‌ پێویستی‌ بۆ ئه‌مساڵ پێنجسه‌د ملیۆن دیناره‌.
وه‌زاره‌تی‌ كاروكاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌:
كۆی‌ گشتی‌ ئه‌و بودجه‌یه‌ی‌ بۆی‌ پێشنیاركراوه‌: (16) ملیار‌و دوو سه‌دوبیست ملیۆن دیناره‌، گوژمه‌ی‌ پێویستی‌ بۆ ئه‌مساڵ (9)ملیار‌و چوارسه‌د ملیۆن دیناره‌.
پارێزگای‌ هه‌ولێر: (5) ملیار‌و نۆسه‌د ملیۆن دیناره‌، گوژمه‌ی‌ پێویستی‌ بۆئه‌مساڵ (3) ملیار‌و نۆسه‌د ملیۆن دیناره‌.
پارێزگای‌ سلێمانی‌: (1) ملیار‌و دووسه‌د‌و بیست ملیۆن دیناره‌، گوژمه‌ی‌ پێویستی‌ بۆئه‌مساڵ یه‌ك ملیار دیناره‌.
پارێزگای‌ دهۆك: (6) ملیار‌و حه‌وتسه‌د ملیۆن دیناره‌، گوژمه‌ی‌ پێویستی‌ بۆ ئه‌مساڵ (3) ملیار‌و نیوه‌.
ئیداره‌ی‌ گه‌رمیان: (2) ملیار‌و چوارسه‌د ملیۆن دیناره‌، گوژمه‌ی‌ پێویستی‌ بۆئه‌مساڵ یه‌ك ملیار دیناره‌.
وه‌زاره‌تی‌ ئه‌وقاف:
كۆی‌ گشتی‌ ئه‌و بودجه‌یه‌ی‌ بۆی‌ پێشنیاركراوه‌: (13) ملیار‌و چوارسه‌د‌و ده‌ ملیۆن دیناره‌، گوژمه‌ی‌ پێویستی‌ بۆ ئه‌مساڵ (7) ملیار‌و دووسه‌د‌و سی‌‌و پێنج ملیۆن دیناره‌.
پارێزگای‌ هه‌ولێر: (4) ملیار‌و پێنجسه‌د‌و نه‌وه‌د ملیۆن دیناره‌، گوژمه‌ی‌ پێویستی‌ بۆ ئه‌مساڵ یه‌ك ملیار‌و هه‌شت سه‌د‌و بیست‌و پێنج ملیۆن دیناره‌.
پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و ئیداره‌ی‌ گه‌رمیان: (4) ملیار‌و چوارسه‌د‌و شه‌ست ملیۆن دیناره‌، گوژمه‌ی‌ پێویستی‌ بۆ ئه‌مساڵ (2) ملیار‌و سه‌دو هه‌فتا ملیۆن دیناره‌.
پارێزگای‌ دهۆك: (4) ملیار‌و سێسه‌د‌و شه‌ست ملیۆن دیناره‌، گوژمه‌ی‌ پێویستی‌ بۆ ئه‌مساڵ (3) ملیار‌و دووسه‌د‌و چل ملیۆن دیناره‌.
وه‌زاره‌تی‌ داد:
كۆی‌ گشتی‌ ئه‌و بودجه‌یه‌ی‌ بۆی‌ پێشنیاركراوه‌: (34) ملیارو چوارسه‌د ملیۆن دیناره‌، گوژمه‌ی‌ پێویستی‌ بۆ ئه‌مساڵ (9) ملیار‌و سه‌د ملیۆن دیناره‌.
پارێزگای‌ هه‌ولێر: 23 ملیار‌و پێنجسه‌د ملیۆن دیناره‌، بڕیاره‌ سێ‌ ملیار دیناری‌ له‌مساڵدا خه‌رجبكرێت.
پارێزگای‌ سلێمانی‌: (5) ملیار‌و هه‌شتسه‌د ملیۆن دیناره‌، گوژمه‌ی‌ پێویستی‌ بۆ ئه‌مساڵ دوو ملیار‌و نیوه‌.
پارێزگای‌ دهۆك: (5) ملیار‌و سه‌د ملیۆن دیناره‌، گوژمه‌ی‌ پێویستی‌ بۆ ئه‌مساڵ (3) ملیار‌و شه‌شسه‌د ملیۆن دیناره‌.
وه‌زاره‌تی‌ سامانه‌ سروشتییه‌كان:
كۆی‌ گشتی‌ ئه‌و بودجه‌یه‌ی‌ بۆی‌ پێشنیاركراوه‌: (22) ملیار‌و نۆسه‌د‌و سی‌‌و چوار ملیۆن دیناره‌، گوژمه‌ی‌ پێویستی‌ بۆ ئه‌مساڵ (6) ملیار‌و نۆسه‌د‌و په‌نجاو هه‌شت ملیۆن دیناره‌.
پارێزگای‌ هه‌ولێر: (2) ملیار‌و حه‌وتسه‌د‌و شانزه‌ ملیۆن دیناره‌، گوژمه‌ی‌ پێویستی‌ بۆ ئه‌مساڵ یه‌ك ملیار‌و پێنجسه‌د‌و چوار ملیۆن دیناره‌.
پارێزگای‌ سلێمانی‌: (12) ملیار دیناره‌، گوژمه‌ی‌ پێویستی‌ بۆ ئه‌مساڵ دووملیاره‌.
پارێزگای‌ دهۆك: (2) ملیار‌و دووسه‌د‌و هه‌ژده‌ ملیۆن دیناره‌، گوژمه‌ی‌ پێویستی‌ بۆ ئه‌مساڵ یه‌ك ملیار‌و نۆسه‌د‌و په‌نجاو چوار ملیۆن دیناره‌.
ئیداره‌ی‌ گه‌رمیان: (6) ملیار دیناره‌، گوژمه‌ی‌ پێویستی‌ بۆ ئه‌مساڵ یه‌ك ملیارو نیوه‌.
وه‌زاره‌تی‌ گواستنه‌وه‌‌و گه‌یاندن:
كۆی‌ گشتی‌ ئه‌و بودجه‌یه‌ی‌ بۆی‌ پێشنیاركراوه‌: (72) ملیار‌و شه‌شسه‌د‌و په‌نجا ملیۆن دیناره‌، گوژمه‌ی‌ پێویستی‌ بۆ ئه‌مساڵ (20) ملیار‌و هه‌شسه‌د‌و چل‌و چوار ملیۆن دیناره‌.
پارێزگای‌ هه‌ولێر: (24) ملیار‌و شه‌ست ملیۆن دینار، گوژمه‌ی‌ پێویستی‌ بۆ ئه‌مساڵ (5) ملیار‌و هه‌شتسه‌د‌و چل ملیۆن دیناره‌.
پارێزگای‌ سلێمانی‌: (4) ملیار دیناره‌، گوژمه‌ی‌ پێویستی‌ بۆ ئه‌مساڵ پێنج ملیاره‌.
پارێزگای‌ دهۆك: (18) ملیار‌و سه‌د ملیۆن دیناره‌، گوژمه‌ی‌ پێویستی‌ بۆ ئه‌مساڵ (7) ملیار‌و شه‌شسه‌د ملیۆن دیناره‌.
ئیداره‌ی‌ گه‌رمیان: چوارسه‌د‌و چوار ملیۆن دیناره‌، گوژمه‌ی‌ پێویستی‌ بۆ ئه‌مساڵ چوار سه‌د‌و چوار ملیۆن دیناره‌.
وه‌زاره‌تی‌ رۆشنبیری‌‌و وه‌رزش‌و لاوان:
كۆی‌ گشتی‌ ئه‌و بودجه‌یه‌ی‌ بۆی‌ پێشنیاركراوه‌: (103) ملیار‌و سه‌دو هه‌ژده‌ ملیۆن دیناره‌، گوژمه‌ی‌ پێویستی‌ بۆ ئه‌مساڵ (29) ملیار‌و پێنجسه‌د‌و نه‌وه‌د‌و دوو ملیۆن دیناره‌.
پارێزگای‌ هه‌ولێر: (34) ملیار‌و سێسه‌د‌و په‌نجا‌و هه‌شت ملیۆن دیناره‌، گوژمه‌ی‌ پێویستی‌ بۆ ئه‌مساڵ (8) ملیار‌و پێنجسه‌د‌و په‌نجاو هه‌شت ملیۆن دیناره‌.
پارێزگای‌ سلێمانی‌: (34) ملیار‌و حه‌وتسه‌د ملیۆن دیناره‌، گوژمه‌ی‌ پێویستی‌ بۆ ئه‌مساڵ (9) ملیار‌و سه‌د‌و سی‌‌و چوار ملیۆن دیناره‌.
پارێزگای‌ دهۆك: (32) ملیار‌و سێسه‌د‌و ده‌ ملیۆن دیناره‌، گوژمه‌ی‌ پێویستی‌ بۆ ئه‌مساڵ (11) ملیار‌و چوارسه‌د ملیۆن دیناره‌.
ئیداره‌ی‌ گه‌رمیان: یه‌ك ملیار‌و حه‌وتسه‌د‌و په‌نجا ملیۆن دیناره‌، گوژمه‌ی‌ پێویستی‌ بۆ ئه‌مساڵ پێنجسه‌د ملیۆن دیناره‌.
وه‌زاره‌تی‌ پیشه‌سازی‌‌و بازرگانی‌:
كۆی‌ گشتی‌ ئه‌و بودجه‌یه‌ی‌ بۆی‌ پێشنیاركراوه‌: (14) ملیار‌و سێسه‌د ملیۆن دیناره‌، گوژمه‌ی‌ پێویستی‌ بۆ ئه‌مساڵ (3) ملیار‌و شه‌شسه‌د ملیۆن دیناره‌.
پارێزگای‌ هه‌ولێر: (11) ملیار دیناره‌، گوژمه‌ی‌ پێویستی‌ بۆ ئه‌مساڵ دوو ملیار دیناره‌.
پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و ئیداره‌ی‌ گه‌رمیان: یه‌ك ملیار‌و پێنجسه‌د ملیۆن دیناره‌، گوژمه‌ی‌ پێویستی‌ بۆ ئه‌مساڵ شه‌شسه‌د ملیۆن دیناره‌.
پارێزگای‌ دهۆك: یه‌ك ملیار‌و هه‌شتسه‌د ملیۆن دیناره‌، گوژمه‌ی‌ پێویستی‌ بۆ ئه‌مساڵ یه‌ك ملیار دیناره‌.
وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ:
كۆی‌ گشتی‌ ئه‌و بودجه‌یه‌ی‌ بۆی‌ پێشنیاركراوه‌: (47) ملیار‌و دووسه‌د‌و چل‌و نۆ ملیۆن دیناره‌، گوژمه‌ی‌ پێویستی‌ بۆئه‌مساڵ (13) ملیار‌و شه‌شسه‌د‌و هه‌شتا ملیۆن دیناره‌.
پارێزگای‌ هه‌ولێر: (23) ملیار‌و چوارسه‌د‌و په‌نجا ملیۆن دیناره‌، گوژمه‌ی‌ پێویستی‌ بۆ ئه‌مساڵ (5) ملیار‌و سه‌د‌و په‌نجا ملیۆن دیناره‌.
پارێزگای‌ سلێمانی‌: (6) ملیار‌و حه‌وتسه‌د ملیۆن دیناره‌، گوژمه‌ی‌ پێویستی‌ بۆ ئه‌مساڵ یه‌ك ملیار‌و پێنجسه‌د ملیۆن دیناره‌.
پارێزگای‌ دهۆك: (13) ملیار‌و پێنجسه‌د‌و نه‌وه‌د‌و نۆ ملیۆن دیناره‌، گوژمه‌ی‌ پێویستی‌ بۆ ئه‌مساڵ (5) ملیار‌و پێنجسه‌د‌و سی‌ ملیۆن دیناره‌.
ئیداره‌ی‌ گه‌رمیان: (3) ملیار‌و نیو، گوژمه‌ی‌ پێویستی‌ بۆ ئه‌مساڵ یه‌ك ملیار‌و نیوه‌.
وه‌زاره‌تی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌‌و نیشته‌جێكردن:
كۆی‌ گشتی‌ ئه‌و بودجه‌یه‌ی‌ بۆی‌ پێشنیاركراوه‌: (789) ملیار‌و نۆسه‌د‌و چل‌و پێنج ملیۆن دیناره‌، گوژمه‌ی‌ پێویستی‌ بۆ ئه‌مساڵ (207) ملیار‌و چوارسه‌د‌و چل‌و هه‌شت ملیۆن دیناره‌.
پارێزگای‌ هه‌ولێر: (369) ملیار‌و نۆسه‌د‌و یانزه‌ ملیۆن دیناره‌، گوژمه‌ی‌ پێویستی‌ بۆ ئه‌مساڵ (64) ملیار‌و نۆسه‌د‌و هه‌شتا ملیۆن دیناره‌.
پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و ئیداره‌ی‌ گه‌رمیان: (76) ملیار‌و حه‌وتسه‌د‌و بیست‌و پێنج ملیۆن دیناره‌، گوژمه‌ی‌ پێویستی‌ بۆ ئه‌مساڵ (38) ملیار‌و نۆسه‌د‌و هه‌شتاو نۆ ملیۆن دیناره‌.
پارێزگای‌ دهۆك: (343) ملیار‌و سێسه‌د‌و نۆ ملیۆن دیناره‌، گوژمه‌ی‌ پێویستی‌ بۆ ئه‌مساڵ (103) ملیار‌و چوار سه‌د‌و حه‌فتاو نۆ ملیۆن دیناره‌.
وه‌زاره‌تی‌ شاره‌وانی‌‌و گه‌شتوگوزار:
كۆی‌ گشتی‌ ئه‌و بودجه‌یه‌ی‌ بۆی‌ پێشنیاركراوه‌: (719) ملیار‌و دووسه‌د‌و یه‌ك ملیۆن دیناره‌، گوژمه‌ی‌ پێویستی‌ بۆ ئه‌مساڵ (256) ملیار‌و حه‌وتسه‌د‌و نه‌وه‌د ملیۆن دیناره‌
پارێزگای‌ هه‌ولێر: (119) ملیار‌و سه‌د‌و حه‌فتاو پێنج ملیۆن دیناره‌، گوژمه‌ی‌ پێویستی‌ بۆ ئه‌مساڵ (56) ملیار‌و چوارسه‌د‌و بیست‌و پێنج ملیۆن دیناره‌.
پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و ئیداره‌ی‌ گه‌رمیان: (200) ملیار‌و سه‌د‌و هه‌شتا ملیۆن دینار، گوژمه‌ی‌ پێویستی‌ بۆ ئه‌مساڵ (98) ملیار‌و سه‌د‌و په‌نجاو شه‌ش ملیۆن دیناره‌.
پارێزگای‌ دهۆك: (381) ملیار‌و هه‌شتسه‌د‌و چل‌و شه‌ش ملیۆن دیناره‌، گوژمه‌ی‌ پێویستی‌ بۆ ئه‌مساڵ (100) ملیار‌و دووسه‌د‌و نۆ ملیۆن دیناره‌.
وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌:
كۆی‌ گشتی‌ ئه‌و بودجه‌یه‌ی‌ بۆی‌ پێشنیاركراوه‌: (85) ملیار‌و حه‌وتسه‌د‌و هه‌شتاو حه‌وت ملیۆن دیناره‌، گوژمه‌ی‌ پێویستی‌ بۆ ئه‌مساڵ (26) ملیار‌و شه‌شسه‌د‌و چل‌و شه‌ش ملیۆن دیناره‌.
پارێزگای‌ هه‌ولێر: (33) ملیار‌و شه‌شسه‌د‌و حه‌فتا ملیۆن دیناره‌، گوژمه‌ی‌ پێویستی‌ بۆ ئه‌مساڵ (13) ملیار‌و حه‌وتسه‌د‌و بیست ملیۆن دیناره‌.
پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و ئیداره‌ی‌ گه‌رمیان: (25) ملیار‌و حه‌وتسه‌د‌و نه‌وه‌د‌و دوو ملیۆن دیناره‌، گوژمه‌ی‌ پێویستی‌ بۆ ئه‌مساڵ (4) ملیار‌و سه‌د‌و حه‌فتاو شه‌ش ملیۆن دیناره‌.
پارێزگای‌ دهۆك: (26) ملیار‌و سێسه‌د‌و بیست‌و پێنج ملیۆن دیناره‌، گوژمه‌ی‌ پێویستی‌ بۆ ئه‌مساڵ (8) ملیار‌و حه‌وتسه‌د‌و په‌نجا ملیۆن دیناره‌.
وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌:
كۆی‌ گشتی‌ ئه‌و بودجه‌یه‌ی‌ بۆی‌ پێشنیاركراوه‌: (287) ملیار‌و سه‌د ملیۆن دیناره‌، گوژمه‌ی‌ پێویستی‌ بۆ ئه‌مساڵ (75) ملیار‌و چوار سه‌د‌و په‌نجا ملیۆن دیناره‌.
پارێزگای‌ هه‌ولێر: (85) ملیار‌و پێنجسه‌د ملیۆن دیناره‌، گوژمه‌ی‌ پێویستی‌ بۆ ئه‌مساڵ (26) ملیار‌و شه‌شسه‌د‌و په‌نجا ملیۆن دیناره‌.
پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و ئیداره‌ی‌ گه‌رمیان: (119) ملیار‌و هه‌شتسه‌د ملیۆن دیناره‌، گوژمه‌ی‌ پێویستی‌ بۆ ئه‌مساڵ (25) ملیار‌و دووسه‌د‌و په‌نجا ملیۆن دیناره‌.
پارێزگای‌ دهۆك: (81) ملیار‌و هه‌شتسه‌د ملیۆن دیناره‌، گوژمه‌ی‌ پێویستی‌ بۆ ئه‌مساڵ (22) ملیار‌و پێنجسه‌د‌و په‌نجا ملیۆن دیناره‌.
وه‌زاره‌تی‌ خوێندنی‌ باڵا:
كۆی‌ گشتی‌ ئه‌و بودجه‌یه‌ی‌ بۆی‌ پێشنیاركراوه‌: (185) ملیار‌و نۆسه‌د‌و په‌نجاو پێنج ملیۆن دیناره‌، گوژمه‌ی‌ پێویستی‌ بۆ ئه‌مساڵ (68) ملیار‌و سێسه‌د‌و بیست ملیۆن دیناره‌.
پارێزگای‌ هه‌ولێر: (53) ملیار‌و سێسه‌د‌و چل‌و پێنج ملیۆن دیناره‌، گوژمه‌ی‌ پێویستی‌ بۆ ئه‌مساڵ (19) ملیار‌و حه‌وتسه‌د‌و نه‌وه‌د ملیۆن دیناره‌.
پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و ئیداره‌ی‌ گه‌رمیان: (50) ملیار‌و هه‌شت سه‌د‌و سی‌ ملیۆن دیناره‌، گوژمه‌ی‌ پێویستی‌ بۆ ئه‌مساڵ (18) ملیار‌و حه‌وتسه‌د‌و هه‌شتا ملیۆن دیناره‌.
پارێزگای‌ دهۆك: (81) ملیار‌و حه‌وت سه‌د‌و هه‌شتا ملیۆن دیناره‌، گوژمه‌ی‌ پێویستی‌ بۆ ئه‌مساڵ (29) ملیار‌و حه‌وتسه‌د‌و په‌نجا ملیۆن دیناره‌.
وه‌زاره‌تی‌ كشتوكاڵ‌و سه‌رچاوه‌كانی‌ ئاو:
كۆی‌ گشتی‌ ئه‌و بودجه‌یه‌ی‌ بۆی‌ پێشنیاركراوه‌: (232) ملیار‌و سێسه‌د ملیۆن دیناره‌، گوژمه‌ی‌ پێویستی‌ بۆ ئه‌مساڵ (67) ملیار‌و شه‌ش سه‌دوپه‌نجا ملیۆن دیناره‌.
پارێزگای‌ هه‌ولێر: (118) ملیار‌و نۆسه‌د ملیۆن دیناره‌، گوژمه‌ی‌ پێویستی‌ بۆئه‌مساڵ (28) ملیار‌و چوارسه‌د‌و په‌نجا ملیۆن دیناره‌.
پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و ئیداره‌ی‌ گه‌رمیان: (48) ملیار‌و سێسه‌د‌و نه‌وه‌د ملیۆن دیناره‌، گوژمه‌ی‌ پێویستی‌ بۆ ئه‌مساڵ (19) ملیار‌و نه‌وه‌د ملیۆن دیناره‌.
پارێزگای‌ دهۆك: (54) ملیار‌و ده‌ملیۆن دیناره‌، گوژمه‌ی‌ پێویستی‌ بۆ ئه‌مساڵ (17) ملیار‌و شه‌شسه‌د‌و ده‌ ملیۆن دیناره‌.
وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌‌و ئابووری‌:
كۆی‌ گشتی‌ ئه‌و بودجه‌یه‌ی‌ بۆی‌ پێشنیاركراوه‌: (100) ملیار‌و نۆسه‌د‌و چل‌و نۆ ملیۆن دیناره‌، گوژمه‌ی‌ پێویستی‌ بۆ ئه‌مساڵ (28) ملیار‌و دووسه‌د‌و شه‌ست‌و نۆ ملیۆن دیناره‌.
پارێزگای‌ هه‌ولێر: (69) ملیار‌و شه‌ست ملیۆن دیناره‌، گوژمه‌ی‌ پێویستی‌ بۆئه‌مساڵ (12) ملیار دیناره‌.
پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و ئیداره‌ی‌ گه‌رمیان: (26) ملیار‌و سه‌دوبیست‌و حه‌وت ملیۆن دیناره‌، گوژمه‌ی‌ پێویستی‌ بۆ ئه‌مساڵ (11) ملیار‌و هه‌شت سه‌د‌و په‌نجا ملیۆن دیناره‌.
پارێزگای‌ كه‌ركوك: (5) ملیار‌و حه‌وتسه‌د‌و شه‌ست‌و دوو ملیۆن دیناره‌، گوژمه‌ی‌ پێویستی‌ بۆ ئه‌مساڵ (4) ملیار‌و چوارسه‌د‌و نۆزده‌ ملیۆن دیناره‌.
وه‌زاره‌تی‌ پلان دانان:
كۆی‌ گشتی‌ ئه‌و بودجه‌یه‌ی‌ بۆی‌ پێشنیاركراوه‌: (29) ملیار‌و چوار سه‌د ملیۆن دیناره‌، گوژمه‌ی‌ پێویستی‌ بۆ ئه‌مساڵ (11) ملیار دیناره‌.
كۆی‌ گشتی‌ بودجه‌ی‌ پێشنیاركراوی‌ ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ بۆ پارێزگای‌ هه‌ولێره‌.
وه‌زاره‌تی‌ كاره‌با:
كۆی‌ گشتی‌ ئه‌و بودجه‌یه‌ی‌ بۆی‌ پێشنیاركراوه‌: 378 ملیار‌و سێسه‌د‌و په‌نجا‌و نۆ ملیۆن دیناره‌، گوژمه‌ی‌ پێویستی‌ بۆ ئه‌مساڵ (86) ملیار‌و شه‌ست‌و دوو ملیۆن دیناره‌.
پارێزگای‌ هه‌ولێر: (88) ملیار‌و پێنج سه‌د ملیۆن دیناره‌، گوژمه‌ی‌ پێویستی‌ بۆئه‌مساڵ (2) ملیار‌و پێنج سه‌د ملیۆن دیناره‌.
پارێزگای‌ سلێمانی‌: (2) ملیار‌و سێسه‌د ملیۆن دیناره‌، گوژمه‌ی‌ پێویستی‌ بۆ ئه‌مساڵ (2) ملیار‌و سێسه‌د ملیۆن دیناره‌.
پارێزگای‌ دهۆك: (268) ملیار‌و سه‌د‌و حه‌فتا‌و پێنج ملیۆن دیناره‌، گوژمه‌ی‌ پێویستی‌ بۆ ئه‌مساڵ (50) ملیار‌و پێنجسه‌د ملیۆن دیناره‌.
سه‌رچاوه‌: هاوڵاتی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە