ڕاگەیاندراوى گرووپى هاوپشتى خەڵك

Monday, 28/03/2011, 12:00

966 بینراوە



جەماورى ناڕازى و ستەم لێكراوى كوردستان
خەڵكى ئازادیخوازى گەرمیان.
هەلومەرجى ئێستاى ووڵاتانى ناوچەكەو هەرێمى كوردستان بەقۆناغێكى چارەنووس سازدا گووزەردەكات باهۆزى گۆرانكاریەكان و شەپۆلى نارەزایەتیە جەماوەرییەكان و ڕەوتى رووداوەكان فاكتەرى بنەرەتییە لە رەخساندنى زمینە سازى بۆهاتنە مەیدانى جەماوەرى ناڕازى و بێزارلەدژى ستەم و چەسانەوەى دەسەڵاتداران
ئەم دەورانەو ئەم ساتەوەختە میژووییە زۆرچارەنووس سازە كەسەرەتایەكە بۆتێپەڕاندنى قۆتاغیێكى مێژژوییى
ڕەوتى ڕووداوەكانى چەندووڵاتێكى ناوچەكە ئەوڕاستیەمان بۆ ئەسەلمێنێ كە پووكانەوەو لەناوچوونى حكومەت و دەسەڵاتە دیكتاتۆریەكان بوە بەحەتمیەتى مێژوویى.
خوێندنەوەى واقعیانەى ئێمە بۆ ئەم هەلومەرجە ئەوە لەئێمە دەخوازێت كەدەبێت خاوەن هەڵوێست بین لەئاست داكۆكى كردن لەماف وئازادى وبەرژەوەندیەگشتیەكانى خەڵكى كووردستان ،ئەم بارودۆخەیە كەزەمینەى هاتنە مەیدانى ئێمەى بۆكۆڕى خەباتى جەماوەرى سازكردوە ،وەكو پێویستیەكى ئەم دەورانە
گرووپى (هاوپشتى خەڵك ) كاربۆ ئەوەدەكات جەماوەر سازمان وڕێكخراوبكات، بەهێزەوە بچێتە نێو بزووتنەوەى جەماوەریەوە، وە ئێمە ئەوە بەئەركى خۆمان دەزانین كەهاوپەیمانى و كارى هاوبەش ئەنجام بدەین لەگەڵ ئەوگرووپ و دەستە سەربەخۆیانەى كەلەبەرەى جەماوەردا ڕاوەستاون وە ئێمە كاربۆ ئەوە دەكەین سەربەخۆبوونى خۆمان بپارێزین و ەاكۆكى لەهەردەنگێكى سەربەخۆ و بێ لایەن بكەین لەكۆمەڵگاى كوردستان،چوونكە بەرەى جەماوەرى سەربەخۆ لەنێو ئەم كیشمەشمەكێش و ململانێیە قورساییەكى گەورەى هەیە ،پەیامى ئێمەو هەڵوێستى ئێمە و خوێندنەوەى ئێمە و بەگشتى ئەلتەر ناتیڤى ئێمە بۆئەم هەلومەرجەى ئێستاو ئایندەى كۆمەڵگاى كووردستان پەیوەستە بە بەرژەوەندى ڕاستەقینەو ماف وداواكارى خواستە ڕەواكانى خەڵكەوە دوورلەهەر مەرام و ئامانجێكى سیاسى دیاریكراوى هەر حیزب ولایەنێكى سیاسى ئامانجى گەورەى ئێمەبۆئەومەبەستەیە كەخەڵك وجەماوەر خاوەن بڕیاربن لەدیاریكردن و چۆنێتى بەڕێوە بردنى كۆمەڵگا ،
بژى ئیرادەى خەڵكى كوردستان.
1.ئازاد نوورى مەدحەت
2.ئاریان ئەحمەد محەمەد
3.ئالان سەردار هیدایەت
4.ئەنوەر محەمەد ێاڵح
5.بەرزان فەرەج ئەمین
6.حەیدەر محەمەد نادر
7.محەمەد ئەمین ڕەشید
8.محەمەد خالد محەمەد
9.هەردى محەمەمەد ئەحمەد

28/3/2011
كەلار

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە