رانیە لە 5.3 ئەم جارەش وادەی راپەرینە

Friday, 27/02/2009, 12:00

1238 بینراوە


ئەوە خەڵکی بەشەرەفی رانیە بوو، لە5.3 1991 عەرشی بەعسی هەڵتەکاند. ئەوە رانیە بوو بە چەند سەعاتێک شاریان لە سەرانی خوێن و رێژوو کورد کوژی بەعس راماڵی. ئاخر کێ هەیە خۆی لەبەر رەشەبایی تورەی جەماوەر بگرێت کە هەڵی کرد. ئەی دزوو داوێن پیسەکانی دەسەڵاتدار لە رانیە تاکەی جەماوەر سەبری ئەیوبی بەرامبەرتان هەبێت. بەر لەوەی غەزەبی جەماوەر هەڵکاو راتان بماڵێت، یەخەی ئەو شارە بەردەن. بەسە تاکەی ئەم هەموو زەویی و زارە بە سەرخۆتان و کەس و کارتان پەخشان و تەخشان دەکەن. ئەی ئەو هەموو بەعسیی و جاشەی لەو شارەدا بوون بە ملیۆنەر . تا ئێستاش لە شارەدا ئەگەر پاڵپشتی کۆنە جاش و بەعسییەکان نەبێت، نان براویت. ئەی کوردینە ئەگەر کەسێک سەر بە بەعس نەبوایە کەی دەیتوانی ببێت بە بەرێوەبەری فەرمانگەی پۆستەو گەیاندن لە سەردەمی بەعسدا چونکە شوینێکی گرنگ بوو پەیوەندی کردن لەناو شارەکاندا. بەڵام بەرێوەبەری ئەم فەرمانگەیە تا ئێستاش بەرێوەبەرەو لە هەمووشی سەیرتر ماڵی لەناو بینایەکەشدایە، خۆشی گەورەترین ڤێلای هەیە. ئەوە جگە لە تاڵانکرنی کەل و پەل و داهاتی ئەو فەرمانگەیە. لەلایەکی ترە فەرمانگە بانکی رانیەش ماڵی بەرێوە بەرەکەی تێدایە کە ئەویش بەراست و بە چەپدا خوا بۆی داوە. هەروەها بەرێوەبەری فەرمانگە پشکنین و وەرگرتنی توتن لەرانیە ماڵی بەرێوەبەرەکەی تێدایەو جگە لە دروستکردنی دووکانێک تێدا بۆ خۆی، خاوەنی دوو خانووە کە بەکرێیەکی زۆر بەکرێی داون. هەر لەو شارەدا چەندین مافیای گەورە هەن کە کەس ناتوانێت بڵێ پشتی چاوتان برۆیە چوونکە گەورەترین سەرۆک جاش پاڵپشتیانن یەکێک لە مافیایانە دکتۆر ئومێدی بەرێوەبەرایەتی تەندروستی گشتی رانیەیە کە زاوای حسن کانەبی کۆنە ئەندام پەرلەمان و خزم و دۆستی ئاکۆی عەباس ئاغای کۆنە جاشە، ئەم نا دکتۆرە شەوانە تا بەیانی خەریکی قومارو مەشرووب خواردنەوەن لەسەر حسابی گیرفانی خەڵکی رانیە. چونکە ئاکۆی کۆنە جاشی لە پشتە، بەکەس لا ناچێت لە پۆستەکەی کە چەندین جار بە بەڵگەوە لە ڕۆژنامەکان دزی و گەندەڵی و داوێن پیسیەکانی بڵا کراونەتەوە. یەکێکی تر کە نانی ئێوارە نە بوو بیخوات جوتیار رەشید کاکەمینە کەسەرۆکی شارەوانی را نیە بوو بۆ ماوەی ساڵێک بوو بە خاوەنی یەک خانووی عازر و مۆنیکای ئاخر مۆدێل و دامەزراندنی خزمەکانی لە شارەوانی و دانی زەویەک بە دایکی بەناوی شەهد بوونی باوکیی،کە باوکی بە نەخۆشی شێرپەنجە مردووە. لەگەڵ ئەوەش زەوییەکی لە سلێمانی لە بەکرەجۆ وەرگرتووە بە ناوی زەوی ئەندازیاران، کە ئێستا کردوویەتی بە ڤێلا هەموو ئەم گەندەڵی و دزی ئەم جووتیارەش، بە پاڵپشتی ئاکۆی کۆنە جاش بووە. چوونکە ئەوە جوتیار بوو کە بینایی دادگای رانیەی لەسەر ئاکۆ تاپۆ کرد خەڵکی رانیە باش ئەو راستیە دەزانن. ئەگەر نا تووخوا کێ هە بە مووچی یەک ساڵ بتوانێت ببێت بە خاوەنی ئەم هەموو سامانە؟ براداران دزەکان لەم شارەدا هێندە زۆرن تەنها بە راپەرینێکی تری وەک 5.3.1991 نەبێت پاک نابێتەوە دەبا هەموومان قۆڵی شەرەفی لێهەڵماڵین ئەم ساڵ لە 5.3دا تاجی سەرەری و شەرەف بخەینە سەرسەری شاری رانیە. با هەمومان راپەرین لەو رۆژەدا.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە