وەڵامی هەڕەشەی دەست بڕین و كوشتاری پارتی بە پێداخستنی نوسینگەی دەسەڵاتیان دایەوە

Saturday, 19/02/2011, 12:00

869 بینراوە



سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ‏18‏/02‏/2011لەشاری لەندەن ئازادیخوازنی ڕەوەندی كوردی كە خۆیان لەچەتری ئازادیدا كۆكردۆتەوە وەڵامی كوشتاری وەحشیانەی لاوانی خۆپیشاندەر لەلایەن لقی 4 ی پارتی لەسلێمانی یەوە بەگرتنی نوسینگەی حكومەتی هەرێم دایەوە. ئەم كاردانەوە شۆڕشگێڕانە كە سەرانی پارتی توشی شۆك كرد و زوو كەوتنە بڵاوكردنەوەی درۆ لە ڕاگەیاندنەكانیاندا.سەرەتا بەناوی نوسینگەكەیانەوە ووتیان كە كەس نەچۆتە سەریان . بەڵام دوای ئەوەی ئێمە بە بەڵگەی وێنەكان ئەم لێدوانەیانمان بەدرۆ خستەوە و وێنەكان لەڕاگەیاندنەكاندا بڵاوكرایەوە ئەوكات نوێنەریان ،بەیان سامی عبدالرحمن قسەكانی نوسینگەكەیانی بەدرۆ خستەوە و ووتویەتی كە ئێمە چوینەتە سەریان و بەڵام ئەوان دوای ئەوەی ئێمە لەژێرفشاری پۆلیسی میترۆپۆل كە هێزی تایبەتن شوینەكەمان گواستەوە بۆ بەردەم بیناكە لەبەرئەوەی نوسینگەی مەدەنی تری تێدابوو. وە هەروەها ئەوان لەسەر درۆكانیان بەردەوامن و دەڵێن نوسینگەكەیان بەردەوامە لەكاركردن ئەمە لەكاتێكدا پۆلیس بەئێمەی ڕاگەیاند كە ئەوان لەدەرگای پشتی بیناكەوە لەترسا هەڵاتون. ئەم هەموو درۆیانەی پارتی لەسەر گرتنی نوسینگەكەی لەندەنیان هۆیەكەی ئاشكرایە ئەویش ئەوەیە كە لەلایەن خەڵكی كوردستان و میدیای ئازاد لە كوردستان و دەرەوە ئەم كارەی ئێمە وەك كاردانەوەیەكی گەورە و كاریگەر و خێرا پێشوازی لێكرا. ئێمە بە خەڵكی ڕاپەڕیوی كوردستانمان ڕاگەیاند كە پشتیوانی ئەوانین و لەمەیداندا تەنیانین. ئێمە وەڵامی فازل میرانی كە هەڕەشەی دەست بڕینی خۆپیشاندەرانی كوردستان دەكا بەپیداخستنی نوسینگەكەیان لە لەندەن دایەوە. ئەگەر حكومەتی یەكێتی وپارتی كەوتونەتە گرتن وڕاونانی شۆڕشگێڕان لە شاری سلێمانی ،ئێمە بە مانگرتنی بەردەوام و ڕۆژانەمان وبە خۆپیشاندان وڕێپێوان نایەڵین لە دەرەوە ئارام بگرن و دەسەڵاتە خوێناویەكەیان ڕیسوا دەكەین.
ئێمە بانگەوازی هەموو ئازادیخوازن و ڕەوەندی كوردی لەبەریتانیا دەكەین بێن وبەشداری مانگرتنی ڕۆژانی شەممە و یەكشەمە 19و20 ی شەبات بكەن.وە داوایان لێدەكەین كە هەرچی هێزمان هەیە با لە رۆژی دووشەممە 21ی شوباتدا كۆیبكەینەوە بۆ سازدانی ڕێپیوانێكی گەورە لە لەندەن تا دنیا لە هەڕەشە و كوشتاری دەسەڵات وپارتی ئاگاداربكەینەوە و فشار بۆسەر ئەم دەسەڵاتە دروست بكەین . ئیستاش چەند ئازادیخوازێك بەشەو و ڕۆژ لەبەردەم نوسینگەی حكومەتی هەرێم لەلەندەن مانیان گرتوە.
ئێمە بانگەوازی هەموو ئازادیخوازنی ڕەوەندی كوردی لە ووڵاتانی ئەوروپا و ئەمریكا و ئوسترالیا و ووڵاتانی تر دەكەین كە پێكەوە با هاوئاهەنگ لەم شێوازە لەگرتنی نوسینگەكانی حكومەتی هەرێم و حزبە دەسەلاتدارەكان و مانگرتن و خۆپیشاندان دەست پێبكەین و لە هەموو شوێنێك شەرعیەتێك بۆ دەسەڵاتداران نەهێڵینەوە . ئەمە تاكە وەڵامێكە كە خەڵكی كوردستان لە كوردستان ولەدەرەوە دەبێت بە دەسەڵاتی هەڕەشە و كوشتاری حزبە دەسەڵاتدارەكان بداتەوە.
چەتری ئازادی لە لەندەن
‏18‏/02‏/2011
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە